مزگەوتی پێغەمبەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
مزگەوتی پێغەمبەر
وێنەی مزگەوتی پێغەمبەر.
وێنەی مزگەوتی پێغەمبەر.
زانیاری گشتی
شار مەدینەی پیرۆز،

عەرەبستانی سەعوودی

بنیاتنەری مزگەوت پێغەمبەر محەمەد و هاوەڵەکانی.
تایبەتمەندییەکان
ڕووبەر ٩٨،٥٠٠م2
ژمارەی نوێژکەران ٦٠٠،٠٠٠

ئەگاتە ملیۆنێک لە وەرزی حەجدا

ژمارەی منارە ١٠
بەرزی منارە ١٠٥م
ژمارەی قوبە ١٩٧ قوبە
بەرزی قوبە قوبەی سەوز بە بەرزی ٨،٩م

مزگەوتی پێغەمبەر، بە عەرەبی المسجد النبوي ، مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە و ئارامگەکەی لە خۆ دەگرێت، و بە دووەم شوێنی پیرۆز دادەنرێت لەلای موسڵمانان لە دوای مزگەوتی حەرام لە مەککە، مزگەوتی پێغەمبەر ئەکەوێتە شاری مەدینەی پیرۆز لە خۆرائاوای شانشینی عەرەبی سعودیە، و ئەم مزگەوتە یەکێک لەو سێ مزگەوتەی گەشتیارانی ئیسلام ڕووی تێدەکەن. و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژێک تیایدا بەرامبەر هەزار نوێژە لە مزگەوتی تردا بێجگە لە مزگەوتی حەرام، ئاماژەش بەمەکراوە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا.

پێرست

[دەستکاری] قۆناغەکانی بنیاتنانی مزگەوتەکە

[دەستکاری] لەسەردەمی پێفەمبەر محەمەددا

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیسەردەمی پێغەمبەرایەتی

کاتێک پێغەمبەر محەمەد گەیشتە مەدینە لە ڕەبیعول ئەوەلی ساڵی یەکەمی کۆچەکەییدا، زەوییەکی کڕی لە ناوەڕاستی شارەکەدا و هەڵیبژارد بۆئەوەی مزگەوتێک بێت موسڵمانان تیایا کۆببنەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژ و پەرستشەکانیان، لەگەڵ هاوەڵەکانی دەستیان کرد بە بنیاتنانی، درێژی زەوییەکە حەفتا باڵ و پانییەکەی شەست باڵ بوو، کە دەکاتە نزیکەی ٣٥ مەتر درێژی و ٣٠ مەتر پانی.

[دەستکاری] فراوانکردنی مزگەوتەکە لە سەردەمی پێغەمبەر

ژمارەی موسڵمانان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادی ئەکرد لە مەدینە بەهۆی کۆچکردن بۆی، و مزگەوتی پێغەمبەر تەسک بوو بۆ نویژکەران، و پێغەمبەر محەمەد بڕیاری دا ڕووبەرەکەی فراوان بکات، و لە دوای فەتحی خەیبەر دەستیان کرد بە فراوانکردنی لە ساڵی ٧ی کۆچی، ٤٠ باڵ لە پانی فراوانیان کرد و هەروەها ٣٠ باڵ لە دریژییەکەی، بەمەش شێوەیەکی چوارگۆشەیی وەرگرت و بوو بە سەد باڵ بە سەد باڵ، و عوسمانی کوڕی عەفان ئەم پارچە زەوییەی کڕی کە بۆیان زیاد کرد.

[دەستکاری] فراوانکردنی لە سەردەمی عومەری کوری خەتاب

کاتێک ژمارەی موسڵمانان زیادی کرد بە هۆی فەتحە ئیسلامییەکان و فراوانبوونی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب هەستا بە فراوانکردنی مزگەوتی پێغەمبەر، و ئەمەش یەکەم فراوانکردن بوو دوای ئەوەی پێغەمبەر محەمەد بنیاتی نا و قراوانی کرد، لە ساڵی ١٧ی کۆچی خەلیفە عومەری کوری خەتاب هەستا بە جێبەجێکردنی بیناسازییەکی گەورە لە مزگەوتی پیغەمبەردا، بەرزی و پانی و درێژییەکەی زیاد کرد و بەگشتی پانییەکەی بوو بە ١٢٠ باڵ و درێژییەکەی بە ١٤٠ باڵ و بە هەمان شێوە و کەرەستەی سەردەمی پێغەمبەر بنیاتی نا.

