بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی عەرەب و ئیسرائیل (١٩٤٨)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی عەرەب و ئیسرائیل
بەشێکە لەجەنگی فەلەستین ١٩٤٨
بابەتی لاوەکیZionism as settler colonialism
وڵاتفەلەستین
جێنیمچەدوورگەی سینا، باشووری لوبنان، فەلەستین
ناوچەی جوگرافیڕۆژھەڵاتی ناوین
لە پێشdeclaration of Israeli independence، 1947–1948 Civil War in Mandatory Palestine
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥ی ئایاری ١٩٤٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٠ی ئازاری ١٩٤٩
سەردەمcontemporary history
ھۆکارethnic violence
دەبێتە ھۆکاری1948 Palestinian exodus، Jewish exodus from the Muslim world

شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ یان یەکەم شەڕی عەرەب و ئیسرائیل قۆناغی دووەم و کۆتا قۆناغی شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل بوو لە ساڵانی ١٩٤٧–١٩٤٩. ئەم شەڕە بە فەرمی بە کۆتایی ھاتنی پارێزگاری بەریتانیا بەسەر فەلەستین لە نیوەی شەوی ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دەستی پێکرد. ھەروەھا لە ھەمان ڕۆژدا میساقی سەربەخۆیی ئیسرائیل دەرچوو. ھەروەھا ھێزەکانی ھاوپەیمانی سەربازیی وڵاتانی عەرەبی لە بەرەبەیانی ١٥ی ئایاردا چوونە ناو فەڵەستینی بەڕیتانیا.

میسرییەکان بە درێژایی کەنارەکانی باشوور پێشڕەوییان کرد و لە نزیک ئەشدۆد وەستان و فەوجەکەی عەرەبی ئوردن و ھێزە عێراقییەکان بەرزایییەکانی ناوەڕاستی فەلەستینیان گرت. ھەروەھا سووریا و لوبنان چەندین ململانێیان لەگەڵ ھێزەکانی ئیسرائیل لە باکوور ھەبووە. میلیشیا جوولەکەکان کە لە سوپای ئیسرائیل کۆبوونەتەوە توانیان ھێزە عەرەبییەکان بوەستێنن. لە مانگەکانی دواتردا توندی ململانێکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و سوپای عەرەبی کە ھێواش ھێواش پاڵیان پێواوە بۆ دواوە، زیاتر بوو. سوپای ئوردن و عێراق توانیان زۆرینەی بەرزایییەکانی فەلەستین کۆنترۆڵ بکەن و قودسی ڕۆژھەڵات بگرن بە شاری کۆنیشەوە. ئەو ناوچەیەی میسر داگیری کردبوو سنووردار بوو بە کەرتی غەززە و ناوچەیەکی بچووک لە ئەلفەلوجە کە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە گەمارۆدرابوو. لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٨ ھێزەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردە سەر لوبنان و داگیرکردنی نیمچە دوورگەی سینا میسری و ھێزەکانی میسریان لە غەززە گەمارۆدا. دوایین چالاکیی سەربازی لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٤٩ ڕوویدا کاتێک ھێزەکانی ئیسرائیل بیابانی نەگێڤیان داگیرکرد و چوونە ناو دەریای سوورەوە. لە ساڵی ١٩٤٩ ئیسرائیل لە ٢٤ی شوبات و لە ٢٣ی ئازار لەگەڵ لوبنان و ٣ی نیسان و ئوردن و ٢٠ی تەممووز لەگەڵ میسر ڕێککەوتنی ئاگربەستی واژووکرد. لەو ماوەیەدا کۆچ و دەرکردنی عەرەبە فەلەستینییەکان بەردەوام بوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]