سونەنی ئەبوداوود

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
سونەنی ئەبوداوود
دانەر ئەبوداوود
زمان عەرەبی
زنجیرە شەش کتێبەکەی فەرموودە
بابەت فەرموودە

سونەنی ئەبوداوود، بە عەرەبی السنن أبی داود، کتێبێکە لەسەر فەرموودەکانی پیغەمبەری ئیسلام، و ئەبوداوود کۆکردۆتەوە و ژمارەی فەرموودەکانی ئەگاتە ٥٢٧٤ فەرموودە و کە هەڵیبژاردوون و پۆڵێنی کردوون لە نزیکەی پێنج سەد هەزار فەرموودە.

ناوەرۆک

[دەستکاری] دەرابرەی دانەرەکەی

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیئەبوداوود

ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس سەجستانییە، خەڵکی سەجستانە کە هەرێمێکە دەکەوێتە ئێرانەوە و و چەندین دانراوی هەیە کە ناودارترینییان سوونەنی ئەبوداوودە ، و یەکیکە لە دیارترین زاناکانی فەرموودە لە ئیسلامدا، و لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ی کۆچی ژیاوە.

[دەستکاری] ڕێزبەندییەکەی

کتێبی سونەنی ئەبوداوود ریزبەندکراوە و دابەشی کردوون بۆ کیتاب و هەر کیتابێکیشی کردووە بە چەندین باب، و ژمارەی کیتابەکان سی و پێنج کیتابن، و کۆی بابەکانی ١٨٧١ بابە.

[دەستکاری] پلەی فەرموودەکان

ئەبوداوود خۆی دەربارەی پلەی ڕاستیەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوداوود ئەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان ئەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام کۆکن لەسەر ئەوەی، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای هەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.

[دەستکاری] دەربارەی ووتویانە

ژمارەیەکی زۆر لە زاناین ستایشی سونەنی ئەبوداوودیان کردووە، لەوانە،

  • زەکەریا ئەساجی ئەڵێت؛ کتێبەکەی خوای گەورە بنەڕەتی ئیسلامییەتییە، و کتێبەکەی ئەبوداوودیش پەیماننامەی ئەو ئیسلامییەتییەیە.
  • ئەلخەتتابی دەڵێت، گوێم لە ئەعرابی بوو دەیووت هەرکەسێک قورئانی خوا و کتێبەکەی ئەبوداوودی پێ بێت، ئیتر پێویستی بە زانیاری کەسی تر نابێت.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

سایتی وەقفیە

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر