فەرموودەی زەعیف
فەرموودەی زەعیف بەو فەرمودەیە دەگوترێ کە یەکێک یان زیاتر لە مەرجەکانی فەرموودەی حەسەنی تێدا نەبێ[١][٢][٣]پلەی فەرموودەی زەعیف دەگۆڕێ بە پێی لاوازی گێڕەرەوەکانی، ھەیانە زەعیفە، ھەیانە زەعیف جدەن، لەگەڵ فەرموودەی واھی و فەرموودەی مونکەڕ. خراپترین جۆریشی بریتیە لە فەرموودەی مەوزوع.[٤] [٥][٦]
دابەشکردنی فەرموودەی زەعیف دووجۆرە
[دەستکاری]١_فەرموودەی زەعیف بەھۆی پچڕان لە ڕشتەکەیدا وەک: فەرموودەی موعەلەق، فەرموودەی مورسەل، فەرموودەی موعزەڵ، فەرموودەی مونقەتیع.[٧]
٢_فەرموودەی زەعیف بەھۆی تانەدان لە گێڕەرەوە وەک: فەرموودەی مەوزوع، فەرموودەی مونکەڕ، فەرموودەی مەتڕوک، فەرموودەی شاز.[٨]
حوکمی ئیش کردن بە فەرموودەی زەعیف
[دەستکاری]زانایان جیاوازن لە ئیش کردن بە فەرموودەی زەعیف بەڵام ئەوەی زۆرینەی زانایانی لەسەرە ئەوەیە کە دەکرێ ئیش بە فەرموودەی زەعیف بکرێ بە سێ مەرج:
- فەرموودەکە زۆر لاواز نەبێ.
- لەژێر بنچینەیەکی ئیش پێکراو جێی ببێتەوە.
- لە کاتی ئیش پێکردن وانەزاندرێ کە ئەو فەرموودەیە سەحیحە.[٩][١٠][١١]
ناسراوترین ئەو کتێبانەی فەرموودەی زەعیفیان تێدایە:
[دەستکاری]کتاب الضعفاء. ابن حبان
میزان الإعتدال. الذھبی
الکامل فی ضعفاء الرجال. ابن عدی
الضعفاء. العقیلی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ شرح الزرقانی علی البیقونیة. محمد عبدالباقی الزرقانی. دار الکتب العلمیة. ٢٠٠٤
- ^ الباعث الحثیث شرح اختصار علوم الحدیث. أحمد شاکر. مکتبة المعارف. ١٩٩٦
- ^ تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١
- ^ المنار المنیف فی الصحیح والضعیف. ابن قیم الجوزیة. تحقیق یحیی بن عبداللە الثمالی . دار عطاءات العلم. ٢٠١٩
- ^ «شرح تعریف الحدیث الضعیف». www.alukah.net (بە عەرەبی). ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ علوم الحدیث. ابن صلاح. دار الغد الجدید. ٢٠١١
- ^ معرفة علوم الحدیث. أبو عبداللە الحاکم. تحقیق سید معظم حسین. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٦
- ^ الکفایة فی علم الروایة. خطیب البغدادی. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٢
- ^ «الحدیث الضعیف روایتە وحکم العمل بھ». www.saaid.net. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ تدریب الراوی فی شرح تقریب النواوی. جلال الدین السیوطی. دار الکتاب العربی. ٢٠٠٦
- ^ الحدیث الضعیف وحکم الاحتجاج بە. عبدالکریم خضیر. دار المنھاج. ٢٠٠٣
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەرموودەی زەعیف تێدایە. |