بیگ مام
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
| چارلۆت لینلین | |
|---|---|
| کەسایەتیی وەن پیس | |
| یەکەم دەرکەوتن | ژمارەی ٦٥١ (مانگا) زنجیرەی ٥٧١ (ئەنیمێ) |
| دروستکراوە لەلایەن | ئییچیرۆ ئۆدا |
| دەنگ | تۆشیکۆ فوجیتا |
| پرۆفایل | |
| نازناو | بیگ مام |
| نەتەوە | |
چارلۆت لینلین (Charlotte Linlin, シャーロット・リンリン, Shārotto Rinrin) بریتییە لە یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئەنیمێ و مانگای وەن پیس، و ناسراوە بە ناوی بیگ مام (Big Mom ,ビッグ・マム, Biggu Mamu). ئەو سەرکردەی چەتەکانی بیگ مامە، و بە یەکێک لە یۆنکۆکان دادەنرێت (چوار یۆنکۆکە: شانکس، مارشاڵ دی تیچ، کایدۆ، بیگ مام) و ھەروەھا ئەو تاکە ژنە لە کۆمەڵەکەدا.
شێوە
[دەستکاری]بیگ مام ژنێکی قەبارە گەورەیە و پێکەنینێکی زۆر فراوانی ھەیە، گوبەکانی ئاوساون، چرچ و لۆچی کەمە، عەزییەکی پەمەیی درێژ لە بەر دەکات لەگەڵ کڵاوێک، و ملپێچێکی بەستراو لە سەرییەوە بۆ ملی، و ھەروەھا مستیلە لە ھەموو پەنجەکانی و پێڵاوەکەیدا ھەیە.
ھێز
[دەستکاری]- خاوەنی میوەی ڕۆحە لەگەڵ ھێزێک کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کەش دەدات، ھەروەھا دەتوانێت ھەموو جۆرەکانی ھاکی ئەنجام بدات.
- چەند فەرمادەیەکی بەھێزی ھەیە:
کراکەر: بەکارھێنەری میوەی پسکویت و ھاکی خۆ چەک کردن و پێشبینی.
سمۆسی: بەکارھێنەری میوەی سەدە لەگەڵ ھەموو جۆرەکانی ھاکی.
کاتاکۆری: ھکی پێشبینییەکەی ئەوەندە بەھێزە کە تەنانەت ڕێگە دەدات داھاتوو ببینێ، ھەروەھا میوەی موچی موچی نۆ می لە جۆری پارامیسا.
- چەند ھاوپەیمانێکی بەھێزی ھەیە.
نیشتیمان
[دەستکاری]وازی لێ ھێنراوە لەلایەن دایک و باوکییەوە لە دوورگەی ئیلباف کە بیستوییانە دەربارەی دایکی پیرۆز دایکە کرامیل.