تانکۆبۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

تانکۆبۆن(単行本 Tankōbon،"کتێبی سەربەخۆ/ئازاد") بریتییە لە وشەیەکی ژاپۆنی بۆ کتێبێکی تەواو بەکاردێت نەک بەشێک لە زنجیرەیەک (هاوشێوەی ئەفرۆدە)، بەڵام لە ژاپۆنی نوێدا، زۆر جار بەکاردێت بۆ نیشانە کردن بۆ کتێبە تاکەکانی یەک مانگا، وە بە پێچەوانەی گۆڤاری (雑誌  Zasshi)، کە چەند زنجیرەیەک دەردەخات. وە دەتوانرێت بۆ ڕۆمانیش بەکاربێت، کارێکی چیرۆکی، کتێبێکیی ئابووری، کتێبی ئامۆژگاری، کتێبێک کە کۆمەڵێکی یەکگرتووی وێنەی پێکەوە بەستراو، کتێبێکی نمایشکەر پاڵپشتی کتێبەکانی پێشوو دەکات، وە تا ئەوەی لە شێوەی بەرگێکی بەهێزکراودایە. وە زیاتر وشەیەکی گشتییە، کە کتێبە هاوشێوەکان دەگرێتەوە بەڵام چاپەکانیش دەگرێتەوە، کتێبێک یان زیاتر (یان کۆمەڵێکی تەواو) لە بڵاوکراوەیەک، تا کۆتای.

تانکۆبۆن بونکۆبۆن ناگرێتەوە (کە بەکاردێت بۆ ڕۆمان)، شینسو(新書 Shinso ) کە بە گشتی بەکاردێت بۆ کارە چیرۆکییەکان)، یان موک کە قەبارەی گەورەترە(ムック Mukku، لە یەکگرتنی "گۆڤار" و "کتێب") کاتێک هەر یەکێکیان بەشێکیان هەیە لە زنجیرەکە.

لەوانەیە تانکۆبۆن کتێبی قەبارە بچکۆلانە (واتە مامیهون (豆本 Mamehon)) بێت تا کتێبی بەنرخی قەبارە فولیو. وە لەگەڵ ئەوەشدا تانکۆبۆن شێوە سەیرە کە دەچێتەوە سەر ناوەکەی. بە بەکار هێنانی وشە ئینگلیزیەکان، تانکۆبۆن لە قەبارەی یەکەم پێیدەوترێت کواترو یان ئۆکتافو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://en.m.wikipedia.org/wiki/Tank%C5%8Dbon https://fr.m.wikipedia.org/wiki/Tank%C5%8Dbon