وتووێژی داڕێژە:مانگە کوردییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەرەپێدان بە ڕۆژژمێری جەلالی[دەستکاری]

ھەر وا کە دەزانن ئەم ڕۆژژمێرە تەنھا ٧٠ ساڵێکە و تەنھا لە ئێراندا بە کار دێت و بە بیروڕای من جگە لە سەرلێشێواندنی مێژوویی ھیچ بایەخێکی نەبووە. ھەروەھا لەوانەیە پەیوەندییەکی کەمی بە ئایینی زەردەشتەوە ببێت بەڵام بە بیروڕای من ھیچ پەیوەندییەکی بە کوردەوە نییە. ویکیپیدیای کوردی پرۆژەیەکی نێونەتەوەیییە و ڕۆژژمێری نێونەتەوەیی بمانەوێ و نەمانەوێ زایینیە و پەرەپێدان بە ڕۆژژمێری جەلالی لە ویکیپیدیای کوردیدا جگە لە کات بە فیڕۆدان و سەرلێشێواندن ھیچ نییە. ژمارەی وتارەکان بەم وتارانە زۆر کردنیش فێڵبازییە! --ئاسۆ (لێدوان) ٠٧:٤٩, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

قسەکەت جوانە مام ئاسۆ بەڵام بیروڕا زۆرە. بەڵام راستییەکەی منیش پێم ناشیرینە بەم کارە ژمارەی وتارەکان بەرینە سەر بۆیە ماوەیەک بیرم دەکردەوە وەک ویکی عەرەبی ئەم وتارانە بگوێزینەوە بۆ بۆشایییەکی ناوی تر. لە عەرەبیدا ئەم پەڕانە لە ژێر بۆشاییی ناوی «ملحق»دا (وەک ملحق:9 أسد) دروست کراوە. ڕات چییە مام ئاسۆ ئەم کارە بکەین؟--چالاکWьтуwеж (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٨:١١, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
نە! تەنھا ڕۆژەکانی ڕۆژژمێری زایینی پێویستن. شتێک کە بە کەڵک نایێت بۆ ببێت؟--ئاسۆ (لێدوان) ٠٩:٣٩, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە، ده‌یان سڕینەوە. مام ئاسۆ بۆ ناوی ئەم مانگە زایینییانەش بڕیارێک بدەین. کوڕە ئەم ناوە سوریانییانە ئێمەی کوشت. چەند ساڵە لێرەدا خەبات دەکەم ھەر لێی حاڵی نەبووم! بە بڕوای من باشترە ناوەکان ئینگلیزی بن. نێونەتەوەیی ترە. خۆ عەرەبیش ھەر ئینگلیزییەکەی دەڵێ نازانم ئێمە بۆ بووینەتە سوریانی!--چالاکWьтуwеж (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٩:٤٤, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سوپاس، لە وتاری ڕۆژژمێری گریگۆری باسی ئەوەم کردووە. بەکارھێنانی ڕۆژژمێری گریگۆری لە مێژووی کوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی ٧٠ ساڵی دوایینی دەورەی عوسمانی (Rumi calendar). ناسیۆناڵیزمی کوردیش ھەر لەم ماوەیەدا پێک ھاتووە! ئێستاش لە عێراق و تورکیا و سووریاش؛ زیاتر لە ٧٠٪ی کوردستان؛ تەقریبەن ھەر ئەو ناوانەی عوسمانی بەکاردێت. کە وایە دەبێ وەک بەشێک لە مێژووی کورد فێری ببین و لە دروستکردنی شتێکی دەستکرد و ناباو خۆمان لادەین. --ئاسۆ (لێدوان) ١٠:٣٨, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سپاس مام ئاسۆ بۆ تێبینییەکەت.--چالاکWьтуwеж (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٠:٤٩, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
 ھەموو سڕانەوە. ھەروەھا ئەم داڕێژەیەشم کورت کردەوە.--چالاکWьтуwеж (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٠:٠٢, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
دەس خۆش کاکە. تکایە ڕۆژەکانی کۆچیی قەمەریش بسڕەوە. (وتووێژی داڕێژە:مانگەکانی کۆچی) سوپاس. --ئاسۆ (لێدوان) ١٢:٠٨, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ مام ئاسۆ سڕینەوەکەیان ئاسانە بەڵام وتم جارێ دەست ڕاگرم ھەتا ھەندێک وتاری تر دروست دەکەین چون بەینێکە گەڵێک وتارم سڕیوەتەوە.--چالاکWьтуwеж (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:١١, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک @Aram: ئایا دەتوانین بە ئەو داڕێژەیە بۆت بە کار ببەین؟ ناوی مانگەکان بکەینەوە کوردی، لەگەڵ ژمارەکان و داڕێژەی ف. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٠١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە بە پرۆژەیەکە زۆر باشە گەر جێبەجێ بکرێ. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٠٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەیش @Ahrir: مەبەستت ئەوەیە ئەو داڕێژە لەگەڵ فارسییەکە نوێ بکەینەوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: من پێشدا داڕێژەکەم کرد بە فارسی، بەڵام تاوەکوو ژمارەکان و مانگەکان و داڕێژەی {ف} بکەمەوە کوردی سێ کاتژمێریشی دەوێت، سوپاست دەکەم گەر ئەوەی بە بۆت ئەنجام بدەی. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٣٤، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir:دوای ئەوەی وتارەکان دروست کران، کاری ئەم داڕێژە ئاسان دەبێت، بەس ئێستا کە ھێشتا دروست نەکراون نا. ھەر بۆیەش بۆ وەشانی پێش دەستکارییەکەتم گەڕاندەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٩، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir:  کرا ئێستا داڕێژەکە بەپێی ویکیپیدیای فارسی نوێ کرایەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٤، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێک سوپاس کاک @Aram:. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٢٧، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]