یۆنکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە جیهانی وەن پیسدا وشەی چوار پاڵەوان یان یۆنکۆ ئاماژەیە بۆ چوار کەس کە فەڕمانڕەوای زەریایەک دەکەن کە پێی دەوترێت "جیهانی نوێ"، وە ئەم کەسایەتییانە بریتیین لە: شانکس و مارشاڵ دی تیچ و بیگ مام و کایدۆ. پێشتر ڕیش سپی یەکێک بوو لە چوار یۆنکۆکە بەڵام دوای مردنی لە جەنگی ماریفۆرددا مارشاڵ دی تیچ شوێنی گرتەوە وەک یەکێک لە چوار یۆنکۆکە.

ناو نازناو زانیاری ھێز
چارلۆت لینلین بیگ مام ژنێکی گەورەیە، قەبارەی جەستەی گەورەیە، عەزی پەمەیی لەبەر دەکات و ھەروەھا شیرینی خۆشدەوێت. میوەی ڕۆح.[١]
کایدۆ پاشای دڕندە خاوەنی سەد دڕندە خاوەنی بەھێزترین لاشەیە لە جیھانی وەن پیسدا. خاوەنی بەھێزترین لاشەیە لە جیھاندا (تا ئێستا ھێزی تەواوی دەرنەکەوتووە لە ئەنیمێکەدا).[٢]
شانکس قژ سوور چەتەیەکی پێشوو بووە لەلای گۆڵد ڕۆجەر وە ھەروەھا ئەو کەسەیە کە کڵاو شەپقەکەی داوەتە لوفی. خاوەنی ھاکی پاشەیەتییە، یەکسان بووە لەگەڵ بەھێزترین شمشێرباز لە جیھاندا (میھۆک).[٣]
مارشاڵ دی تیچ ڕیش ڕەش چەتەیەکی پێشوو بووە لەلای یۆنکۆ ڕیش سپی و شوێنی گرتۆتەوە. میوەی تاریکی و میوەی بوومەلەرزە.[٤]

هەروەها[دەستکاری]

  1. ^ بیگ ماما ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. وەن پیس ویکیا
  2. ^ کایدۆ ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. وەن پیس ویکیا
  3. ^ شانکس ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. وەن پیس ویکیا
  4. ^ ڕیش ڕەش ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. وەن پیس ویکیا