ئاڵمانیای نازی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاڵای ئاڵمانیا لە ساڵانی(١٩٣٥-١٩٤٥) لە ژێر دەسەڵاتی حیزبی نازی

ئاڵمانیای نازی یان ڕایشی سێیەم بەشێکە لە مێژووی دەوڵەتەکانی ئاڵمانیا. ئەو دەوڵەتێکی تۆتالیتێر بوو لە ژێر حوکمی ئەدۆلف هیتلەر پێشەوای حیزبی نازی. لە سەردەمی دەستەڵاتداری حیزبی نازی، سیاسەتێکی ڕەگەزپەرەستانە لە ئاڵمانیا ئیجرا کرا کە بوو بە هۆی کوژرانی خەڵکێکی زۆر لە کەمینەکانی دانیشتووی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی نازییەکان وەک: یەهوودییەکان، ئەوانەی مێشکیان باش کار ناکات و هتد.

مێژوو[دەستکاری]

وێنەی ئادۆڵف ھیتلەر، چانسێلۆری ئاڵمانیا (١٩٣٣-١٩٤٥)

لە سەرەتای دەست پێ کردنی شۆڕشی ئاڵمانیا لە نۆڤەمبری ساڵی ١٩١٨، ئەم وڵاتە دامەزراندنی سیستمی کۆماری ڕاگەیاند. بەڵام ململانەی نێوان ھێزە سیاسیەکان بۆ مسۆگر کردنی دەستەڵات بەردەوام بوو. شۆڕشەکە لە ١١ی ئاگوستی ١٩١٩ بە نووسرانی دەستووری بنەڕەتی وایمار کۆتایی ھات.[١] بە ھۆی ئەو ناکۆکیە ئابووریانەی کە لە ساڵی ١٩٢٩ ڕووی دا و لە سەر کار بوونی دەوڵەتە لاوازەکان کە یەک لە دوای یەک بە بێ ئەنجامی ھیچ کارێکی بەنرخ دەڕووخان بەرەبەرە پێوەندی نێوان گەل و حکوومەت لە یەک چڕا. لە ١٩٣٢دا حکوومەتی وایمار بە ھۆی واژوو کردنی پەیمانی ڤێرسای بە خەیانەت بە ئاڵمانیا تۆمەتبار کرا. لە ھەمان کاتدا پارتی نازی و کومۆنیست زۆربەی پەرلەمانیان لە ژێر دەستدا بوو. لە کاتی دەستەڵاتداری پاوڵ ڤۆن ھیندێنبوورگ، ئادۆڵف ھیتلەر بە چانسێلۆری (بە عەرەبی: صدر اعظم) دەستنیشان کرا. لەم ڕۆژەوە بە دوا (٣٠ی جانیڤێڕی ١٩٣٣) ھیتلێر دەستی کرد بە دامەزراندنی ڕژیمێکی تۆتالیتێر، لە ھەمان کاتیشدا دەستی کرد بە لەسەرەوە درووت کردنی ئابووری و بازرگانی ئاڵمانیا،ھەروەھا ھێزە لەشکریەکانیشی زۆر لەبەرچاو گرت و بەھێزتریانی کرد.[٢][٣][٤]

لە ١٩٣٥دا ئاڵمانیا دەستی بە سەر سار و ڕینلەندا گرت، کە ھەردووی ئەمانە بە پێی پەیمانی ڤێرسای لە ئاڵمانیا سەندرا بوون.[٥] لە ساڵی ١٩٣٨ نەمسا و دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ چیکوسڵۆڤاکیا کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا. لە ١ی سێپتەمبری ١٩٣٩ ئەرتەشی ڤێرماخت ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە لایێکی دیکەیشەوە ئەرتەشی سووریش ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە ئاکامدا لە ماوەیێکی زۆر کورت دا پۆڵەندا بەتەواوی مسۆگر بوو. دوای ئەم ڕووداوە بە شێوازێکی فەرمی، بریتانیا و فەڕانسە دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان خۆیان و ئەڵمانیایان ڕاگەیاند.[٦] ئەمە بوو بە سرەتای شەڕی جیھانی دووەم. لە ماوەیێکی کورت دا، ئەڵمانیا و وڵاتەکانی تەوەر توانیان دەست بە سەر زۆربەی بەشەکانی ئورووپا و باکووری ئەفریقادا بگرن. دواتر ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی تێکۆشان کە بریتانیا لاواز بکەن و بە جۆرێک لە ڕێکەوتننامەی بە دڵخوازی خۆیان بە سەری ئەودا بسەپێنن، بەڵام ئەم پلانە سەرنەکەوت. دواتر ئەم ھێزانە ھێرشیان کردە سەر یەکێتیی سۆڤیەت کە ئەمە بە ھۆی بوونی ڕێکەوتن نامەیێک لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئاڵمانیا چاوەڕوان نەدەکرا. ھاوکات لەگەڵ ئەم ھێرشەی ئاڵمانیا، ئیمپراتۆری ژاپۆنیش ھێرشی کرە سەر پێرل ھاربری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە جۆرە پەرەی دا بە شەڕی نێوان ھێزەکانی تەوەر و ھاوپەیمانی وڵاتەکان. شەڕی ئاڵمانیا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ستالینگراد کە بە شەڕی ستالینگراد ناسرا بوو بە ھۆی دۆڕانی ئاڵمانیا و ناچاری کرد لە پاشە کشان لە جبھە خۆرھەڵاتیەکان.[٧] لە سیپتەمبری ساڵی ١٩٤٣ ئیتاڵیا کە ھاوپەیمانی ئاڵمانیا بوو، لە شەڕەکەدا شکستی ھێنا و کەوتە ژێر دەسەڵاتی ھێزە ھاوپەیمانەکان، ئەمە جبھەیێکی نوێ لە نێوان ئاڵمانیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندا کردەوە. لە ڕۆژی دیدا ھێزە ھاوپەیمانەکان لە خۆرئاواوە جبھەیێکی تریان بەرەوڕووی ئاڵمانیا کردەوە و دەستیان بە پێشکەوتن بەرەو پایتەخت کرد. لە ٨ مانگی مەیی ساڵی ١٩٤٥ دوای ڕووخانی بەرلین و بە دەستی ئەرتەشی سوور، شەر کۆتایی ھات.[٨]

