سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (١٩٧٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ١٩٧٩
بەشێک لە یەکخستنی شۆڕشی ئێران و جیابوونەوەی کوردان لە ئێران
ڕێکەوت ئازاری ١٩٧٩ - ١٩٨١ / ١٩٨٣
شوێن ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئەنجام سەرکەوتنی ئێران
  • زۆربەی ھێزە ئێرانییەکان وەرگێڕدران بۆ بەرەی شەڕی ئێران و عێراق لە کۆتایی ١٩٨٠کانەوە.
  • گرووپە بەرگریکارەکانی حدکا مانەوە تا ١٩٨٣.
  • زیانی گەورە لە ھەردوو ھێزە کوردییەکان و ھێزە ئێرانییەکان کەوتەوە.
جەنگاوەران
ئێران ئەنجومەنی شۆڕشی ئیسلامی (دواتر حکوومەتی ئێران)
حدکا
کۆمەڵە
سازمانی خەبات
یەکێتیی جەنگاوەرە کۆمۆنیستەکان

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان[١]
چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران
موجاھیدینی خەلقی ئێران

فەرماندە و سەرکردەکان
ئێران ڕووحووڵڵا خوومەینی

ئێران عەبدوولحەسەن بەنی سەدڕ
ئێران موحسین ڕەزایی
ئێران عەلی سەید شیرازی
ئێران سادیق خەلخالی
ئێران مووحسین ھەمەدانی
ئێران بەھمەن باقڕی

عەبدولڕەحمان قاسملوو

فوئاد مستەفاسوڵتانی
مەسنووڕ حیکمەت
ئەشرەف دیھقانی
عێزەدین حوسەینی
شێخ جەلال حسێنی
مەسعوود ڕەجەوی

زیان و تیاچوونەکان
+٣٠٠٠ کوژراو +٥٠٠٠ کوژراو
١٢٠٠ زیندانی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو
١٢ ئەفسەری ئێرانی لەسێدارەدران بەھۆی ئەوەی ڕەتیانکردەوە کە شەڕ بکەن
تێکڕا: ٣٠٠٠ - ١٠٠٠٠ کوژراو

سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ١٩٧٩ ھەڵقڵیشا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ١٩٧٩دا، بەچەند مانگێک دوای تەواوبوونی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، و بووە گەورەترین شۆڕش دژ بە ڕژێمی نوێ لەنێو ڕاپەڕینی گەلان لەئێراندا و یەکێک بوو تووندوتیژترین یاخیبوونە کوردییەکان لە ئێرانی مۆدێرندا. لەسەرەتادا، بزووتنەوە کوردییەکان ھەوڵیان دەدا کە ھاوتەریب بڕۆن لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق، بەجۆرێک کە لەدوی ئەوە کەوتبوون کە پێناسی موسوڵمانیی خۆیان نیشان بدەن و زەمینەیەکی ھاوبەش لەگەڵ شیعەکاندا بدۆزنەوە. حدکا زۆر ھەوڵی دەدا کە خۆی وەک ڕێکخراوێک نیشان بدات کە ھەوڵ بۆ جیابوونەوە نادات، بەجۆرێک کە ڕەخنەی لەوانە دەگرت کە داوای سەربەخۆییان دەکرد، بەڵام بەھەرحاڵ داوای ئۆتۆنۆمی سیاسیی دەکرد. دواتر، پەیوەندییەکانی نێوان کوردان و حکوومەتی ئیسلامیی نوێ زوو تێکچوون، ئەگەرچی شیعە کوردەکان و ھەندێک سەرۆک ھۆزەکان پاڵپشتیی حکوومەتە شیعییە نوێیەکەیان دەکرد، کوردە سوونییە چەپڕەوەکان لە پارێزگای کوردستانەوە لەسەر پڕۆژە نیشتمانییەکەیان بەردەوام بوون.

لەکاتێکدا کە لەپێشدا جەنگاوەرە کوردەکان، بەتایبەتی ئەوانەی حدکا، ھەندێک بەدەستھێنانی ناوچەیی و خاکییان بەئاکام گەیاند لەناوچەی مەھاباد و توانیان سەربازە ئێرانییەکان لە ھەرێمەکە دەرکەن، بەڵام ھێرشێکی بەرفراون لە بەھاری ١٩٨٠دا لەلایەن سپای پاسدارانەوە باردوخەکەی ھەڵگێڕایەوە.

دوابەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ئەیلوولی ١٩٨٠دا، ھەوڵێکی زۆر زیاتر لەپێشتر درا لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ لەناوبردنی یاخیبوونە کوردییەکە، کە لەوکاتەدا تاکە یاخیبوون بوو کە کپ نەکرا بوو (ڕاپەڕینی بەلۆچەکان، عەرەبەکان و تورکمانەکان لەو کاتەدا کپ کرا بوون). لەدرەنگانی ١٩٨٠دا، ھێزە ئاساییەکانی ئێران و سپای پاسداران کوردە ڕاپەڕیوەکانیان لە قەڵاکانیان دەرکێش کرد، بەڵام ھێشتا چەندین گرووپی کوردە یاخییەکان ھێرشی کوشندەیان ئەنجام دەدا. پێکدادانەکان تا کۆتایی ١٩٨٣ بەردەوام بوو.

نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس کوژران لەو یاخیبوونەی کورداندا، کە ١٢٠٠ ـیان زیندانە سیاسییە کوردەکان بوون و لەسێدارەدران لە دوایین قۆناغی یاخیبوونەکەدا. ناکۆکی کوردی-ئێرانی لە ١٩٨٩دا کۆتایی ھات، ئەویش دوای تێرۆرکردنی سەرکردەی حدکا.[٢]

پاشبنەما[دەستکاری]

لەگەڵ ھەبوونی ئەزموونی شۆکدارانەی حوکمڕانی پەھلەوی ھەروەھا دوو شۆڕشی شکستخواردوو لە ١٩٤٦ و ١٩٦٧، حیزبە سیاسییە کوردییەکان پاڵپشتی بەپەرۆشی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوون دژ بە شا کە بووە ھۆی ئەوەی خومەینی دەسەڵات بگرێتە دەست لە شوباتی ١٩٧٩دا. شا خۆی وا پیشان ئەدا کە ھیچ دۆستی داواکانی کورد بۆ ئۆتۆنۆمییەکی گەورەتر نەبێت. لەیەکەمین ڕۆژەکانی شۆڕشەکەوە، پەیوەندییەکان لەنێوان حکوومەتی ناوەند و حیزبە کوردییەکان پڕ لە ئاستەنگ و گرانیی بوو.

کوردان، بەجیاوازیی لە شێوەزاری زمانیی و کەلتووریان، وەک کۆمەڵێکی لاواز لە بەکارھێناندا دەبینران لەلایەن ھێزە بیانییەکانەوە کە ئارەزوویان وا بوو ئارامیی کۆمارە نوێیەکە تێک بدەن. کوردە سووننەکان، بەپێچەوانەی زۆرینەی ڕەھای خەڵکی ئێرانەوە، دەنگیان نەدا بە پشتگیریکردنی درووستبوونی کۆمارێکی ئیسلامیی لە نیسانی ١٩٧٩دا. ئەو ڕیفراندۆمە یەکەمیی و گرنگیی بۆ شیعەکان دانا و ھیچ ڕێگەیەکی دەستووری نەدا بۆ ھەبوونی ھەرێمی ئۆتۆنۆمی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jeffrey S. Dixon; Meredith Reid Sarkees (2015). "INTRA-STATE WAR #816: Anti-Khomeini Coalition War of 1979 to 1983". A Guide to Intra-state Wars: An Examination of Civil, Regional, and Intercommunal Wars, 1816-2014. SAGE Publications. pp. 384–386. ISBN 978-1-5063-1798-4.
  2. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی