شەھرزاد (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەهرزاد
چەشندراما
خۆشەویستی
ئاکشن
ڕازئامێز
نووسەرحەسەن فەتحی
نەغمە سەمینی
دەرھێنەرحەسەن فەتحی
ئەکتەرانشەھاب حوسێنی
عەلی ناسریان
تەرانە عەلیدۆستی
موستەفا زەمانی
پەریناز ئیزدیار
مەھدی سوڵتانی
مەحموود پاکنیەت
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەرفەردین خەلاتبەری
ئەمیر تەوەسوڵی
وڵاتی بەرھەمھێنەر ئێران
زمانفارسی
ژمارەی ئەڵقەکان٢٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)موحەممەد ئیمامی
شوێنەکانی تۆمارکردنتاران
ماوەی پەخش٦٠ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرگرووپی فاتمی
دابەشکەرFilm Net & Tasvir Gostar Pasargad
پەخش
فۆرماتی وێنە١٦:٩
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ – ٩ی ئایاری ٢٠١٦
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

شەهرزاد (فارسی: شهرزاد) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەڤینداری و مێژوییی ئێرانییە. زنجیرەکە لەلایەن حەسەن فەتحی و نەغمە سەمینی نووسراوە، و لەلایەن حەسەن فەتحییەوە دەرھێنراوە.[١][٢][٣] کاتی ڕووداوەکانی زنجیرەکە لە دەوری کودەتای ١٩٥٣ی ئێرانە. ئەم زنجیرەیە لەلایەن وەزارەتی کەلتوور و ڕێبەرایەتیی ئیسلامیی ئێرانەوە ڕێی پێدراوە، بە شێوەی سەرھێڵ و دی ڤی دی بەردەستە. ئەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەکە تەرانە عەلیدۆستی، شەھاب حوسێنی، پەریناز ئیزدیار، عەلی ناسریان، و موستەفا زەمانی. زنجیرەکە بەرھەمی ٢٠١٥یە. پێک دێت لە ٢٨ ئەڵقەی ٦٠ خولەکی.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکەکە لەبارەی خۆشەویستی نێوان دوو گەنجە؛ شەھرزاد و فەرھاد، شەھرزاد خوێندکاری پزیشکییە، و فەرھادیش خوێندکاری زانکۆیە و لە ھەمان کاتیش لە بەشی ئەدەبیی گۆڤارێک نووسەرە. باوکەکانی ئەو دوو گەنجە بەردەست و پیاوی ئاغایەکن بە ناوی بزورگ ئاغا، کە ڕێستۆرانتێکی داوە بە باوکی شەھرزاد (جەمشید) و فەرشفرۆشییەکیش بە باوکی فەرھاد (ھاشم).

بوزورگاغا ژنەکەی و دوو کوڕی لە ڕووداوی ھاتوچۆ لەدەست داوە، تەنیا کچێکی بە ناوی شیرین ماوە، کە کردوویەتی بە ژنی برازایەکی بە ناوی قوباد، کێشەی ئەو ژن و مێردە ئەوەیە کە منداڵیان نابێت.

کاتی چیڕۆکەکە لە دوای کودەتاکەی ١٩٥٣ی ئێرانە، لە ماوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەو کودەتایە فەرھاد تاوانباردەکرێت بە کوشتنی پیاوێک و بەمەش تووشی گرتن دەبێت، و سزای کوشتنی بەسەر دەسەپێندرێت. بەڵام بەھۆی ھەوڵی بزورگاغا ڕزگاری دەبێت.

شەھرزاد کە ماوە ماوە سەردانی ماڵی بزورگاغا دەکات بە مەبەستی دەرزی لێدان لە بوزورگاغا، لەو ماوەیە بزورگاغا داوای ئەوەی لێ دەکات کە ھاوسەرگیری لەگەڵ قوبادی زاوای بکات، سەرەڕای ناقایلیی شەھرزاد بەم داوایە بەڵام ناچاردەکرێت بە شووپێکردنی.سەرەتای ھاوسەرگیریی شەھرزاد و قوباد پەیوەندی نێوانیان لاوازە بەڵام دواتر ئاسایی دەبێت، بەتایبەتی قوباد کە خۆشەویستیەکی زۆر بۆ شەھرزاد دەنوێنێت. ئەوان کوڕێکیان دەبێت، ئەم منداڵبوونە زۆر کار لە شیرینی کچی بزورگاغا دەکات، ڕقوکینەی بەرانبەریان زیاد دەبێت و تووشی نەخۆشیی دەروونی دێت.بەبیانووی خراپیی باری دەروونیی شیرین و کەمبایخبوونی لای قوباد، بزورگاغا قوباد ناچار دەکات کە لە شەھرزاد جیاببێتەوە، بەمەش کێشەکان قوڵتر دەبنەوە.

فەرھاد لە پاش ھاوسەرگیری شەھرزاد لەگەڵ قوباد تووشی چەند گرفتێک دەبێت کە پەیوەندیدارن بە بابەتی کوشتن و دەستگیرکردنەکەی. ھەروەھا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ژنێکەوە بە ناوی ئازەر، بەڵام ماوەی خۆشەویستییەکەیان کەمە، بە خۆکوشتنی ئازەر کۆتایی دێت.

