ڕیال مەدرید (بە ئیسپانی:Real Madrid Club de Fútbol) یانەیەکی تۆپی پێی پرۆفیشناڵی ئیسپانییە بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاهانە یان مێرەنگی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و هەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیهان، یانەی ڕیال مەدرید ٣١ جار خولی ئیسپانی بردۆتەوە (ڕیکۆرد)، و ١٨ جاریش جامی شای ئیسپانیای بردۆتەوە و ڕیکۆردێکی تریشی تۆمار کردووە بە بردنەوەی ٩ خولی پاڵەوانانی ئەوروپا. و لە ٢١ی ٥ی ١٩٠٤، ڕیال مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) هەروەها ڕیال مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەوروپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزوتنەوەی یانە ئەوروپییەکان.
یانەکە هەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام ئەدات و، ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیهان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەهەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات. لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢. و لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، فیفا ڕیال مەدریدی هەڵبژارد بە "باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا".
یانەی ڕیال مەدرید بە گەورەترین یانە دائەنرێ لە جیهاندا لە ڕووی بنکەی بەرفراوانی جەماوەرییەوە بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی هارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا. و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دائەنرێ لە جیهاندا بە پێی بودجەی ساڵانە.
دەستکەوتەکانی مەدرید [دەستکاری]
| ناوی خول |
بەدەستهێنان |
| خولی ئیسپانیا |
٣٢ جار |
| شای ئیسپانیا |
١٨ جار |
| سووپەری ئیسپانیا |
٩ جار |
| خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا |
٩ جار |
| یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەوڕووپا) |
٢ جار |
| سووپەری ئەوڕووپی |
١ جار |
| جامی جیهانی یانەکان |
٣ جار |
ئەوجامانەی کەڕیال بەدەستی هێناون
یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بەرشلۆنە ەیە کە ساڵانە دێتە ئەنجام دان گرنگی ئەم یارە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەفیزیۆنەوە خەریکی سەیرکردنی یاری دێڕبی کلاسیۆ لەنیوان ڕیال و بەرشەلۆنەن.
دڕیبی مەدرید بریتیە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدریدە لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەنتیکۆ مەدریدە ئەم دێڕبیە گرنگیەکەی تەنیا لەشاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە دڕێبیە مەدریەکان یانەی مەلەکی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست هێناوە !
لەساڵانی (1945–1978) [دەستکاری]
کە سانتیاگۆ بەرنابۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیالمەدرید لەساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند ،، سانتیاگۆ کە بوو بەسەرۆکی یانە هەوڵی دا ئەستێرەکان لەیانەکەدا کۆبکاتەوە هەستا بە وواژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ و فڕانشیسکۆ خینتۆ لەیەکەم وەرزی دا ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆل ،،، دواتر بە هۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا وورووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانیەتیەکە دەستی پێکرد کەبە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانیەتە لەسەر یەک یانەی شاهانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی 1955 بۆ 1960 وە لەساڵانی 1962 و 1964 پلەی دووەمی بەدەست هێنا دوای دۆڕانی لەیاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان وەهەروەها هەر لەسەردەمی سانتیاگۆ ڕیال مەدرید بووە خاوەنی ٥ کاس لە خولی ئیسپانیا وە جگەلەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەها جامی بەناوبانگی تر
سەردەمی یەکەمی پێرێز لەساڵی ٢٠٠٠ [دەستکاری]
دوای هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی مەلەکی ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پیرێز بوو بەسەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیهان وە لەیەکەم هەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی وە یانەکەی زیاتر ناساند بە هێنانی داڤێد بێکهام وە ڕۆبەرتۆ کارلۆس وە زێدان وە ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو هەموو کارانە یانەی ڕیال مەدید بەسەرکردایەتی پێرێز هەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگتریان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەرلێڤەرکۆزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بهێنن .
سەرۆکی یانەی مەلەکی فلۆرەنتینۆ پیرێز
ڕامۆن کاڵدیڕۆن [دەستکاری]
لەساڵی ٢٠٠٦ هەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیۆن هەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە وە میاتۆڤیچ بوو بە بە بەڕێوبەری وەرزشی یانە وە لەهەمان ساڵدا ڕاهێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاهێنەری یانە لەوەرزی یەکەم بە ووشکە ساڵی بەڕیکرا بەڵام لەوەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست هێنا دواتر یانەی ڕیال مەدرید تاڕادەیەک ئاستی بەدابەزین کرد و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە هەڵبژاردن کرایەوە وە وە دووبارە فلۆرەنتینۆ پیرێز بوو بە سەرۆک یانە
هاتنەوەی پیرێز [دەستکاری]
دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پیرێز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە هاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان هەڵسا بە كڕینی کاکا و گرانترین یاریزان لەمێژوو بە ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ ئەویش ستاڕی جیهان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وە کڕینی بنزێمە و ئەربێلوا وە ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال هیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لەوەرزی دووەمدا ڕیال بە هێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزانی کوردی تورکیا مەسعوود ئۆزێڵ و یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دیماریا کە توانیان گرێکۆرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا وە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوە بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بەرشلۆنە دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لەوەرزی نوێدا ڕیال گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا
بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا [دەستکاری]
ستافی ڕاهێنەرانی یانە لە ئێستادا [دەستکاری]
| پۆست |
ناو |
| ڕاهێنەری گشتی |
خۆزێ مۆرینیۆ |
| یاریدەدەری ڕاهێنەر |
ئیتۆر کاڕانکا |
| ڕاهێنەری توانی جەستەی |
فاریا |
| ڕهێنەری گۆڵپارێز |
سلڤینۆ لۆرۆ |
| یاریدەدەری تەکنەلۆژی |
خۆسێ مۆریاس |
| ڕاهێنەری جێگیر |
کلیندۆ |
|
ڕاگەیاندنی یانە [دەستکاری]
ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیهان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی هەیە کە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس وە ڕۆژنامەی ماڕکا وە ڕیالمەدرید خاوەن جامەوارێکی گەورە لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان وەک فەیس بووک و تویتەر و مای سپەیس وە کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەها هەواڵ و چالاکیەکانی یانەکە لە سەرجەم خوولەکان دەخاتە ڕوو
کەناڵی تەلەفزیۆنی [دەستکاری]
یانەکە خاوەنی کەناڵێکە کەناڵەکەش بەهەمان ناوی یانەکەیە وە یانەی ڕیال مەدرید خۆی سەپۆرتی ئەم کەناڵە دەکات و ڕۆژانە بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و زمانی ئیسپانی پڕۆگرامەکانیان پەخش دەکەن
هێمای و جلوبەرگی یانەکە [دەستکاری]
سپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز) یانەکە [دەستکاری]
| ماوە |
دابینکەری تیشێرت |
سپۆنسەرەکان |
| 1980–1982 |
Adidas |
هیچکەس |
| 1982–1985 |
Zanussi |
| 1985–1986 |
Parmalat |
| 1986–1989 |
Hummel |
| 1989–1990 |
Reny Picot |
| 1990–1992 |
Otaysa |
| 1992–1994 |
Teka |
| 1994–1998 |
Kelme |
| 1998–2001 |
Adidas |
| 2001–2002 |
Realmadrid.com |
| 2002–2005 |
Siemens Mobile |
| 2005–2006 |
Siemens |
| 2006–2007 |
BenQ Siemens |
| 2007–ئێستا |
bwin.com |
ئەوانەی زۆرترین یاریان بۆ یانەکە کردووە [دەستکاری]
تێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یاریە ڕەسمیەکان دەگرێتەوە وە لەبەر ئەوەی هەنێ یاریکەرەکان لە یاریکردن ماون ئەگەری گۆڕانکاری تیا هەیە
پێکهاتەی یانەکە [دەستکاری]
پێکهاتەی ڕیال مەدرید لە وەرزی 2010/2011
ئەو یاریزانانەی یانەکەیان جێهێشتووە [دەستکاری]
- وەرزش
- یانەی باسکەی ڕیال مەدرید.
- یەدەگی یانە
- یانەی کاستیای ڕیال مەدرید.
یانەی سێیەمی ڕیال مەدرید.
- هی تر
- پێڕستی ئەو یانانەی زۆرترین هاندەریان هەیە.
پێڕستی یانە دەوڵەمەندەکانی تۆپی پێ.
جامی سانتیاگۆ بەرنابیۆ.