مزگەوتی ئەقسا

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
مزگەوتی ئەقسا
وێنەی مزگەوتی ئەقسا لە شەودا.
وێنەی مزگەوتی ئەقسا لە شەودا.
زانیاری گشتی
شار قودسی پیرۆز،

فەلەستین

بیناسازی ئیسلامی
تایبەتمەندییەکان
ژمارەی منارە ٤
ژمارەی قوبە ١٥

مزگەوتی ئەقسا، یەکێکە لە پیرۆزترین شوێنەکان لای موسڵمانان، و بە یەکەم قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت، مزگەوتی ئەقسا ئەکەوێتە ناو شارە دێرینەکەی قودس لە فەلەستین، ناوی هەموو ئەو ناوچەیە لە دەوروبەری ئەو دیوارەی کەوتۆتە گۆشەی باشووری ڕۆژهەڵاتی شارە دێرینە دیواربەند کراوەکە، هەر یەکێک لە مزگەوتەکانی قوبە خەزڕا و جامیعی قبلی لە ناودارترین شوێنەوارەکانی مزگەوتی ئەقسان.

یەکێکە لە شوێنەوارە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا، وەک لە قورئاندا هاتووە، ﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد) له مزگه‌وتی (حەرامەوە) بۆ مزگه‌وتی (ئەقسا) له (بیت المقدس) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆزو پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه‌، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه‌[١]. و یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی سەردانکەرانی موسڵمان سەردانی ئەکەن وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا هاتووە[٢].

یەهوودییەکان هەمان شوێن بە پیرۆز دادەنێن، بە گۆڕەپانەکانی مزگەوتەکە دەڵێن شاخی پەیکەر بەو بڕوایەی پەیکەری پێغەمبەر سولەیمانی لێیە، و ڕێکخراوە یەهوودییە توندڕەوەکان هەوڵی بنیاتنانی پەیکەریان داوە تیاییدا بەپێی ئەو بیروڕایە.

پێرست

[دەستکاری] وەسفی مزگەوتی ئەقسا

مزگەوتی ئەقسا ناوچەیەکی دەورەدراوە بە دیواری لاکێشەیی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری قودسی دیواربەند کراو کە بە شار دێرینەکە ناسراوە، و ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٤٤ دۆنمە و قوبە سەخڕە و مزگەوتی ئەقسا ئەگرێتەوە لەگەڵ چەند شوێنەوارێکی تر کە نزیکەی ٢٠٠ شوێنگەن و چوار منارەی هەیە.

پێوانەکانی مزگەوتەکە ئەگاتە، ٢٨١م لە باشوورەوە و ٣١٠م لە باکوورەوە و ٤٦٢م لە ڕۆژهەڵاتەوە و ٤٩١م لە ڕۆژئاواوە، و ڕووبەرەکەی شەش یەکی ڕووبەری شارە دێرینەکە دەگرێتەوە، و ئەم سنوورە نەگۆڕاوە دوای ئەوەی مزگەوتەکە بۆ یەکەم جار نوێژی تیایدا کراوە بە پێچەوانەی مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر کە چەندین جار فراوان کراوان.

مزگەوتی ئەقسا، مزگەوتی قیبلی ئەکەوێتە لای چەپی و قوبەی سەخڕە دەکەوێتە ناوەندییەوە

[دەستکاری] ناونان

مزگەوتی ئەقسا ناوی ئیسلامی مزگەوتەکەیە کە خوا لە قورئاندا ناوی مزگەوتەکەی بردووە پێی. ﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد) له مزگه‌وتی (حەرامەوە) بۆ مزگه‌وتی (ئەقسا) له (بیت المقدس) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆزو پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه‌، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه‌.