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلام


Mosque02.svg
بیروباوەڕ

یەکتاپەرستی · شایەتمان
نوێژ · ڕۆژوو
زەکات · حەج

مێژووى ئیسلام

سەردەمی پێغەمبەرایەتی · خەلافەتی ڕاشدین
دەوڵەتی ئەمەوی · دەوڵەتى عەبباسى
· دەوڵەتی عوسمانی

کەسایەتیە ئیسلامیەکان

محەمەد
هاوەڵەکان

شەریعەتى ئیسلامى

قورئان · فەرموودە
شەریعەتى ئیسلامى . فیقهى ئیسلامى

تائیقە ئیسلامیەکان

سوننە · شیعە · ئیبازی · ئەحمەدی

شارستانیەتى ئیسلامى

هونەر · بیناسازى
ڕۆژژمێری کۆچیی
زانست · فەلسەفە

مزگەوتەکان

مزگەوتى حەرام · مزگەوتی پێغەمبەر
مزگەوتی ئەقسا

شارە ئیسلامیەکان

مەککە · مەدینە · قودس

سەیرى ئەم بابەتانەش بکە

زاراوە ئیسلامییەکان
وتارە ئیسلامییەکان
ئیسلام بە پێی وڵات


[دەستکاری] فراوانکردنی لە سەردەمی عوسمانی کوڕی عەفان

ئەو زیادکردنە خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب ئەنجامی دا بەشی نوێژکەران و سەردانکەرانی نەئەکرد، خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان هەستا بە فراوانکردنی مزگەوتەکە، لە ساڵی ٢٩ی کۆچیی و خۆی سەرپەرشتی بیناکردنەکەی ئەکرد، و گۆڕانکاری ئەنجامدا لە شێوەی مزگەوتەکەدا و فراوانکردنەکەی بەم شێوەیە بوو؛ ١٠ باڵی بۆ زیاد کرد لە ڕووی قیبلەوە و ٢٠ باڵ لە باکوورەوە و ١٠ باڵ لە خۆرئاواییەوە، و بەم شێوەیە مزگەوتەکە مایەوە تا سەردەمی ئەمەوییەکان.

[دەستکاری] فراوانکردنی لە سەردەمی ئەمەوییەکان

مزگەوتی پێغەمبەر بەو شێوەیە مایەوە کە خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان بنیاتی نابوو تا هاتنی خەلیفەی ئەمەوی وەلید کوڕی عەبدول مەلیک بە پێویستی زانی دووبارە مزگەوتەکە بنیات بنرێتەوە، والیەکەی لە شاری مەدینە عومەری کوڕی عەبدول عەزیزی ڕاسپارد بە بنیاتنانی مزگەوتەکە لە هەر چوار لاوە و فراوانکردنی، و ئەوەش بە کردار لە ساڵی ٨٨ تا ٩١ی ک خایاند، و گۆرانکاری لە شێوەکەیدا کرد و چوار منارەی بۆ مزگەوتەکە دانا، و بە گشتی لە ڕووی خۆرئاواوە بیست باڵیان بۆ زیادکرد و لە ڕۆژهەڵاتەوە نزیکەی سی باڵ و لە ڕووی باکوورەوە نزیکەی دە باڵ زیاد کران.

[دەستکاری] فراوانکردنی لە سەردەمی عەبباسییەکان

گرنگیدانی خەلیفەکان بە مزگەوتی پێغەمبەر زیادی کرد، هەستان بە چاکسازی و بنیاتنانەوەی و بەو شێوەیەی سەردەمی وەلیدی کوری عەبدول مەلیکی ئەمەوی مایەوە، هەتا خەلیفەی عەبباسی مەهدی ڕۆیشت بۆ حەج و سەردانی مەدینەی کرد و کە مزگەوتەکەی بینی فەرمانی کرد بە بیناسازییەکی تەواو و فراوانکردنی مزگەوتەکە، و تەنها لە ڕووی باکوورەوە زیادی کرد و ئەمەش لە ساڵی ١٦١ک دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٦٥ک بەردەوام بوو، و بڕی زیاد کردنەکەش سەد باڵ بوو، هەروەها چاکسازی و چاککردنەوەیان ئەنجامدا لە ناو مزگەوتەکە.

