معاویە کوڕی ئەبووسوفیان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

معاویەی کوڕی سەخڕ کوڕی حەرب کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف ناسراو بە معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان, نازناوەکەی باوکی عەبدول ڕەحمان بووە ویەکێک لە کوڕەکانی ئەبو سوفیانی کوڕی حەرب بووە ویەکەم خەلیفەی دەوڵەتی ئەمەویە, والی شام بوو لە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی کوڕی عەفان و لە دووای ڕووداوی کوژرانی عوسمان, عەلی بووە خەلیفە کە بووە ناکۆکیان ھەتا عەلی کوژرا پاشان حەسەنی کوڕی عەلی وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ معاویە بە پێی ڕیکەوتنێک, وبەم شێوەیە معاویە دەوڵەتی ئەمەوی دامەزراند و دیمەشقی کردە پایتەختی و موبایەعەی وەرگرت بۆ یەزیدی کوڕی پێش مردنی.

معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان
دامەزرێنەرى خەلافەتى ئەمەوى
ماوەی دەسەڵاتی (٦٦١ – ٦٨٠) ز
لە دایک بوونی ٦٠٢ ز
بنەماڵەی دەسەڵاتدار ئەمەوییەکان
کۆچی دوایی ٦٨٠ز
باوکی ئەبوسوفیانی کوڕی حەرب
دایکی ھندی کچی عەتبە
لە پاش دەسەڵاتی یەزیدی کوڕی معاویە

نەژادی[دەستکاری]

کوڕی ئەبو سوفیان (سەخڕ)ی کوڕی حەرب کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلاب بووە, کە باوکی لە پێشەواکانی قوڕەیش بووە ویەکێک بوو لە دانا وخاوەن ڕاکانی مەککە ودایکی معاویە ھندی کچی عەتبەی کچی ڕەبیعەی کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مناف بووە.

ژیانی[دەستکاری]

معاویە پانزە ساڵ پێش کۆچی موسڵمانان لە دایک بووە لە مەککە, ولە کاتی فەتحی مەککەدا تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە, ولەوانە بوو کە ئیسلام بوو کە فەتح کرا.

ئیشەکانی لە سەردەمی ئەبوبەکر[دەستکاری]

سەرکردایەتی سوپای براکەی (یەزیدی کوڕی ئەبو سوفیانی) گرتە دەست لە خەلافەتی ئەبوبەکردا, وھەڵگەڕاوەکانی کوشت لە شەڕی یەمامەدا, پاشان خەلیفە ئەبوبەکر لەگەڵ یەزیدی برایدا ناردی بۆ فەتحی شام ولەگەڵیا بوو ڕۆژی فەتحی سەیدا و عەرقە و جەبەل و بەیروت لە کەنارەکانی شام.

ولایەتی شام[دەستکاری]

معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان ولایەتی ئوردنی لە شام گرتە دەست لە ساڵی ٢١ک لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب، لە دوای مردنی یەزیدی برای، خەلیفە عومەر معاویەی کردە والی دیمەشق و دەوروبەری، پاشان خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان کردیە والی ھەموو شام، لە دوای وەفاتی عوسمان ساڵی ٣٥ک دەرچوو لە فەرمانی خەلیفە عەلی کوڕی ئەبوتالیب وداوای حەقسەندنەوەی لە بکوژانی عوسمانی کوڕی عەفان ئەکرد، ولە پێش ئەوەشدا ڕووداوی جەمەل ڕوویدا کە عائشەی کچی ئەبوبەکر خێزانی پێغەمبەر محەمەد ڕووبەرووی خەلیفە عەلی بوونەوە وسەرکردەی سوپاکە تەڵخەی کوڕی عوبەیدوڵڵا وزوبێری کوڕی عەوام بوون کە ھەموویان دەرچوون بۆ ئەوەی حەقی کوژرانی عوسمان بسێنن، ولە دوای ئەو ڕوودوە معاویەش لەگەڵ خەلیفە عەلی کوڕی ئەبوتالیب ڕووبەڕووبونەوە شەڕی سەفین لە نیوانیان ڕوویدا، ولە دوای کوژرانی عەلی، موبایەعە درا بە حەسەنی کوڕی عەلی لە عێراق وحیجاز بەڵام معاویە ڕووبەرووی بۆیەوە وحەسەن بۆ ئەوەی ڕێ لە خوێن ڕشتنی موسڵمانان بگرێت وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ معاویە بە مەرجێک دوای خۆی معاویە خەلافەت بگەڕێنێتەوە بۆ حەسەن وحسەینی برای، بەم شێوەیە معاویە بووە خەلیفەی موسڵمانان ودیمەشقی کردە پایتەختی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی.

فەتحە ئیسلامیەکان[دەستکاری]

لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئەمەوی و معاویە خەلافەتی گرتە دەست و دەوڵەتە ئیسلامیەکەی بەھێز کرد فەتحی ئیسلامی دەستی پێکرد, ولە سەردەمی معاویەدا ڕووبەری دەوڵەتی ئیسلامی فراوان بوو و لە ئاڕاستەی وڵاتی ڕۆم و سەند و کابول و ئەھواز و وڵاتی ئەودیو ڕووبار و باکوری ئەفەریقادا, ومعاویەی یەکەم کەشتیگەلی جەنگی دروستکرد لە مێژووی ئیسلامدا و دوورگەی قوبرس وسەقڵیە و ناوچە و دوورگەکانی دەریای ناوەڕاستی پێ فەتح کرد.

