بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کوودەتای ١٩٦٣ی سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کودەتای سووریا ١٩٦٣
بەشێکە لەشەڕی ساردی عەرەب
وڵاتکۆماری دووەمی سووریا
جێسووریا
کاتی ڕوودان٨ی ئازاری ١٩٦٣

کودەتاکەی ١٩٦٣ی سووریا یان شۆڕشی ٨ی ئازار وەک ئەوەی بە فەرمی ناوی لێنراوە، دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی مەدەنی و سەربازی بوو لە سووریا لەلایەن لیژنەی سەربازی لقی سووریای حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی. ئەو پلانە لە کودەتا سەربازییە سەرکەوتووەکەی حیزبی بەعس لە عێراق ئیلھام وەرگیراوە.

کودەتاکە لەلایەن لیژنەی سەربازی حیزبەکەوە پلانی بۆ دانرابوو نەک سەرکردایەتی مەدەنی، بەڵام سەرۆکی حیزبەکە میشێل عەفلەق کودەتاکەی پەسەند کرد. ئەندامانی دیار و بەرچاوی لیژنەی سەربازی بە درێژایی قۆناغەکانی پلاندانانی کودەتاکە مانەوە و تەنانەت دوای ئەوەی حیزبەکە دەسەڵاتی گرتە دەست ئەوانیش بریتی بوون لە: محەممەد عومران و سەلاح جەدید و سلێمان حەداد و حافز ئەسەد. لیژنەی سەربازی پشتگیری دوو ناسری وەرگرت: ڕاشد قوتەینی و محەممەد سۆفی، جگە لە یەکێک لە سەربەخۆکان، زیاد حەریری. بڕیار بوو لە ٧ی ئازاردا کودەتاکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەھۆی ئاشکراکردنی ئەو شوێنەی کە بڕیار بوو کودەتاچییەکان تێیدا کۆببنەوە لەلایەن حکوومەتەوە، دواخرا بۆ ڕۆژی دواتر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]