شەڕی عەرەب و ئیسرائیل (١٩٤٨)
شەڕی عەرەب و ئیسرائیل (١٩٤٨) | |
---|---|
![]() | |
لقی | Arab–Israeli wars |
بەشێکە لە | 1948 Palestine war |
وڵات | فەلەستین |
جێ | فلسطين، نیمچەدوورگەی سینا، BEKAA Lebanon |
پاشکۆی | declaration of Israeli independence |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٥ی ئایاری ١٩٤٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٠ی ئازاری ١٩٤٩ |
سەردەم | contemporary history |
ھۆکار | ethnic violence |
دەبێتە ھۆکاری | 1948 Palestinian exodus، Jewish exodus from the Muslim world |
شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ یان یەکەم شەڕی عەرەب و ئیسرائیل قۆناغی دووەم و کۆتا قۆناغی شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل بوو لە ساڵانی ١٩٤٧–١٩٤٩. ئەم شەڕە بە فەرمی بە کۆتایی ھاتنی پارێزگاری بەریتانیا بەسەر فەلەستین لە نیوەی شەوی ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دەستی پێکرد. ھەروەھا لە ھەمان ڕۆژدا میساقی سەربەخۆیی ئیسرائیل دەرچوو. ھەروەھا ھێزەکانی ھاوپەیمانی سەربازیی وڵاتانی عەرەبی لە بەرەبەیانی ١٥ی ئایاردا چوونە ناو فەڵەستینی بەڕیتانیا.
میسرییەکان بە درێژایی کەنارەکانی باشوور پێشڕەوییان کرد و لە نزیک ئەشدۆد وەستان و فەوجەکەی عەرەبی ئوردن و ھێزە عێراقییەکان بەرزایییەکانی ناوەڕاستی فەلەستینیان گرت. ھەروەھا سووریا و لوبنان چەندین ململانێیان لەگەڵ ھێزەکانی ئیسرائیل لە باکوور ھەبووە. میلیشیا جوولەکەکان کە لە سوپای ئیسرائیل کۆبوونەتەوە توانیان ھێزە عەرەبییەکان بوەستێنن. لە مانگەکانی دواتردا توندی ململانێکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و سوپای عەرەبی کە ھێواش ھێواش پاڵیان پێواوە بۆ دواوە، زیاتر بوو. سوپای ئوردن و عێراق توانیان زۆرینەی بەرزایییەکانی فەلەستین کۆنترۆڵ بکەن و قودسی ڕۆژھەڵات بگرن بە شاری کۆنیشەوە. ئەو ناوچەیەی میسر داگیری کردبوو سنووردار بوو بە کەرتی غەززە و ناوچەیەکی بچووک لە ئەلفەلوجە کە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە گەمارۆدرابوو. لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٨ ھێزەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردە سەر لوبنان و داگیرکردنی نیمچە دوورگەی سینا میسری و ھێزەکانی میسریان لە غەززە گەمارۆدا. دوایین چالاکیی سەربازی لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٤٩ ڕوویدا کاتێک ھێزەکانی ئیسرائیل بیابانی نەگێڤیان داگیرکرد و چوونە ناو دەریای سوورەوە. لە ساڵی ١٩٤٩ ئیسرائیل لە ٢٤ی شوبات و لە ٢٣ی ئازار لەگەڵ لوبنان و ٣ی نیسان و ئوردن و ٢٠ی تەممووز لەگەڵ میسر ڕێککەوتنی ئاگربەستی واژووکرد. لەو ماوەیەدا کۆچ و دەرکردنی عەرەبە فەلەستینییەکان بەردەوام بوو.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «1948 Arab–Israeli War»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣.