شیچیبوکای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شیچیبوکای حەوت چەتەی بەھێزن و لە ئەنیمێ و مانگای وەن پیسدا دەرکەوتوون و بە "حەوت گەورەکەی دەریا" ناسراون، ئەوان لە بەھێزترین چەتەکانی دەریان و حکومەت دانیان پێدا نراوە و نازناوی شیچیبوکایان پێدراوە و لەبەرمبەریشدا پێویستە ئەوان لە کارەکانیان یارمەتیان بدەن. لەگەڵ ئەوەی شیچیبوکای لە لایەن حکومەتەوە دانیان پێدراوە بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت کە متمانەی تەواویان ھەیە و تەنانەت زۆربەی ئەدمیراڵە دەریاییەکان ڕقیان لێیانە. ئەوانیش لە کاتی ئێستادا لە: میھۆک، بارسۆلۆمیۆ کوما، بۆا ھانکۆک، باگی قۆشمەچی، ئێدوارد ویڤڵ پێکدێن.

ئەندامەکان[دەستکاری]

ناو خەڵاتی پێشوو ناسناو زانیاری
میھۆک نەزانراوە چاوی ھەڵۆ بەھێزترین شمشێربازی جیھانە، و ھەروەھا بەھێزترین چیچیبۆکایە، ئەو ھەموو کات لەگەڵ یۆنکۆ شانکسدا ھاوسەنگ بووە.[١]
باگی قۆشمەچی ١٥ میلیۆن بێری ئەستێرە قۆشمەچیەکە ئەو سەرکردەی چەتەکانی باگی لە شینی ڕۆژھەڵاتە، و خاوەنی میوەی دابەشبوونە و زۆر بەھێز نییە، بەڵام خاوەنی ناوبانگێکی زۆرە، ھەروەھا ئەو ئەندامێکی پێشووی چەتەکانی گۆڵد دی ڕۆجەرە.[٢]
بۆا ھانکۆک ٨٠ میلیۆن بێری شازادەی مارەکان
شاژنی چەتەکان
ئەو جوانترین ژنی ناو وەن پیسە، وە ئەو زۆر بەھێزە خاوەنی ھاکی پاشایەتییە، ئەو کۆیلەیەکی پێشووی ئەژدیھا ئاسمانییەکان بوو، وە ھەروەھا ئەو پاڵەوانی زنجیرەکە مۆنکی دی لوفیی خۆشدەوێت.[٣]
بارسۆلۆمیۆ کوما ٢٩٦ میلیۆن بێری ستەمکار ئەو ئەندامێکی پێشووی سوپای شۆڕشگێڕانە و لەلایەن زانا فیگابانکەوە جەستەی بۆ سایبۆرگ گۆڕدراوە.[٤]
ئێدوارد ویڤڵ ٤٨۰ میلیۆن بێری کوڕی ڕیش سپی بە کوڕی ڕیش سپیی یۆنکۆی پێشتر و خۆشەویستەکەی ڕیش سپی بەناوبانگە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ میھۆک وەن پیس ویکیا ٢٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ باجي ون بيس ويكيا ٢٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ بۆا ھانکۆک وەن پیس ویکیا ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ بارسۆلۆمیۆ کوما وەن پیس ویکیا ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئێدوار ویڤڵ وەن پیس ویکیا ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.