سەحیحی موسلیم
| سەحیح موسلیم | |
|---|---|
| دانەر | موسلیم کوڕی حەجاج |
| زمان | عەرەبی |
| وڵات | نیساپور، ئێران |
| زنجیرە | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
| بابەت | فەرموودە |
سەحیحی موسلیم، بە عەرەبی صحیح المسلم، یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی فەرموودەیە لای موسڵمانان، ئەبو حسەین موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری کۆکردۆتەوە، دانانەکەی ماوەی پانزە ساڵی خایاندووە، ٣٠٣٣ فەرموودەی تیا کۆکردۆتەوە بەبێ دووبارە بوونەوە. و ئەم کتێبە لە دوای سەحیحی بوخاری بە دووەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای موسڵمانان.
[دەستکاری] دەربارەی دانەرەکەی
ئەبو حسەین موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری لەدایکبووە لە شاری نیساپور لە ساڵی ٢٠٦ک و کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٢٦١ک لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا، گەشتی کردووە بۆ حیجاز و میسر و شام و عێراق بۆ داواکردنی فەرموودە، و یەکێک بوو لە پێشەوا و حافزەکانی فەرموودە، و زانایان ئیسلام زۆر ستایشی موسلیمیان کردووە.
[دەستکاری] ژمارەی فەرموودەکان
لە سەحیحی موسلیمدا ژمارەیەکی زۆر فەرموودە هاتووە و هەندێکیان لە ناو فەرموودەی تردا دووبارە بوونەتەوە، و بە گشتی بە بێ دووبارە بوونەوە ژمارەی ئەو فەرموودانەی لە سەحیحی بوخارییدا هاتوون ٣٠٣٣ فەرموودەیە.