عەبدول حەمیدی یەکەم

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   عەبدول حەمیدی یەکەم
Abdulhamid I.jpg
سوڵتان عەبدول حەمیدی یەکەم
ناوی سوڵتان سوڵتان عەبدول حەمیدی یەکەم
لە دایکبوون ١٧٢٥
مردن ١٧٨٩
پێش خۆی موستەفای سێیەم
دوای خۆی سەلیمی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک ئەحمەدی سێیەم
دایک ڕەبیعە سوڵتان
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە


سوڵتان عەبدول حەمید کوڕی ئەحمەد کوڕی محەمەد لە نێوان ساڵانی ١٧٢٥ تا ١٧٨٩ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست لە ١٧٧٤ هەتا ١٧٨٩، لە کۆشکەکەیدا دانرا بوو لە ماوەی حوکمی براکەی موستەفای سێیەم تا لە دوای وەاتی ئەو حوکمی گرتە دەست.

پێرست

[دەستکاری] پەیماننامەی قینارجە

لەم سەردەمەدا ڕووسیا خۆی ئامادەکرد بۆ هەڵمەتێکی سەربازی بۆ گەڕاندنەوەی ئەوەی لە دەستی داوە لە سەردەمی موستەفای سێیەمدا، و هێرشی کردە سەر سوپای عووسمانی لە فارنای بولگاری و شکاندنی، و دوای ئەوە ڕێکەوتن لەسەر سەربەخۆ بوونی تەتەری قڕم و هەرێمی بساربیا و ناوچەی قوبان و سەربەستی بدرێت بە کەشتییە ڕووسیەکان لە دەریای ڕەش و ناوەڕاست و دەوڵەتی عوسمانی باج بدات بە رووسیا و هەروەک ڕووسیا حەقی پاراستنی مەسیحییە ئۆرسۆدۆکسییەکانی ئەبێت لە دەوڵەتی عوسمانییدا و کەنیسە بنیات بنرێت لە ئیستەنبوڵدا، ئەم ڕێکەوتنە بە قینارجە ناسراوە.

و ئامانجی رووسیا لەم رێکەوتنە ڕیگە کردنەوە بوو بۆ داگیر کردنی وڵاتی قرم (کەنارەکان و باشووری ئۆوکرانیای ئێستا)، کە ئەوەش هاتە دی و ڕووسیا دەستی کرد بە هەڵگرساندنی ئاژاوەی ناوخۆیی و ڕێگەی کردەوە تا دەست وەربداتە کاروباری وڵات و لە کۆتاییدا ٧٠ هەزار سەربازی ڕووسی چوونە ناوەوە، و لە دوای ئەوە قرم بوو بە بەشێک لە رووسیا و لە ساڵی ١٧٧٤دا.

ڕووسیا یەکلایی بووبویەوە بۆ شەری عوسمانییەکان بە تەواوی ئەمەش بە هۆی ئەو سەرکەوتنانەی بەسەر دراوسێکانیدا هێنا بووی، سوییەدییەکانی لاخستبوو و سنوورە سروشتییەکانی وڵاتەکەیان لە یەکی جیا دەکردنەوە و سوید هیچ خاکێکی بە دەستەوە نەمابوو بێجگە لە ئەسکەندەنافیا، هەروەها ڕووسیا و نەمسا و بروسیا شانشینی پۆڵەندایان دبەش کردبوو لە نیوان خۆیاندا، ئەمەش ئەوەبوو کە سولتان عەبدول حەمیدی یەکەم گیرۆدە بوو پێوەی لە کاتێکدا ئەبووایە سوڵتان و وەزیرەکانی پێشتر مەترسی وەسیەتەکەی بوترسی گەورەیان بزانیایە و سنورێکیان بۆ دابنایە بۆ ئەو فراوانیەی کە ئەیانویست لەسەر حسابی سوید و پۆڵەندا و دەوڵەتی عوسمانی بە دەستی بهێنن، تاکو ڕووسیا بە تەواوی یەکلایی بوویەوە بۆ دەستگرتن بەسەر خاکەکانی عوسمانییدا و هەوڵی گۆڕینی ئیستەنبوڵ بۆ پایتەختێکی ئۆرسۆدۆکسی وەک سەردەمی بیزەنتە.

[دەستکاری] لەدەستدانی وڵاتی قرم

ڕووسیا پەیماننامەی قینارجەی شکاند بە داگیرکردنی وڵاتی قرم، عوسمانییەکان تورە بوون بەڵام فەڕنسا ئامۆژگاری سوڵتان عەبدول حەمیدی کرد کە شەر ڕانەگەیەنن لە بەرامبەر ڕووسیا لەبەر خۆ ئامادەکردنی پێش وەختی ڕووسیا بۆ ئەو شەڕە و هەروەها فەرەنسییەکان ئاگاداری ڕێکەوتنێکی نهێنی بوون لە نیوان رووسیا و نەمسادا کە بە یەکجار لە عوسمانییەکان بدەن ئەگەر شەڕی عوسمانی ڕووسی نوی هەڵگیرسا، بەڵام شای ڕووسیا کاترینا هەستی خەلافەتی توڕەکرد جالاێکی تر لە ساڵی ١٧٨٧ بە سەردان کردنی بۆ قرم و کەکەوانەی سەرکەوتنی تیا دانا و نوسرابوو لەسەری (ڕێکەی بیزەنتە) و مەبەست لەوە تەماعی ڕووسیا بوو لە مولکەکانی بیزەنتی گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی ئۆرسۆدۆکسی بەسەر قوستەنتینیە (ئیستەنبوڵ)، لەبەر ئەوە دەوڵەتی عوسمانی شەڕی ڕاگەیاند لەگەل ڕووسیا.

سەرکردایەتی سەربازی ڕوسی شڵەژان لەبەر ئەوەی ئامادەنبوون بۆ شەڕ، شای ڕووسی نووسی بۆ سەرکردەکەیان خێرا بچنە هەرێمی ئۆزی پێش ئەوەی سوپای عوسمانی بیگەنێ، و کە ئەمەش ڕوویدا، و بەڵام نەمسا سوپایەکیان نارد بۆ گرتنی بەلەگراد کە تێک شکێنران لەلایەن عوسمانییەکانەوە.

[دەستکاری] کۆچی دوایی

عەبدول حەمیدی یەکەم کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٧٨٩، و کوڕی براکەی سەلیمی سێیەم کوڕی موستەفای سێیەم جێگەی گرتەوە، نەمسا و ڕووسیا وەفاتەکەیان قۆستەوە بۆ نوێکردنەوەی شەڕ.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • میژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ
  • دەوڵەتی عوسمانی – د. عەلی سەلابی


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر