مەدرید

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە مادریدەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

Coordinates: 40°24′N 3°41′W / 40.4°N 3.683°W / 40.4; -3.683

مەدرید
—  شار  —
Villa de Madrid
وێنەی چەند شوێنی شاری مەدرید

ئاڵا

Coat of arms
وڵات  ئیسپانیا
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠)
 • سەرجەم ٣٬٢٧٣٬٠٤٩
  <!—دانیشتوواناسی (بەشی ١) -------->
ماڵپەڕ munimadrid.es

مەدرید پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئیسپانیایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٣,٢٧٣,٠٤٩ کەس بووە ،کۆمەڵگای مەدرید پڕە لە گووند و شارە دێ و لەدەرەوەی شارەکە ، مەدرید لە مێژوودا شارێکی ڕۆمانی بووە واتا ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانی فەرمانڕەوا بووە لەسەدەی دووەمی زاینی ، شاری مەدرید لە ئێستادا بەشارێکی پێشکەوتوو و بازرگانی ناسراوە و چەندین نووسینگەی تایبەتی و کۆمپانیاکان لەشارەکەدا هەن ، شاری مەدرید لەدەستی فرانسیسکۆ فرانکۆ تووشی داڕمانێکی زۆر بوو بەڵام لەدوای فڕانکۆ بەتایبەت ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ دوای گەڕانەوەی دیموکراسی بۆ ووڵاتەکە مەدرید گەشایەو بە تەلاری بەرز و پیشەسازی ، کەش و هەوای مەدرید لە وەرزی هاوین و بەهار دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ پلەی سلیزی دەگۆڕێت کە ئەمەش بۆ شارێکی ئەورووپا پلەیەکی بەرزە ، شارەکە کۆمەڵێ مۆزەخانە و ئەنتیکەخانەی مێژوویی لە خۆ گرتووە لەوانە مۆزەخانەی پێدرۆ و مۆزەخانەی سۆفیای شاژن و جگەلەمانەش تەلاری هونەری و شوێنی کۆنسێرتی هوونەرمەندان و پاڕکی گەشتیاری ، شاری مەدرید سێیەم گەورە شاری نێو ووڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەدوای لەندەن و بەرلین ، لەڕووی یاری تۆپی پێشەوە چەندین یانەی بەناوبانگی تێدایە لەوانە ڕیال مەدرید و خیتافی و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕایۆڤالیکانۆ


شاری مەدرید لەساڵی ١٥٦٢


سەرچاوەکان [دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیسی