دکتۆر ستۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داڕێژە:Merge

دکتۆر ستۆن
سەرناوDr.STONE
کاری وەرگیراوDr. Stone
چەشنscience fiction anime and manga، post-apocalyptic manga، ئیسێکای
دانەرRiichiro Inagaki
بڵاوکەرەوەJump Comics
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانژاپۆنی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٦ی ئازاری ٢٠١٧
IllustratorBoichi
کەسایەتییەکانSenku Ishigami
بڵاوکراوەتەوە لەهەفتانەی شۆنن جەمپ
مەبەستی گشتیشۆنن مانگا
وێبگەhttps://dr-stone.jp/
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://anime.stackexchange.com/tags/dr.stone

دکتۆر ستۆن زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە لەلایەن ڕیچیرۆ ئیناگاکی ەوە نووسراوە و لەلایەن نەخشێنەری کۆریای باشوور بۆیچی مانگاکە نەخشێندراوە. لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ەوە لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ بەزنجیرە کراوە، و چاپتەرەکانی لەلایەن شوێشاەوە کۆکراونەتەوە و بڵاوکراونەتەوە لە ١٩ بەرگدا تا ئەم ساتە.

ڕەسەنایەتی مانگاکە لە ئەمریکای باکوور لەلایەن ڤیز میدیاوە قۆرغکراوە. شوێشا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی ئەنیمێیەکە کردووە بە زمانی ئینگلیزی لە پێگە و نەرمەواڵای مانگا پڵەس دا.

ستۆدیۆی تی ئێم ئێس ئینتەرتەیمەند لە مانگی ٧ی ساڵی ٢٠١٩ دا یەکەمین زنجیرەی لە ئەنیمێیەکە پەخشکردوو لە مانگی ١٢ی ھەمان ساڵدا توانی وەرزی یەکەم کۆتایی پێ بھێنێت. وەرزی دووھەمی زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر جەنگەکانی چاخی بەردین و لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢١دا یەکەمین زنجیرەی لێ پەخشکرا.

تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ مانگای دکتۆر ستۆن زیاتر لە ٨٫٤ ملیۆن کۆپی لێ دەرچووە، و مانگاکە لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە براوەی خەڵاتی ٦٤ھەمینی (Shogakukan Manga Award) بۆ چەشنی شۆنن.

چیرۆک[دەستکاری]

سەرەتای مانگی چواری ٥٧٣٨ـی پاش زاینەو، ٣٬٧٠٠ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە نامۆیەدا تێپەڕبووە کە ڕوناکییەک بووە ھۆکاری بەبەردبوونی بەنزیکەیی ھەموو مرۆڤایەتی. کەسێکی ١٨ ساڵی زیرەک بە ناوی سێنکو ئیشیگامی بەھۆکارێکی نادیار ڕزگاری بوو لەوەی کە بەسەر مرۆڤایەتیدا ھاتووە و پاش ھەستانەوەی تێبینی ئەوەی کرد کە ئاسەواری مرۆڤایەتی لەلایەن کاتەوە بەتەواوەتی سڕدراوەتەوە. سێنکو ھەڵدەستێت بە سازدانی بنکەیەک و دەستکردن بە توێژینەوەی لەسەر ئەو مرۆڤانەی کەوا بەبەردبوون تا ھۆکاری ئەو ڕووداوە بدۆزێتەوە کە بەسەر مرۆڤایەتیدا ھاتووە، و لەھەمان کاتدا دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆی.

پاش ٦ مانگ، سێنکو بەھۆی ترشی نایتریک ەوە توانی چارەسەرێک بۆ ڕزگاربوون بدۆزێتەوە. بەم دۆزینەوەیەی توانی تێکەڵەیەک بھێنێتە بەرھەم کە توانای چارسەرکردنی مرۆڤەکانی دیکەی ھەیە کە بەبەردبوون و ھەڵنا بستێنێتەوە. سێنکو تێکەڵەکەی بەکاربرد بۆ ڕزگارکردنی ھاوڕێکەی تایجیۆ ئۆکی و ھاوپۆلی ھەردووکیان یوزوریھا ئۆگاوا، و کەسێکی دیکەش بەناوی تسوکاسا شیشیۆ کە شارەزای ھونەرە جەنگییەکانە، ئامانجی سێنکو لەم کارە دووبارە بونیاد نانەوەی شانشینێک بوو کە سەرنج بخاتە سەر زانست.

تسوکاسا' بۆی دەرکەوت کە ئەوەی سێنکو ھەوڵی بۆدەدات کە بونیادنانی شانشینێکی نوێی زانستیانەیە ئەم لە دژییەتی، ئەو وابیردەکاتەوە کە ئەو شارستانییەتە نابێت بگەڕێندرێتەوە چونکە خراپەکاری زۆر تێدا بووە. لەجێگەی ئەو شارستانییەتە ئەو وا بەباش دەزانێت کە دونیایەکی نوێ بونیاد بندرێت کە ھێز و توانا فەرمانڕەوایی تێدا بکات. لەسەر ئەو مەبەستەش ھەڵدەستێت بە شکاندنی سەرجەم ئەو بەبەردبوانەی کەوا دێنە بەردەمی بە بیانووی ئەوەی نەبنە بەربەست لەبەردەم ئامانجەکەی.

پاش ئەوەی سێنکو تێکەڵەیەکی دۆزییەوە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤە بەبەردبووەکان، تسوکاسا ھەوڵدەدات سێنکو بکوژێت چونکە پاش دۆزینەوەی تێکەڵەکە سێنکو دەتوانێت چەکێک دروست بکات کە تسوکاسا ناتوانێت بەرامبەری بوەستێتەوە. بە باوەڕبوون بەوەی سێنکو ی کوشتووە، تسوکاسا دەڕوات بەدوای بەدیھێنانی خەونەکەی لە چاخی بەردیندا.

پاش ڕزگاربوونی لە مردن، سێنکو ھۆزێک دەدۆزێتەوە کە لەسەر ھەمان ھەسارە دەژین و بۆی دەرکەوت کە ئەمە ھەلێکە بۆی تا بتوانێت شانشینێکی زانستیانە بونیاد بنێت. لە سەرەتادا ھۆزەکە نیگەران بوون لە ھاتنی سێنکو، بەڵام پاش ماوەیەک بۆیان دەرکەوت کە دەکرێت زانست بەسوود بێت و ڕزگاریان بکات لەو بار و گوزەرانەی تێیدان. لەگەڵ کاتدا، سێنکو متمانەی زیاتری پەیدا کرد و، لەگەڵ ئاگاداربوون لە مێژووی ھۆزەکە بۆی دەرکەوت کە گوندەکە لەلایەن باوکییەوە دامەزراوە، بە ھاوکاری ٥ ئاسمانەوانی دیکە، کە ڕووداوەکە کاریگەری لەسەریان نەبووە بەھۆی ئەوەی ئەوان لە وێستگەیەکی ئاسمانی بوون لەکاتی ڕوودانی بەبەردبوونەکەدا.

بەھاوکاری ھاوکارەکانی، شانشینی زانست ی سێنکو خۆی سەلماند کە ئەوان ھێزێک نین کە دەبێت بە کەم تەماشابکرێت. پاش بردنەوەی جەنگەکە بۆیان دەرکەوت کە باوکی سێنکو کانزایەکی بەنرخی بۆ جێھێشتوون کە دەتواندرێت بەکاربھێندرێت وەک ھاندەرێک بۆ دروستکردنی تێکەڵەیەک بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤە بە بەردبووەکان لە دوورگەیەکی نزیک خۆیان کە لە ئێستادا ھۆزێک تێیدا نیشتەجێن بە ناوی شانشینی بەبەرکردن، کە ئەو ئامێرەی لێیە ساڵانێکی زۆر لەوەوپێش بەکارھاتووە بۆ بەبەرکردنی مرۆڤایەتی.

دەرچوونەکان[دەستکاری]

مانگا[دەستکاری]

لەلایەن ریچیرۆ ئیناگاکیەوە نووسراوە و لەلایەن بۆیچی ەوە کاری وێنەکێشانی بۆ کراوە، مانگای دکتۆر ستۆن پاش ئامادەکردنی ١٤ بەشی لە ھەفتانەی شۆنن جەمپی شوئیشا دەست بە بڵاوکردنەوەی کراوە لە ٦ی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧دا.[١] مانگاکە یەکێک بوو لەو بژاردانەی ئیناگاکی خستییە بەردەم سەرنووسەرەکەی کە ھەڵبژاردنیشی بەھۆی ئەوەبوو کە نەیدەزانی چیرۆکەکە چۆن گەشە دەکات لەداھاتوودا. بۆیچیش کە بەدوای چیرۆکێک دا دەگەڕا تاوەکو کاری نەخشاندنی بۆ بکات، لەو کاتەدا بە ئیناگاکی (کە ھەوادارێکی نەخشاندنەکانییەتی) گەیشت کە کۆتایی بە نەخشەسازییەکانی سێھەمین چاپتەر ھێنابوو.

لە پانێڵێکدا لە ئەنیم بۆستن، ڤیزمیدیا ڕایگەیاند کە ڕەسەنایەتی مانگاکەیان بۆخۆیان قۆرغکردووە، و یەکەمین بەرگیان لە مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوکردەوە.[٢][٣] شوئیشا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە بە ئینگلیزی لە پێگە و نەرمەواڵای مانگا پڵەس.[٤]

ئەنیمێ[دەستکاری]

لە ٥١ھەمین بەشی مانگاکە لە ھەفتانەی شۆنن جەمپدا لە ڕێکەوتی ١٩ی ١١ی ساڵی ٢٠١٨ ڕاگەیەندرا کە زنجیرە مانگاکە دەکرێتە زنجیرەیەکی ئەنیمێ.[٥][٦] ئەنیمێکە لەلایەن ستۆدیۆی TMSەوە بەرھەمھێندرا، کە شینیا یینۆ دەرھێنەرەکەی بوو، یویچیرۆ کیدۆ نووسەری دەقەکان بوو، یوکۆ ئیساوا نەخشێنەری کارەکتەرەکان بوو. تاتسویا کاتۆ، ھیرۆواکی تسوتسومی، و یوکی کانێساکاش بەرپرسی موزیکی ئەنیمێکە بوون.[٧] زنجیرە ئەنیمێکە لە ٥ی ٧ی ساڵی ٢٠١٩ یەکەمین ئەڵقەی لێ پەخشکرا لە تەلەڤیزیۆنی تۆکیۆ و کۆمەڵێک کەناڵی دیکە،[٨][٩] لە ١٣ی مانگی ١٢ی ھەمان ساڵدا کۆتایی پێ ھێندرا. لەو ماوەیەدا ٢٤ زنجیرەی ئەنیمێیەکە پەخشکرا.[١٠]

پاش تەواوبوونی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ڕاستەوخۆ وەرزی دووھەمیشی ڕاگەیەندرا.[١١] وەرزی دووھەم سەرنج دەخاتە سەر ئارکی «جەنگەکانی چاخی بەردین» لە زنجیرە مانگاکە.[١٢][١٣] وەرزی دووھەمی زنجیرە ئەنیمێکە بە شێوەیەکی فەرمی ناونیشانەکەی (دکتۆر ستۆن: جەنگەکانی چاخی بەردین) دەبێت و یەکەمین زنجیرەشی لە ١٤ی ١ی ساڵی ٢٠٢١ پەخشکرا.[١٤][١٥][١٦]

زنجیرەکە لە دەرەوەی 'ئاسیا'دا لەلایەن کڕەنچیڕۆلەوە پەخشدەکرێت، فەنیمەیشن یش چەشنی DUBی بۆ ئەنیمێیەکە بەرھەمھێناوە.[١٧]

یاری ڤیدیۆیی[دەستکاری]

لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠، ڕاگەیەندرا یارییەک کە چیرۆکەکەی لەسەر ئەم زنجیرەیەیە بڵاودەکرێتەوە لە ساڵی ٢٠٢١. یارییەکە لەلایەن Poppin Games Japanەوە پەرە پێدەدرێت و یارییەکە لە چەشنی ستراتیژی دەبێت، و نەخشەی یارییەکە دونیایەکی کراوە دەبێت و یاریکەر کەسایەتی ناو یارییەکە کۆنتڕۆڵ دەکات.[١٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Pineda, Rafael Antonio (January 26, 2017). "Shonen Jump Magazine to Launch 6 New Series By Kuroko's Basketball, Beelzebub, More Authors". Anime News Network. Retrieved June 1, 2018.
  2. ^ "Viz Licenses Dragon Ball's Yamcha Spinoff, Ao Haru Ride, Radiant Manga, More". Anime News Network. Retrieved June 1, 2018.
  3. ^ "Viz Media to Release Dr. Stone Manga in Print". Anime News Network. Retrieved June 1, 2018.
  4. ^ Rafael Antonio Pineda (January 27, 2019). "Shueisha Launches Free Global MANGA Plus Service". Anime News Network. Retrieved May 23, 2019.
  5. ^ "Dr. Stone Manga Gets TV Anime Starring Yūsuke Kobayashi in Summer 2019". Anime News Network. November 18, 2018. Retrieved November 18, 2018.
  6. ^ Funimation. "[Master Thread] Dr. STONE (Dubbed)". funimation.com. Retrieved 20 July 2019. ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Dr. Stone Anime Reveals Main Staff, New Visual". Anime News Network. March 17, 2019. Retrieved March 17, 2019.
  8. ^ "Dr. Stone Anime Reveals Promo Video, Teaser Visual, 3 New Cast Members". Anime News Network. December 22, 2018. Retrieved December 22, 2018.
  9. ^ Valdez, Nick (December 22, 2018). "'Dr. Stone' Anime Releases First Teaser". ComicBook. Retrieved December 26, 2018.
  10. ^ "Dr. Stone Anime to Have 24 Episodes". Anime News Network. July 7, 2019. Retrieved July 7, 2019.
  11. ^ Patrick Frye (December 12, 2019). "Dr. STONE Season 2 release date: Anime sequel confirmed! Episode 24's ending to begin Stone Wars". Monsters and Critics. Retrieved December 12, 2019. ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ Patrick Frye (December 12, 2019). "Dr. STONE Season 2 anime for Stone Wars announced in Weekly Shonen Jump issue 3 of 2020". Monsters and Critics. Retrieved December 12, 2019. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "Dr. Stone Anime Gets 2nd Season". Anime News Network. December 13, 2019. Retrieved December 13, 2019.
  14. ^ Patrick Frye (December 4, 2020). "Dr. STONE Season 2 release date confirmed for Winter 2021: Stone Wars sequel spoilers". Monsters and Critics. Retrieved December 4, 2020. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Dr. Stone Anime Season 2 Premieres in January 2021". Anime News Network. July 2, 2020. Retrieved July 2, 2020.
  16. ^ "Fujifabric, Hatena Perform Theme Songs for Dr. Stone: Stone Wars Anime". Anime News Network. December 6, 2020. Retrieved December 6, 2020.
  17. ^ "Crunchyroll Streams Dr. Stone Anime in July". Anime News Network. May 29, 2019. Retrieved May 29, 2019.
  18. ^ Hodgkins, Crystalyn (December 13, 2020). "Dr. Stone Franchise Gets Smartphone Game in 2021". Anime News Network. Retrieved December 14, 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]