مانچستەر سیتی
| نازناو | یانەی شینەکە ، سیتی سنتنز | |||
|---|---|---|---|---|
| دامەزراندن | ١٨٩٤ | |||
| شێخ مەنسور بن زەید | ||||
| خەلدوون موبارەک | ||||
| ڕاهێنەر | ڕۆبەرتۆ مانچینی | |||
| خول | پرێمەر لیگ | |||
| ٢٠١١-٢٠١٢ | یەکەم لە خولی پرێمەر لیگ | |||
| ماڵپەڕی فەرمی | ماڵپەڕی فەرمی | |||
|
|
||||
مانچستەر سیتی یانەیەکی ئینگلیزیە بەشداربووی خوولی نایابی یانەکانی ئینگلیزیە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ , یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە لەشاری مانچستەر لە ووڵاتی ئینگلاند لە سەرەتا بەنێوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی گۆڕدرا ، لە ئێستادا یانەکە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە دوای ئەوە یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەنێوی شێخ مەنسوور ، ئەم شێخە هەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیهان بە پارە و مووچەی خەیاڵی بەڵام بەهۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ خولی پرێمەر لیگ بەدەست بهێنێت کە زۆرتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستهێنانی خولەکە بێ هیوا بوو ، ڕاهێنەری یانەکە ڕۆبەرتۆ مانچینی لەئێستادا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی گرتۆتە ئەستۆ ، یانەکە خاوەنی یاریگایەکی قەشەنگە بەنێوی شارێک بۆ مانچستەر کە جێگای زۆرتر لە ٤٧ هەزار کەس دەبێتەوە
دەستکەوتەکان [دەستکاری]
- خولی پرێمەر لیگ ٣ جار لەساڵانی 1937، 1968، 2012
- جامی ئینگلتەڕا ٥ جار لەساڵانی 1904، 1934، 1956، 1969 ،2011
- جامی ئەورووپا ١ جار لەساڵی 1970