معاویە توانی ڕێگە لە دەوڵەتی بیزەنتی تەسک بکاتەوە لەسەر سنورەکانی لەگەڵیاندا ودەستی گرت بەسەر دوورگەی ڕۆدس و ئەڕواد, کە دوورگەی ئەڕواد لەسەر کەنارەکانی شام لە سوریا گرنگیەکی زۆری ھەبوو لەبەر نزیکبوونی لە قوستەنتینیە, معاویە گەمارۆی ئەو شارەی دا ھەرچەن ئەم گەمارۆدانانە زیانێکی گەورەی لە ڕۆم خست بەڵام نەیانتوانی فەتحی قوستەنتینیە بکەن ومعاویە ناوەندی بۆ دروستکردنی کەشتی دەریای دروستکرد لە شارەکانی کەناری شامدا و لە دوورگەی ڕەوزە, ھەروەک ئەو پلانەی جێبەجێکرد بۆ گواستنەوەی عەرەبە موسڵمانەکان بۆ دوورگەکانی دەریای ناوەڕاست بۆ پارێزگاری کردنی وبڵاوکردنەوی ئیسلام تیایدا, موسڵمانان دابەزین لە سەقڵیە ساڵی ٤٨ک.

حالەتی نەتەوەی ئیسلامی پێش ئەوە معاویە خەلافەت بگرێتە دەست[دەستکاری]

معاویەیبەرپرسەی ئومەی ئیسلامی گرتە دەست, کە سێ بەش بوون لەو کاتانە, بەشی یەکەم, ئەوانەی داوای حەق سەندنی کوژرانی خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفانیان ئەکرد, وبەشی دووەم, ئەوانەبوون کە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبیان خۆشئەویست و خۆی نەوەکانیان بە شایانتر ئەزانی بۆ وەرگرتنی خەلافەت کە زۆرینەیان لە عێراق بوون و کەمێکیان لە میسر بوون, وبەشی سێیەم, خەواریجیەکان بوون, کە دژی ھەردوو تاقمەکەی تر بوون وبە لە ئایین لادەریان دائەنان, ویەکەم ئەرکیان بە کوشتنی معاویە و کۆمەڵەکەی عەلی دائەنا, ئەوەی گرنگ بوو بۆ معاویە وقەلەقی کردبوو خەواریجیەکان بوون کە باشی سیاسەت سوودی نەبوو لەگەڵیان وڕۆچوونێکی توند ڕۆچوون لە ئایندا, معاویە دوایان کەوت وبە دوای ئەونەدا چوو کە لە زانیاریە ئیسلامیەکان لایانئەدا.

مزگەوتى ئەمەوى, کە لە سەردەمى معاویە بنیات نرا

سیاسەتی ناوخۆ[دەستکاری]

دامەزراندنی دیوانە ناوەندیەکان, کە پێک ھاتبوو لە[دەستکاری]

  • دیوانی پەیامەکان کە دەستەیەک بوون سەرپەرشتی نوسینی پەیامەکانی خەلیفە و فەرمان و ڕێکەوتنەکانیان ئەکرد.
  • دیوانی خاتم کە بەدوای نھێنی و پاراستنی نێراوەکانی دەوڵەتدا دەچوو.
  • دیوانی پۆستە کە ڕژێمی پۆستە ھاتە دەوڵەتی ئیسلامیەوە لەو کاتانەدا.
  • ڕژێمی نوسینەکان, کە نوسەری دانا بۆ نوسینی پەیام ونوسەر بۆ دیوانی سەرباز وبۆ دیوانی پۆلیس ودیوانی داد.

دابینکردنی ئاسایش بۆ دەوڵەت[دەستکاری]

  • گرنگیەکی زۆری دا بە دابینکردنی ئەمن وئاسایش بۆ خەڵک دا و پاسەوان و پۆلیسی دانا کە پاسەوانەکانی لە ترسی ئەو خەواریجانە دانا کە ئەیانویست بیکوژن, وپۆلیسیش بۆ پاراستنی یاسا وئاسایش.
  • بە باشی پیاو وبەرپرسەکانی ھەڵئەبژارد
  • پەیڕەوی ھەردوو سیاسەتی توندڕەوی ونەرم ڕەوی ئەکرد
  • دەزگای زانیاری زۆر بەھێز بوو لە ناوەوە ودەرەوەدا لەو سەردەمە. لە نمونەی ئەمەشا ئاگاداربوون بوو لەو نێرراوانەی لە نێوان حسەین وخەڵکی عێراقدا بوو.
  • گرنگی دا بە سوپای ئیسلامی.

ولەو شتانەی کە بۆ یەکەم جار معاویە لە جیھانی ئیسلامیدا داینا ئەوەبوو کە یەکەم کەس بوو لە ناو خەلیفەکاندا کە ڕایسپارد حوکم بدرێتە دەست کوڕەکەی لە دوای خۆی.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

کۆچی دوایی کرد لە دیمەشق لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا دوای ئەوەی فەرمانی کرد بە دانانی کوڕەکەی (یەزیدی کوڕی معاویە) لە جێگەی خۆی, نێژرا لە دیمەشق ومردنی ساڵی ٦٠ک بوو, دوای ئەوەی کە ٢٠ ساڵ والی و٢٠ ساڵ خەلیفە بوو.