ئەبوو محەممەد جۆلانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبوو محەممەد جۆلانی
أبو محمد الجولاني لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونأحمد حسين الشرع لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٩٨٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٢ ساڵ)
ڕیاز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئەحمەد حسێن ئەلشەرع ناسراو بە ئەبوو محەممەد جۆڵانی فەرماندەی گشتی گرووپی چەکداری ھەییەی تەحریری لە شام؛[١] ھەروەھا ئەمیری پێشووی ڕێکخراوی بەرەی نوسرە بووە کە بەشێک بوو لە ئەلقاعیدە.[٢]وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ئایاری ٢٠١٣دا جۆلانی وەک «تیرۆریستێکی جیھانی دیاریکراوی تایبەت» خستە لیستەوە.[٣]

ژیاننامە[دەستکاری]

سەرەتای ژیانی و جەنگی عێراق[دەستکاری]

ئەلجولانی لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری ڕیاز، سعودیە لەدایک بووە، باوکی تا ساڵی ١٩٨٩ وەک ئەندازیاری نەوت کاری کردووە، لەو ساڵەدا بنەماڵەی ئەلجولانی گەڕانەوە بۆ سوریا، و گەورە بووە و ژیاوە لە ناوچەی ڤێلاکانی ڕۆژهەڵات لە گەڕەکی مەززە لە دیمەشق، تا لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕووی لە عێراق کرد.[٤] ئەلجولانی ڕووی لە عێراق کرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی دوای ٢٠٠٣ داگیرکردنی عێراق، بە خێرایی لە ڕیزەکانی ئەلقاعیدە لە عێراق پلەو پۆستی بەرزبووەوە، و دەوترێت هاوکارێکی نزیکی سەرکردەکەی بووە، ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی (ئەلجولانی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھیچ پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ زەرقاویدا نەبووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "الجولاني قائداً مؤقتاً لهيئة "تحرير الشام".. وهذا مصير قائدها السابق". web.archive.org. 2017-10-02. Retrieved 2022-07-22.
  2. ^ "Syrian Nusra Front announces split from al-Qaeda". BBC News (بە ئینگلیزی). 2016-07-29. Retrieved 2022-07-22.
  3. ^ "Terrorist Designation of Al-Nusrah Front Leader Muhammad Al-Jawlani". U.S. Department of State. Retrieved 2022-07-22.
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری birth نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]