فەرموودەی مەوزوع
ڕواڵەت
فەرموودەی مەوزوع بریتییە لەو فەرموودەیەی کە دروست کرابێت یان بە درۆ بێت پاڵ درابێتە لای پێغەمبەر.[١][٢][٣][٤]
چۆنیەتی دروست بوونی
[دەستکاری]ئەو کەسانەی فەرموودە دروست دەکەن دوو ڕێگا بەکاردێنن ئەوانیش:
- قسەیەکی خۆی بێنێ و ڕشتەیەکی بۆ دانێت، و بیگێڕێتەوە و بڵێت پێغەمبەر وایگوت.
- قسەی یەکێک لە دانایان یان هەر کەسێک بێنێت و ڕشتەیەکی بۆ دانێت، و بیگێڕێتەوە و بڵێت پێغەمبەر وایگوت.
چۆنیەتی ناسینەوەی
[دەستکاری]چەند ڕێگایەک هەیە بۆ ناسینەوەی فەرموودەی مەوزوع بەبێ سەیر کردنی ڕشتەکەی ئەوانیش:
- دانپێدانانی کەسی دروستکەر، وەک نوحی کوڕی ئەبو مریەم کە دانی بەوەدا نا کە فەرموودەی دروست کردووە دەربارەی گەورەیی سوڕەتەکانی قورئان لە ئیبن عەبباسەوە.[٥]
- شتێک که وەک دانپێدانان بێت، بۆ نموونە لە کەسێکەوە شتێک بگێڕێتەوە کە پێش لەدایکبوونی مردبێت، و ئەو فەرمودەیەش تەنیا لەلای ئەو هەبێت.
- بەهۆی شتێکەوە لە کەسی گێڕەڕەوەدا، وەک ئەوەی کەسێک شیعە بێت و فەرموودەیەک دەربارەی گەورەیی ئال و بەیت بگێڕێتەوە.[٦]
- بەهۆی شتێک لە فەرموودەکەدا، بۆ نموونە لە ڕوی زمانەوە لاواز بێت یان ڕاشکاوانە پێچەوانەی قورئان بێت.[٧]
هۆکارەکانی دروست کردنی
[دەستکاری]- بۆ نزیک بوونەوە لە خوا.[٨]
- بۆ سەرخستنی مەزهەب و بیروباوەڕ.
- بۆ تانە دان و ناشیرین کردنی ئیسلام.
- بۆ نزیکبوونەوە لە دەسەڵاتداران.
- بۆ پارە و سامان پەیداکردن.
- بۆ مەبەستی بەناوبانگ بوون.[٩]
دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی نوسراون
[دەستکاری]- كتاب الموضوعات. ئیبن جەوزی، کۆنترین کتێبە دەربارەی فەرموودەی مەوزوع نوسرابێت.
- اللآلئ المصنوعة في الأحاديث الموضوعة. جەلالەدین سیوتی، پوختە کردن و بۆ زیادکردنی کتێبەکەی ئیبن جەوزییە.
- تنزيه الشريعة المرفوعة عن الأحاديث الشنيعة الموضوعة. ئیبن عیراق کینانی، پوختەکردنی کتێبەکەی سیوتییە.
حوکمەکەی
[دەستکاری]فەرموودەی مەوزوع خراپترین جۆری فەرموودەی زەعیفە. زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە گێڕانەوەی فەرموودەی مەوزوع حەرامە تەنیا لە کاتی ڕونکردنەوەی ئەوەی کە فەرموودەکە هەڵبەستراوە.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. تحقيق عبدالوهاب عبداللطيف. بەرگی یەکەم. لاپەڕە ٢٧٤
- ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١١١_١١٦
- ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١ لاپەڕە ٦٠_٦٢
- ^ دراسات نظرية وتطبيقية في شرح المنظومة البيقونية. بسام عبدالكريم الحمزاوي. مركز علوم الحديث. ٢٠٠٩. لاپەڕە ٦٧_٦٨
- ^ «الحديث الموضوع - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «أضواءٌ على الحديث الموضوع». ralqalam (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ظاهرة الوضع في الحديث الشريف دراسة في المفهوم، الحكم، الآثار، والمواجهة |». hobbollah.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «تعريف الحديث الموضوع». موضوع (بە عەرەبی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ التحرير. «الحديث الموضوع .. تعريفه ودواعي الوضع – بصائر» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «شرح الحديث الموضوع». www.alukah.net (بە عەرەبی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.