مەولوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاھەنگ گێڕان لە مزگەوتێک بە بۆنەی مەولوود لە شاری ھەولێر ساڵی ٢٠١٣.
کۆمەڵەیەک لە مەولوودخوێنان لە مزگەوتێکی شاری ھەولێر بەبۆنەی یادی مەولوود ساڵی ٢٠١٣

مەولوود ڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد کوڕی عەبدولڵا پێغەمبەری ئیسلامە و لە ڕۆژمێری ئیسلامیدا دەکەوێتە ١٢ی ڕەبیعەلئەوەل.[١] بە بۆنەی ئەو ڕۆژەش لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیدا پشووی فەرمییە و موسڵمانان ئاھەنگی خۆشی دەگێڕن، لە پاڵ ئەمانەشدا موسڵمانان دەچن بۆ مزگەوت بە مەبەستی زیکر و گێڕانی مەولوود و خۆشی. لەوێ بە شیعر و وتار باسی ژیان و ڕەوشتەکانی پێغەمبەر و ئیسلام دەکەن و لە زۆربەی وڵاتانی مووسڵماننشین خێر و کاری چاکە ئەنجام دەدرێت لە نموونەی دابەشکردنی شیرینی و خواردن و خواردنەوە.

یەکەم کەس کە بە ڕەسمی یادی مەولوودی کردبێتەوە سوڵتان موزەفەر فەرمانڕەوای شاری ھەولێر بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Muhammad, Birthday of." In The Islamic World: Past and Present. , edited by John L. Esposito. Oxford Islamic Studies Online,