بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەرنامەی بەرنامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرنامەی بەرنامە بەرنامەیەکی گاڵتەئامێزی کەناڵی کوردساتە کە بە شێوەیەکی کۆمیدی ڕەخنە لە دیاردە دزێوەکانی نێو کۆمەڵگای کوردەواری بە گشتی و ڕووداوە ھەنووکەیییەکانی ناو ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەگرێت. دوای دامەزراندنی کەناڵی خاک لە ساڵی ١٩٩٨ دەستی پێکرد. لە چەند بەش و بڕگەیەکی جیاواز پێکدێت. لە نووسین و دەرھێنانی دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵایە.[١]دوای پازدە ساڵ جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٠٢٤ بەرنامەکە دەستی پێکردەوە[٢]و بەشی زۆری ئەکتەرەکان بە ھەمان ڕۆلی پێشووی خۆیان بەشدارییان تێداکردەوە.[٣]

بڕگەکان

[دەستکاری]
  • دیوانی وەیخڕ پاشا
  • مەکتەبەکەی میستەر
  • شێتخانەی مەرکەزی
  • مرۆڤ و تەلەڤیزیۆنەکە
  • چەلەحانێ
  • دێوەکەی عەلادین
  • دوکانی بەکر

ئەکتەرەکان

[دەستکاری]

ئێستا

[دەستکاری]

پێشتر

[دەستکاری]

گۆرانی

[دەستکاری]

دەستپێکی بەرنامەی بەرنامە بە گۆرانی دەستپێدەکات لە وتنی بەرزانی قالەی خەڵوزە ماوەی گۆرانییەکەی ١خولەکە و چوار سانییەیە.[٤]

بەرنامەی بەرنامە
کە زەختەکەت دەفڕێ و دەگاتە ٢٤

لە مەراقی ئەم دنیایە

محەلەبیت لێ تاڵ ئەکا وەک زەھری مار

وەختێ مەلیح پوور مەنیج

تێئەتەقێنن بۆ خاریج (ڤینگ!)

کە ڕەنگە زەرد و ڕسوا دەبێ لە یەکەم ڕۆژی معاشا

کە سەیارە پەنجەرەکەی ماڵی ئاشتی خان دەبینی

لە حاڵەتی فەڕتەڕناشا (ڤنگ، ڤنگ)

دەزانی چی زۆر بەلەزەت و بەتامە؟

تەبعەن بەرنامەی بەرنامە

تا سەری مانگ خۆت ڕاگرە

ئینجا لەم دوکانەی بەکرا

گوێ لە وەزعی میللەت بگرە

ئەوسا بڕۆ بۆ دیوانی وەیخڕ پاشا

تەپوولە و مایۆنیز بخۆ لەگەڵ شلەی تەڕەماشا (یاع)

ئینجا لە مەکتەبەکەی میستەرا

لەگەڵ بەرزان و عەبدوڵڵا و پێنج شەش تەلەبەی عەنتەرا

بە مەنجەڵ و بە قابلەمە عیلم فێربە (تڕحێو)

عیلمی زەمانی عەولەمە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ئایا "بەرنامەی بەرنامە" دەستپێدەکاتەوە؟». +964. ٨ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «"دوای 15 ساڵ هەستم دەکرد یەکەم ڕۆژی بەرنامەی بەرنامەیە"». +964. ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «بەرنامەی بەرنامە بۆ داخرا و چۆن دەستپێدەکاتەوە؟». kobas.krd. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ Barnamay Barnama by Kurdsat on Apple Music (بە ئینگلیزیی بریتانیایی)، 2022-12-30، لە 2024-06-03 ھێنراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]