دوای ھەموو ئەو ڕووداوانە جارێکی تر فەرھاد و شەھرزاد لەگەڵ یەکتر دادەنیشنەوە و یەکتردەبینن و بڕیاری ھاوسەرگیر دەدەن.

وەرزەکان[دەستکاری]

تا ئێستا سێ وەرز لە زنجیرەکە پەخشکراوە.

ئەکتەران[دەستکاری]

ئەکتەرانی زنجیرەکە، لە ڕێوڕەسمی تەواوبوونی زنجیرەکە لە تاوەری میلاد.
ئەکتەر ڕۆڵ ڕوونکردنەوە وەرز
علی نصیریان بوزورگ ئاغا دیوانسالار باوکی شیرین
تەرانە عەلیدۆستی شەھرزاد سەعادەت ڕۆڵی سەرەکیی زنجیرەکە
شەھاب حوسێنی قوباد دیوانسالار مێردی شیرین و شەھرزاد
مستەفا زەمانی فەرھاد دەماوەندی خۆشەویستی شەھرزاد
پەریناز ئیزەدیار شیرین دیوانسالار کچی بوزورگ ئاغا و ژنی قوباد
مهدی سلطانی ھاشم دەماوەندی باوکی فەرھاد
ابوالفضل پورعرب حیشمەت پاشایی دەستڕاستی بوزورگ ئاغا
محمود پاک‌نیت جەمشید سەعادەت باوکی شەھرزاد
هومن برق‌نورد سەرھەنگ تەیمووری سەرھەنگی پۆلیس و دۆستی بوزورگ ئاغا
پرویز فلاحی پور نوسرەت پاشایی دەستڕاستی بوزورگ ئاغا
غزل شاکری ئازەر گولدەرایی خۆشەویستی فەرھاد
گلاره عباسی ئەکرەم ندیمه شیرین
جمشید هاشم‌پور سرگرد فولاد شکن لێکۆڵەری پۆلیس
فریبا متخصص مەرزیە دایکی فەرھاد
سهیلا رضوی پەروین دایکی شەھرزاد
مونا احمدی سیمین سەعادەت خوشکی شەھرزاد
نسیم ادبی حومەیرا سەعادەت خوشکی شەھرزاد
امیرحسین رستمی بابەک یگانه ھاوکار و ھاوڕێی فەرھاد
مینا وحید مریەم مهرزاد دەستگیرانی بابەک
پانته‌آ پناهی‌ها شەربت دەستگیرانی تەقی ڕەفعەت
رامین ناصرنصیر ھۆشەنگ مێردی حومەیرا
امیرحسین فتحی مملی (هومایون مهتدی) سیخوڕی حیشمەت
جمشید گرگین بێھبوودی دوژمنی بوزورگ ئاغا
مهران نائل ئەرشەد ھاوکاری فەرھاد
فرشید صمدی پور ذبیح نوچه بزرگ آقا
پرویز بزرگی رجب نوچه بزرگ آقا
محمد یگانه اسد نوچه بزرگ آقا
ناهید مسلمی بتول دایه کبیر
ساقی زینتی مەلمەل خزمەتکاری ماڵی بوزورگ ئاغا
نهال دشتی میترا دەماوەندی خوشکی فەرھاد
منوچهر زنده دل سەرھەنگ سوھەیلی سەرھەنگی پۆلیس
هادی قمیشی شیروانی دوژمنی بوزورگ ئاغا
حمیدرضا آذرنگ ستوان محمدی مسئول پرونده سوءقصد به بزرگ آقا (مهمان)
بانی پال شومون ئەسفەندیاری رئیس آذر گلدره‌ای
عباس ظفری پدر اکرم بازیگر مهمان
پاشا جمالی ئەسغەڕی شاگردی ھاشم
پریسا صبورنژاد سەعیدە بەرگدروو و دۆستی شەھرزاد
ڕەزا کیانیان شاپوور بێھبوودی برادر ناتنی شهرام بهبودی ٢٬٣

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات پۆلین پاڵێوراو ئەنجام
٢٠١٦
١٦ەمین خەڵاتی حافز[٤]
باشترین زنجیرە شەهرەزاد براوە
باشترین دەرهێنەر حەسەن فەتحی براوە
باشترین ساوەند تراک موحسین چاوەشی لەگەڵ سینا پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری نێر شەهاب حوسەینی پاڵێوراو
عەلی ناسریان براوە
باشترین ئەکتەری مێ ترانە علیدۆستی پاڵێوراو
پەریناز ئیزدیار پاڵێوراو
خەڵاتی ئەزموونی ژیان جەمشید حیشەمدپور براوە

وەرگێڕانی کوردی[دەستکاری]

زنجیرەکە دوو جار وەرگێڕدراوە و دۆبلاژکراوە بۆ کوردی، لەلایەن کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی نێوخۆییی بیابان و کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی کوردسات. کوردسات زنجیرەکەی لە مانگەکانی تەممووز و ئابی ٢٠١٦ پەخشکرد لە ٣٣ ئەڵقە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]