مەدینە

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
مەدینە
المدینة المنورة
—  شار  —
مەدینە ھەڵکەوتووە لە عەرەبستانی سەعوودی
مەدینە
جێگەی لە عەرەبستانی سەعوودیدا
Coordinates: 24°28′N 39°36′E / 24.467°N 39.6°E / 24.467; 39.6Coordinates: 24°28′N 39°36′E / 24.467°N 39.6°E / 24.467; 39.6
وڵات عەرەبستانی سەعوودی
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦)
 • سەرجەم ١،٣٠٠،٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمان عەرەبی
 • ئایین ئیسلام

مەدینە (بە عەرەبی:المدینة المنورة) یەکێک لە شارەکانی عەرەبستانی سەعوودییە کە لە ناوچەی حیجاز ھەڵکەوتووە كه‌تیایدا ئیسلام په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و گه‌شه‌ی كردوه‌و بڵاو بۆ ته‌وه‌ ، وە شاری مەدینە بەیەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام دادەنرێت ، شاری مەدینە نزیکەی ٤٠٠ کم دوورە لەشاری مەککەەوە دوورە

پێرست

[دەستکاری] ناوی مەدینە

پێشت ١٦٠٠ ساڵ لەهاتنی پێغەمبەری ئیسلام ناوی ئەم شارە یەسریب بوو کەبەمانای مانگا دێت ، دواتر پێغەمبەری ئیسلام ناوەکەی گۆڕی بۆ مەدینە کەبەمانای شار دێت

[دەستکاری] ئاینی کۆن و نوێ لە مەدینە

شاری مەدینە لەکۆندا زۆر لە بیرووباوەڕی لە خۆ گرتبوو لەوانە بت پەرستی و بێ باوەڕی لە ئاین یان پەیڕەوکردنی ئایینی یەھوودییەت بەڵام دوای هاتنی ئیسلام بۆ شار و گرتنی دەسەڵات لەلایەن ئیسلامیەکانەوە چەند یاسایەک دەرچوو بۆ گشت بیرو باوەڕەکان کە ئەوان پشتگیریان لێ دەکەن و دەیانپارێزن دواتر کۆمەڵەی یەهوودیەکان سەرپێچی یاساکانیان کرد بەمەش دوورخرانەوە لە شاری مەدینە ، لە ئێستادا مەدینە شارێکە زۆرینەی دانیشتوانی پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن

[دەستکاری] ڕووی گەشتیاری و ئابووری

بەوەی مەدینە یەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام بوو بۆتە شارێکی گرنگ لەلایەن مووسڵمانانی ئێستا و ڕابردوو وە ساڵانە بە چەندەها مووسڵمان سەردان شارەکە دەکەن بەمەبەستی گەیاندنی حەج و عەمرە ، ئەمەش بە یەکێ لە بنچینەکانی داهاتی شارەکە دادەنرێت

مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام لە مەدینە

[دەستکاری] شوێنەوارەکانی شارەکە

[دەستکاری] چیاکان

شاری مەدینە چەند شاخێکی تیایە لەوانە:

  • چیای ئەحەد
  • چیای وەرقان
  • چیای سلع
  • چیای ڕایە

[دەستکاری] مزگەوتەکانی مووسڵمانان

[دەستکاری] گۆڕستانی بەقیع

ئەو گۆڕستانەیە کە گۆڕی پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەکان ڕایشیدین و زۆرینەی شوێنکەوتوانی ئیسلام کە لەسەر دەمی پێغەمبەری ئیسلام کە مووسڵمان بوون ، وە لەئێستا و ڕابردوودا ئەو کەسانەی لە مەدینە کۆچی دوایی دەکەن لەم گۆڕسانە دەنێژرێن وەک ڕێزێک بۆیان

وێنەی گۆڕستانی بەقیع



ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر