مەککە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
مەککە
—  شار  —
دیمەنی مەەککە لەسەر شاخی نوورەوە
وڵات عەرەبستانی سەعوودی
ناوچە ناوچەی مەککەی پیرۆز
پارێزگا پارێزگای مەککە
بەرزایی ٦٠٨ مەتر (١٬٩٩٥ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧)
 • سەرجەم ١٬٧٠٠٬٠٠٠
ماڵپەڕ [١]

مەککە یان مەککەی پیرۆز، (بە عەرەبی: مكة المكرمة) شارێکی پیرۆزە لای موسڵمانان، مزگەوتی حەرامی تیایە لەگەڵ کەعبە کە بە قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت لە نویژەکانیاندا، مەککە ئەکەوێتە حیجازەوە لە شانشینی سعودیە، و پایتەختی ناوچەی مەککەیە، نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە مەدینەوە دوورە لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواییدا، و نزیکەی ١٢٠ کم لە تائیفەوە دوورە لە ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتیەەوە، و لە دووری ٧٢کم لە شاری جددە و کەنارەکانی دەریای سوور، و نزیکترین بەندەر لێوەی بەندەری جددەی ئیسلامییە، و نزیکترین فڕۆکەخانە لێوەی فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدول عزیزی نێودەوڵەتییە، مەککە ئەکەوێتە یەکتربڕینی پلەی پانی ٢٥/٢١ باککوری، و درێژی ٤٩/٣٩ی ڕۆژهەڵاتی، و ئەم شوێنەش بە یەکێک لە قورسترین پێکهاتووە جیۆلۆجییەکان دادەنرێت، ڕووبەری شاری مەککە ٥٥٠ كم²، ٨٨ كم² خەڵکی تێدایە، و ڕووبەری ناوەندی ناوچەی مزگەوتی حەڕام نزیکەی ٦ كم²، و بەرزی مەککە لە ئاستی دەریاوە نزیکەی ٣٠٠ مەترە.


مێژووی دامەزراندنی مەککە ئەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینی، و لە سەرەتادا گوندێکی بچوک بوو ئەکەوتە دۆڵێکی ووشکەوە و لە هەر چوارلاوە دەورە دراوە بە شاخ، پاشان خەڵک نیشتەجێبوون تیایدا لە سەردەمی پێغەمبەر ئیبراهیم و پێغەمبەر ئیسماعیل، ئەمەش دوای ئەوەی پێغەمبەر ئیبراهیم هاجەری خێزانی و ئیسماعیلی کوڕی بە جێ هێشت لە دۆڵە بیابانییە وشکەدا، ئەمەش بە گوێڕایەڵی بۆ فەرمانی خوا بوو، لە دۆڵەکەدا مانەوە تا بیری زمزم هەڵقوڵا، پاشان لە دوای ئەوە یەکەم هۆزە لە مەککە جێگیر بوون هۆزی جرهم بوون، یەکێک لە هۆزە یەمەنییە کۆچەرەکان بوون، و هەر لەو ماوەیەدا پایەکانی کەعبە بەرزکرایەوە لەسەر دەستی پیغەمبەر ئیبراهیم و ئیسماعیلی کوڕی.


بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٧، ژمارەی دانیشتوانی مەککە نزیکەی ١٧٠٠٠٠٠ کەسە، دابەشبوون لە لاکانی مەککەی کۆن و نوێدا، مەککە چەندین شوێنەواری پیرۆزی ئیسلامی لە خۆ دەگرێت، کە گرنگترینیان مزگەوتی حەرامە و بە لای موسڵمانانەوە پیرۆزترین شوێنە لە جیهاندا، لەبەر ئەوەی کەعبەی پیرۆزی قیبلەی موسڵمانان لە خۆ ئەگرێت، لەگەل ئەوەشدا مەککە شوێنی مەبەستی موسڵمانانە لە وەرزی حەج و عومرەدا.



سەرچاوە [دەستکاری]

ویکی عەرەبی