ھەر لە ساڵانی شەڕی جیھانی دووەمدا بوو کە حکوومەتی نازیەکان دەستی کرد بە کوشتن و لەناوبردنی مینۆریتیەکان، ئەمە دواتر بە ھۆلۆکۆست ناسرا. لە ئەم سەردەمەدا چەندین میلیۆن کەس لە جووەکان، شاھیدانی یەھۆوە، ئسلاڤیکەکان و ... بە ھۆی ئەوەی کە لە بواری ڕەگەزەوە خاوێن نین، بە دەستی چەکدارەکانی سوپای نازی خرانە ناو کوورە و سووتان. [٩] بە پێی ئامارەکان شەڕی جیھانی دووەم بوو بە ھۆی کوژرانی زۆرتر ٤٠ میلیۆن مرۆڤ لە پەڕانپەڕی ئورووپادا.[١٠] لە ئەم شەڕەدا ئاڵمانیا ٥.٣ میلیۆن سەربازی لە دەستدا.[١١] لە دوای کۆتایی شەڕی جیھانی دووەم دادگەھێک بە ناوی دادگەھی نۆرێنبێرگ ساز کرا بۆ سزا دانی تاوانە جەنگیەکانی نازیەکان.[١٢] ھەروەھا لە ئەم شەڕەدا میلیۆنھا کەس لە خەڵکی سیڤیلی ئاڵمانیاش کوژران.[١٣][١٤][١٥][١٦][١٧] بە ھۆی دۆڕاندنی ئاڵمانیا لە شەڕدا سەرزەمینێکی زۆری لە دەست چوو، ھەروەھا نزیک ١٥ میلیۆن کەس لە خەڵکە کەمینە ئاڵمانیەکان کە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاڵمانیادا دەژیان بەرەو ئاڵمانیا ھاتنەوە و دەکرێت بوترێت کە لە وڵاتانی خۆیان دەر کریان، بە زۆرێک لە ژنە ئاڵمانیەکان لە ئەم وڵاتانەدا دەستدرێژی سێکسی کریا و زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئاڵمانیا ڕووخان و وێرانی زۆریان بە سەر ھات.[١٨]

پەڕاوێز[دەستکاری]

  1. Fulbrook 1991, pp. 156–160.
  2. http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/innenpolitik/ermaechtigungsgesetz/index.html
  3. Stackelberg, Roderick (1999). Hitler's Germany: Origins, interpretations, legacies. Routledge. p. 103. ISBN 978-0-415-20115-5.
  4. http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/wirtschaft/index.html
  5. Fulbrook 1991, pp. 188–189.
  6. Fulbrook 1991, pp. 190–195.
  7. Fulbrook 1991, pp. 190–195.
  8. Steinberg, Heinz Günter (1991) (in German). Die Bevölkerungsentwicklung in Deutschland im Zweiten Weltkrieg: mit einem Überblick über die Entwicklung von 1945 bis 1990. Kulturstiftung der dt. Vertriebenen. ISBN 978-3-88557-089-9.
  9. Niewyk, Donald L.; Nicosia, Francis R. (2000). The Columbia Guide to the Holocaust. Columbia University Press. pp. 45–52. ISBN 978-0-231-11200-0.
  10. "Leaders mourn Soviet wartime dead". BBC News. 9 May 2005. Retrieved 18 March 2011.
  11. Rűdiger Overmans. Deutsche militärische Verluste im Zweiten Weltkrieg. Oldenbourg 2000. ISBN 3-486-56531-1
  12. Overy, Richard (17 February 2011). "Nuremberg: Nazis on Trial". BBC History. Retrieved 25 March 2011.
  13. Das Deutsche Reich und der Zweite Weltkrieg, Bd. 9/1, ISBN 3-421-06236-6. Page 460 (This study was prepared by the German Armed Forces Military History Research Office, an agency of the German government)
  14. Peter Antill; Peter Dennis (10 October 2005). Berlin 1945: end of the Thousand Year Reich. Osprey Publishing. p. 85. ISBN 978-1-84176-915-8. Retrieved 24 June 2011.
  15. Bonn : Kulturstiftung der Deutschen Vertriebenen, Vertreibung und Vertreibungsverbrechen, 1945–1948 : Bericht des Bundesarchivs vom 28. Mai 1974 : Archivalien und ausgewählte Erlebnisberichte / [Redaktion, Silke Spieler]. Bonn :1989 ISBN 3-88557-067-X. (This is a study of German expulsion casualties due to "war crimes" prepared by the German government Archives)
  16. Germany reports. With an introd. by Konrad Adenauer. Germany (West). Presse- und Informationsamt. Wiesbaden, Distribution: F. Steiner, 1961] Page 32
  17. Robert N. Proctor, Racial Hygiene: Medicine under the Nazis, Harvard 1988,
  18. Beevor, Antony (2003) [2002]. Berlin: The downfall 1945. Penguin. pp. 31–32, 409–412. ISBN 978-0-14-028696-0.