مانای ناوی ئەقسا واتە دوورترین و مەبەست لێی دووری مزگەوتەکەیە بە بەراورد لەگەڵ دوو مزگەوتە پیرۆزەکەی تر کە لە مەککە و مەدینە. و مزگەوتی ئەقسا پێش ئەم ناونانە قورئانییە بە بەیتولموقەدیس ناسرابوو، و ناوچەی قودس لەو کاتانەدا بە ناوی ئیلیا ناسرابوو، و هەموو ئەم ناوانەش ئاماژە بە مەزنی و پیرۆزی مزگەوتی ئەقسا ئەدەن لای موسڵمانان.

[دەستکاری] بنیاتنان

دووەم مزگەوتە بنیاتنراوە لەسەر زەوی، وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئیسلامدا هاتووە، ئەبی زڕی غەفاڕی ئەڵێت، پرسیومە ئەی پێغەمبەری خوا کام مزگەوت یەکەم جار لەسەر زەوی بنیاتنراوە، ووتی؛ مزگەوتی حەڕام، پاشان پرسیم، دوای ئەو، پێغەمبەر ووتی؛ مزگەوتی ئەقسا. [٣]. و موسڵمانان لەو باوەڕەدان ئیبراهیم بنیاتی ناوە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینی، پاشان کوڕەکانی ئیسحاق و یەعقوب ئەرکەکەیان گرتە دەست، و سولەیمان نوێی کردۆتەوە نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایینی.

و لەگەڵ فەتحی ئیسلامی بۆ قودس ساڵی ٦٣٦ز (بەرامبەر ١٥ کۆچی)، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب مزگەوتی قیبلی بنیاتنا وەک ناوەندی مزگەوتی ئەقسا، و لە سەردەمی ئەمەوییەکان قوبە سەخڕە بنیاتنرا، و دووبارە مزگەوتی قیبلی بنیاتنرایەوە و هەموو ئەمەش نزیکەی ٣٠ ساڵی پێچوو، لە ٦٨٥ز تا ٧١٥ز و لەو کاتەوە شێوەی مزگەوتەکە بەم شێوەیەی ئێستا ماوەتەوە.

[دەستکاری] پیرۆزی مزگەوتەکە

مزگەوتی ئەقسا پیرۆزییەکی گەورەی هەیە لای موسڵمانان، کە بەستراوە بە بیروباوەڕەکەیانەوە لە سەرەتای بانگەوازەوە، و بە قیبلەی هەموو پێغەمبەرەکان دادەنرێت لە پێش پێغەمبەر محەمەد و هەروەها قیبلەی یەکەمی ئیسلامیش بوو پێش ئەوەی قیبلە بگۆڕێت بۆ مەککە.

و ئەوەی پەیوەندی ئیسلام بە مزگەوتەکەوە بەڵگەدار دەکات، شەوی ئیسرا و میعراجە کاتێک پێغەمبەر شەوڕەوی پێکرا لە مزگەوتی حەڕام بۆ مزگەوتی ئەقسا، لەوێ پێش نوێژی بۆ پێغەمبەرەکان کرد و پاشان سەرکەوت لێوەی بۆ ئاسمان، و لە ئاسمانی بەرزدا نوێژی لەسەر پێویست کرا.

لە قورئاندا ناوی مزگەوتی ئەقسا براوە بەوەی کە دەوروپشتی ڕووناک کراوەتەوە[٤] کە ئاماژەیە بۆ پیرۆزی و شوێنی مزگەوتەکە لای خوا و لای موسڵمانان.

هەروەها لە فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلامدا هاتووە بەوەی مزگەوتی ئەقسا یەکێکە لەو سێ مزگەوتی سەردان دەکرێن، سێ مزگەوتەکەش مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر و مزگەوتی ئەقسان.

[دەستکاری] شوێنەوراەکانی مزگەوتەکە

مزگەوتی ئەقسا لە چەند پایە و شوێنەورێک پێک دێت کە دەگەنە نزیکەی ٢٠٠ شوێنەوار لەوانە مزگەوت و قوبە و منارە و بیر و زۆری شوێنەواری تر.