[دەستکاری] لە سەردەمی مەمالیکەکان

لە ساڵی ٦٥٤ک بۆ یەکەم جار مزگەوتی پێغەمبەر سووتا، خەلیفەی عەبباسی موستەعسیم بیلا لە ساڵی ٦٥٥ک هەستا بە بنیاتنانەوەی مزگەوتەکە، بەڵام تەواو نەکرا بە هۆی ڕووداوی غەزووی مەغۆل بۆ بەغدا و کوژرانی خەلیفە لەو کاتانەدا، لەبەرئەوە سوڵتانی میسر و یەمەن تەواوکردنی پڕۆژەکەیان گرتە ئەستۆ، و سوڵتان زاهیر بێبرس ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەمەدا، بەمەش کارووباری شارەکە کەوتە دەستی مەمالیکەکانی میسر و هەستان بە چەند ئیشێک لە مزگەوتی پێغەمبەردا.

لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٨٨٦ک بۆ جاری دووەم مزگەوتی پێغەمبەر سووتا، و ئەشرەف قایتبای بڕیاری بیناکردنەوەیەکی تەواوی مزگەوتەکەی دا، و فراوان کرا بە بڕی نزیکەی دوو باڵ لە ڕۆژهەڵاتییەوەو سەقفی بۆ دروستکرا لە ساڵی ٨٨٨ک و بیناکردنەوەکەی تەواو بوو لە دەوروبەری ساڵی ٨٩٠ک.

[دەستکاری] لە سەردەمی عوسمانییەکان

عوسمانییەکان وەک خەلیفە و سوڵتانەکانی تر بایەخیکی زۆریان دا بە مزگەوتی پێغەمبەر، و سوڵتان سولەیمان قانونی هەستا بە ئەنجامدانی چاکسازی لە مزگەوتەکەدا، لە ساڵی ٩٤٠ک و ٩٤٧ک چەند نوێکردنەوە چاککردنەوەیکی بۆ مزگەوتەکە ئەنجامدا بە شێوەیەکی جوانتر و گشتگیرتر.

ژمارەیەکی تر لە سوڵتانە عوسمانییەکان چاکسازییان لە مزگەوتەکەدا کرد لەوانە سوڵتان عەبدول حەمیدی یەکەم لە ساڵی ١٢٦٥ک بیناکردنەوەیەکی تەواوی بۆ مزگەوتەکە ئەنجامدا و بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٧٧ک، ئەمەش چاکسازییەکی تەواو بوو و کرێکارەکان بەشێکیان تێک ئەدا و بنیاتیان ئەنایەوە ئینجا بەشێکی تریان چاک ئەکرد تا نوێژکردن تیایدا نەوەستێت.

[دەستکاری] لە سەردەمی سعوودییدا

حکومەتی سعودیە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتەکەیەوە گرنگی داوە بە مزگەوتی پێغەمبەر، لە سەردەمی دامەزرێنەری دەوڵەتەکە مەلیک عەبدول عەزیز تا کاتی ئێستا، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی موسڵمانان و ئەوانەی سەردانی ئەو شوێنە پیرۆزە دەکەن، مزگەوتەکە تەسک بوو بۆ سەردانکەرەکانی لەبەرئەوە چەندیین جار چاکسازی و فراوانکردنی بۆ کراوە. لەگەڵ زیادکردنی ڕووبەرە نوێکان بۆ مزگەوتەکە و بە گشتی، تێکڕای ڕووبەری سەرەکی زەوی مزگەوتی پێغەمبەر نزیکەی ٩٨،٥٠٠ مەتری چوارگۆشەیە.

[دەستکاری] بەشەکانی مزگەوتەکە

گرنگترین بەشەکانی مزگەوتی پیغەمبەر ئەم بەشانەی خوارەوەن؛

  • مینبەری پێغەمبەر محەمەد
  • باخچە (الروضة)
  • حوجرەی پێغەمبەر
  • دیواری پێنج ڕوویی
  • قوبەی سەوز (القبة الخضراء)
  • کتێبخانەی مزگەوتی پێغەمبەر

[دەستکاری] بانگ بێژەکانی مزگەوتی پێغەمبەر

بانگ بێژەکانی مزگەوتی پێغەمبەر لە سەردەمی پێغەمبەر محەمەددا ئەمانەی خوارەوە بوون؛

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر