بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرشەکانی ٢٠٢٤ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشەکانی ٢٠٢٤ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
بەشێک لە شەڕی ناوخۆییی سووریا
نەخشەی ھێرشەکە لە سووریا

██ کۆنترۆڵکراوی ڕژێمی ئەسەد

██ کۆنترۆڵکراوی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ██ کۆنترۆڵکراوی ھێزەکانی سووریای دیموکرات

ڕێکەوت ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ – ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (١١ ڕۆژ)
شوێن سووریا
ئەنجام
جەنگاوەران
ئۆپۆزیسیۆنی سووری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا  سووریا
 ڕووسیا
 ئێران
حیزبوڵڵای لوبنان
خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا[ئ]
فەرماندە و سەرکردەکان
ئۆپۆزیسیۆنی سووری ئەبوو محەممەد جۆلانی سووریا سوھەیل حەسەن
ئێران کیوومەرس پوورھاشمی  
مەزڵووم کۆبانی
زیان و تیاچوونەکان
ئۆپۆزیسیۆنی سووری ٢١٩ کوژراو، یان ٣٠٠ کوژراو (بەوتەی ڕووسیا) سووریا ١٣٦ کوژراو، ٢١ گیراو
ئێران ١ کوژراو
ڕووسیا +١ کوژراو
٣ کوژراو و چەند کەس گیراو
سەدان ھەزار کورد لە ناوچەکانی ڕۆژاوای فورات ئاوارە بوون

لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھاوپەیمانییەک لە فەرماندەیی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئۆپۆزیسیۆن[١] و بە سەرۆکایەتی ھەییەی تەحریر شام (HTS) و گرووپە ھاوپەیمانەکانی سەر بە تورکیا[٢][٣][٤] و سوپای نیشتیمانیی سووریا بەسترا، تێیدا سوپای نیشتیمانیی سووریا (SNA) ھێرشێکی بۆ سەر ھێزەکانی سوپای سووریای عەرەبیی لایەنگری حکوومەت لە ئیدلیب دەستپێکرد، بەرەو حەما و حەلەب لە سووریا. ھێرشەکە بە دروشمی ڕێگریکردن لە دەستدرێژیکاری[ا] لەلایەن ھەیییەی تەحریر ناسێنرا، و ڕاگەیەندرا کە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە تۆپبارانەکانی حکوومەتی بەشار ئەسەد بووە بۆسەر ھاووڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی ڕۆژاوای حەلەب.[٥] ئەمە یەکەم ھێرشیی سەربازیی ئۆپۆزیسیۆنە لەوەتەی پەیمانی ئاگربەستی ئیدلیب لە ئازاری ٢٠٢٠.[٦][٧]

لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ھەیییەی تەحریر شام و ھێزەکانی سووریای دیموکرات چوونە ناو شاری حەلەب و زۆربەی شارەکەیان گرتەوە، ئەمەش لەنێوان داڕمانی ھێزەکانی لایەنگری حکوومەتدا بوو. ڕۆژی دواتر ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن پێشڕەوی خێرایان کرد و دەیان شارۆچکە و گوندیان گرت لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ھێزەکانی لایەنگری حکوومەت، و بەرەو حەما لە ناوەڕاستی سووریا پێشڕەوییان کرد، دواتر لە ٥ی کانوونی دووەمدا دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت.[٨][٩]

پشت ڕووداوەکان

[دەستکاری]

لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئیدلیب لە ئازاری ٢٠٢٠، ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکانی نێوان ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و لایەنگری حکوومەت لە باکووری ڕۆژاوای سووریا وەستان.[١٠][١١] بەڵام گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان کە بنکەکانیان لە باکووری ڕۆژاوای سووریایە، خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان ئامادەکرد، بەتایبەتی ھەیییەی تەحریر شام توانا سەربازییەکانی بەھێزتر کرد بە چاکسازی لە پێکھاتەکانیدا بۆ «ھێزێکی چەکداریی پەرەپێدراو»، باشترکردنی مەشق و ڕاھێنان و دامەزراندنی ھێزی تایبەتمەند لە ھەڵکوتانەسەر و ئۆپەراسیۆنی شەوانە.[١١] ھاوکات حکوومەتی سووریا بەدەست پەرەسەندنی گەندەڵییەوە دەیناڵاند.[١١] لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ەوە، ھێزەکانی ھەیییەی تەحریر شام زنجیرەیەک ھێرشی دزەکردن و نیشانەشکێن بەدەستەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی حکوومەت دەستپێکرد، کە بووە ھۆی ھێرشەکە. حەلەب لە دوای ھێرشی ٢٠١٦ی حەلەبەوە لەلایەن حکوومەتی بەشار ئەسەد و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کۆنترۆڵکرابوو.[١٠][١١]

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا، کۆکردنەوەیەکی گەورە لەلایەن ھەیییەی تەحریر و ھێزەکانی حکوومەتەوە لە گوندەکانی حەلەب دەستیپێکرد، لەکاتێکدا یاخیبووانی سووریا ڕایان گەیاندبوو کە چەند مانگێکە خۆیان بۆ ھێرشێکی بەرفراوان دژی ھێزەکانی حکوومەت لە شاری حەلەب ئامادە دەکەن.[١٢] لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، تۆپخانەی ھێزەکانی حکوومەت شارۆچکەی ئەریحا کە لەژێر دەستی ئۆپۆزیسیۆندا بوو تۆپباران کرد، و بەھۆیەوە ١٦ ھاووڵاتی مەدەنی کوژران و برینداربوون.[١٣]

لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ھەیییەی تەحریر شام ڕای گەیاند کە ھێرشێکی بە ناوی «ڕێگریکردن لە دەستدرێژیکاری» دژی ھێزەکانی لایەنگری حکوومەت لە ڕۆژاوای پارێزگای حەلەب دەستپێکردووە.[١٤] ھێرشەکە وەڵامێک بوو بۆ تۆپبارانەکانی ئەم دوایییەی حکوومەتی بەشار ئەسەدی سووریا بۆ سەر ئیدلیبی ژێردەستی یاخیبووان کە بەھۆیەوە لانیکەم ٣٠ ھاووڵاتی مەدەنی تێیدا کوژران.[٧][١٠]

شەڕی حەلەب

[دەستکاری]

ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەم، ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن چوونە ناو حەمدانییە و حەلەبی نوێی سەر بە شاری حەلەب، دوای ئەوەی بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دوو جار ھێرشی خۆکوژییان ئەنجامدا.[١٥] لە نیوەی کۆتایی ڕۆژەکەدا ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان بەسەر ٥ شارۆچکەی شاری حەلەبدا گرت، ئەوانیش حەمدانییە، حەلەبی نوێ، ٣٠٠٠ باڵەخانە، ئەلجەمیلییە و سەڵاحەدین. لە شوێنەکانی دیکەی شارەکەدا، لەنێویاندا ناوەندەکەی، شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. ٢٠ شارۆچکە و گوندی دیکە لەلایەن ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە دەستی بەسەردا گیرا، لەوانە شاری ستراتیژیی سەراقیب، لە نێوان ھێڵە داڕماوەکانی بەرگریی ھێزەکانی لایەنگری حکوومەت. شارۆچکەکانی دیکە کە لەلایەن ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە دەستی بەسەردا گیرا بریتین لە خان ئەلسەبیل، تەحیە، تەرنەبا، و جوباس لە گوندەکانی ئیدلیب و شارۆچکەکانی خان تومەن، شاغیدەلە، خەلاسە، ئەلحەدیر، ئەلقەرەسی، بەرنە، ئەلعیس، تەلحادیە، زیتان، ئەلمەنسوورە و ئەلباوابیە لە گوندەکانی حەلەب.[١٦]

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ھێزەکانی یاخیبووان قەڵای حەلەبیان گرت کە بارەگای حکوومەتی لێیە.[١٧] تا بەیانی ھێزەکانی یاخیبووان دەستیان بەسەر زۆربەی حەلەبدا گرت و سەربازانی لایەنگری حکوومەتیان ناچارکرد پاشەکشە بکەن.[١٨]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە
  2. ^ بە عەرەبی: ردع العدوان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Kourdi، Eyad (29 November 2024). «Syrian rebels enter Aleppo for first time in eight years during shock offensive». CNN (بە ئینگلیزی). لە 29 November 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ BBC News https://www.bbc.com/news/articles/czr7rkzz2gmo. The latest offensive has been led by an Islamist militant group known at Hayat Tahrir al-Sham (HTS) and allied factions backed by Turkey. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ Reuters https://www.reuters.com/world/middle-east/aleppo-airport-closed-sources-say-syrian-rebels-reach-heart-city-2024-11-29/. With Assad backed by Russia and Iran, and Turkey supporting some of the rebels in the northwest where it maintains troops, the offensive has brought into focus the conflict's knotted geopolitics. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ Sky https://news.sky.com/story/amp/aleppo-airport-and-major-roads-closed-as-syrian-rebel-fighters-step-up-attacks-reports-13263439. The insurgents, led by the Islamist militant group Hayat Tahrir al Sham and including Turkey-backed fighters, also claim to be in control of all of Idlib province after launching their offensive on Wednesday. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. ^ Kourdi، Eyad (27 November 2024). AOL.com https://www.aol.com/syrian-rebels-launch-major-attack-183728627.html. لە 3 December 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. ^ «Syrian rebels launch surprise offensive in northwest as regime retaliates with airstrikes». The New Arab. 27 November 2024. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ ئ ا Kourdi، Eyad (27 November 2024). CNN (بە ئینگلیزی) https://edition.cnn.com/2024/11/27/middleeast/syria-rebel-attack-aleppo-assad-intl-latam/index.html. لە 27 November 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «cnn 27-11» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  8. ^ «"The Authority" controls Aleppo International Airport and many cities and towns in the northern Hama countryside amid a complete collapse of the regime forces» (بە Arabic). SOHR. 30 November 2024. لە 30 November 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  9. ^ «Syrian rebels capture second major city as army withdraws from Hama». CNN. 5 December 2024. لە 5 December 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ ئ ا ب Salem، Mostafa (28 November 2024). CNN (بە ئینگلیزی) https://edition.cnn.com/2024/11/28/europe/syria-rebels-government-iran-analysis-intl/index.html. لە 28 November 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «cnn 28-11» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  11. ^ ئ ا ب پ Lister، Charles (30 November 2024). Spectator (بە ئینگلیزی) https://www.spectator.co.uk/article/syrias-conflict-is-heating-up-once-more/. لە 30 November 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  12. ^ Abdulrahim، Raja (29 November 2024). «Syrian Rebels Reach Outskirts of Major City in Escalating Offensive». The New York Times. لە 29 November 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Most of them are children. 16 citizens were killed and injured in regime forces' shelling of the city of Ariha» (بە Arabic). Syrian Observatory for Human Rights. 27 November 2024. لە 27 November 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  14. ^ «Syrian opposition launches "Deterrence of Aggression" operation in the north of the country» (بە Arabic). Al Jazeera Arabic. 27 November 2024. لە 27 November 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  15. ^ السوري، المرصد (2024-11-29). «بعد تفجير سيارتين مفخختين.. فصائل عملية "ردع العدوان" تدخل أجزاء من أحياء في مدينة حلب | المرصد السوري لحقوق الإنسان» (بە عەرەبی). لە 2024-12-05 ھێنراوە.
  16. ^ «Amid failure of regime forces to counter attacks | HTS and factions take control of five neighborhoods in Aleppo city and 20 villages and towns in Idlib and Aleppo countryside - The Syrian Observatory For Human Rights» (بە ئینگلیزیی کەنەدایی). 2024-11-29. لە 2024-12-05 ھێنراوە.
  17. ^ «المعارضة السورية تدخل حلب وتسيطر على مقارها الحكومية وقلعتها». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە 2024-12-05 ھێنراوە.
  18. ^ السوري، المرصد (2024-11-30). «بعد غياب لنحو 8 سنوات.. الطيران الحربي يستهدف أحياء حلب.. وقوات "ردع العدوان" تتوغل في غالبية أحياء مدينة حلب | المرصد السوري لحقوق الإنسان» (بە عەرەبی). لە 2024-12-05 ھێنراوە.