[دەستکاری] مزگەوتەکان

مزگەوتی قیبلی، بەشێک لە مزگەوتی ئەقسا
  • مزگەوتی قیبلی؛ بەشی باشووری مزگەوتی ئەقسایە و و ئەم مزگەوتە بیناتنراوە لەو شوێنەی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب نویژی تیادا کرد لە کاتی فەتحکردنی قودسدا ساڵی ١٥ک.
  • موسەڵی مەڕوانی؛ ئەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتیەوە.
  • ئەقسای دێرین؛ ئەقسای دێرین ئەکەوێتە ژێر مزگەوتی قیبلی، و ئەمەوییەکان بنیاتیان نا.
  • مزگەوتی بوراق؛ لای دیواری بوراق.
  • مزگەوتی مەغاربە
  • مزگەوتی نیسا

[دەستکاری] منارەکان

قوبەی سەخڕە، بەشێک لە مزگەوتی ئەقسا

چوار منارەی هەیە، ئەمانەی خوارەوەن؛

  • منارەی دەرگای مەغاریبە
  • منارەی دەرگای سیلسیلە
  • منارەی دەرگای ئیسبات
  • منارەی دەرگای غەوانیمە

[دەستکاری] قوبەکان

مزگەوتی ئەقسا چواردە قوبەی هەیە ئەمانەی خوارەوەن؛

  • قوبەی سەخڕە، ئەمەش ئەو بینایەی کە قوبەیەکی ئاڵتونی هەیە و شوێنەکەی لە ناو مزگەوتەکە وەک شوێنی دڵە لە لەشی مرۆڤدا بە مانای ئەکەوێتە ناوەندییەوە هەندێک بە لای چەپدا، و بەم قوبەیە بە یەکێک لە دێرینترین و پیرۆزترین شوێنەوارە ئیسلامییەکان دادەنرێت.
  • قوبەی نەبی
  • قوبەی یوسف
  • قوبەی عوشاق نەبی
  • قوبەی شێخی خەلیلی
  • قوبەی میعراج
  • قوبەی میزان
  • قوبەی یوسف ئاغا
  • قوبەی موسا
  • قوبەی نەحویە
  • قوبەی ئەڕواح
  • قوبەی سیلسیلە
  • قوبەی سولەیمان
  • قوبەی خزڕ
مینبەری سەڵاحەدین

هەروەها مزگەوتی ئەقسا ١٥ دەرگای هەیە کە پێنجیان داخراون و دەیان کراوە، هاوکات چەندین شوینەواری تری تێدایە.

[دەستکاری] سوتانی مزگەوتەکە

ڕووداوی سوتانی مزگەوتی ئەقسا کەوتەوە لە ٢٢ی ئابی ١٩٦٩ لەسەر دەستی یەهوودییەکی توندڕەو ناوی (مایکل دینس ڕوهن) ئوستڕاڵی بوو، کە هەستا بە سوتاندنی مزگەوتی قیبلی کە سەقفی بەشی ڕۆژهەڵاتی بە تەواوی ڕوخا، هەروەها مینبەری سەڵاحەدین سووتاکە فەرمانی بە دروستکردنی کرد پێش ئازادکردنی مزگەوتی ئەقسا لە ژێر دەستی خاچپەرستەکان، و سەلاحەددینی ئەییووبی داینا لەناو مزگەوتەکە دوای ئازادکردنی، پاشان ئەم مزگەوتە و مینبەرەکە بنیاتنرانەوە و لە هەموولایەکی فەلەستینەوە ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوە ڕوویان تێکرد بۆ کوژاندنەوە و پاشان ئوردن هەستا بە چاککردنەوە و بنیاتنانەوەیان.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. سایتی تەنزیل
  2. سەحیحی بوخاری
  3. بوخاری گێڕاویەتییەوە
  4. سورەتی ئیسرا، ئایەتی یەکەم

سایتی ئیمان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر