ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی/ئەرشیڤی ٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


label

بە فارسی برچسب، بە عەرەبی لصیقة. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٩، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیری فەرھەنگی ئایتیم کرد نووسیبوویان نیشانە. دەزانین نیشانە یانی sign. ھەڵبەت بۆ ھەزار شتی تریش وشەی نیشانە-یان داناوە.
وەک دەزانی لای ئێمە ئێتیکێت-ی پێ دەڵێن. بە کرمانجیش وا دەڵێن. لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا ھەر پێ دەڵێن ئێتیکێت کە لە فەرەنسی étiquette خوازراوەتەوە.
وشەی étiquette خۆی لە فیعلێک کەوتووەتەوە بە مانای “to attach, stick” بۆیە لە عەرەبی و فارسیدا پێی دەڵێن برچسب و ملصق چون ئەمانەش فیعلەکەیان ھەر بەو مانایەیە.
من لە کوردیدا ھیچ شک نابم بۆ ئەمە. ئەگەر لە جیاتی نیشانە وشەی نیشانۆک-یان دانابا گەلێک باشتر بوو چون لە وشەی étiquetteیشدا پاشگری -ette پاشگری بچووککردنەوەیە. دەنا ھەر ئێتیکێت؛ لانی کەم لە بەشێکی زمانی کوردیدا باوە.
-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٣، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ «پینە» نەبێت؟ وا بزانم ھەر بەو واتایە بەکارھاتووە. سەرچیا‏١٩:٠٤، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چون پینە وشەیەکی باوە و ھەموو کەس دەزانێ مانای پینە چییە و کەس پینە بە مانای label لە کار ناکا.
ئەگەر مەبەستت ئەمەیە ماناکەی بگۆڕین ھەق نییە چون تەنیا دەبێ مانای وشەیەک بگۆڕین کە ناباو بێ. کەچی پینە وا نییە کەس بە وتنی پینە وشەی label بە زەینی ناگات.
ھەڵبەت ئەو شتانەی بۆ مانای کۆنی label نووسراوە وەک torn piece of cloth یان strip of cloth نابنە پینە. بۆ نموونە ڕەنگە وشەیەک وەک ڕیت یان ڕیتک (پارچەی دڕاو) ماناکەی بگۆڕین باشتر بێ. سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم گۆڕینی مانا نییە، پێم وابوو خۆی بە جۆرێک ئەو واتایەش بدات. لە شوێنێکیش «لکێنە»م دیت. سەرچیا‏٢١:١٩، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
«لکێنە»م پێ خراپ نییە.-- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر لکێنە بێ labeling دەبێ بە چی؟ لکێنەلکاندن؟ یا لکێنە لێدان؟ بە لای منەوە جوان نین. من ئێتیکێتم زۆرتر بەدڵە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ئێتیکێت بێ labeling دەبێتە چی؟ -- چالاک وتووێژ ‏١٦:٠١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ئێتیکێتلێدان. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٢١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: دەی فەرقی ئێتیکێتلێدان و لکێنەلێدان چییە؟ -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٥، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فەرقی ئەوەیە ئەو جوانە و ئەم نییە. بۆ من ئەڵبەت. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٩، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وای لێ حاڵیم جنابت دەڵێی ئەگەر لکێنە label بێ، دەبێ لکاندن ببێتە labeling بەڵام وا نییە بۆیە لکێنە و لکێنەلێدان جوان نییە.
لە فارسیدا فیعلێک ھەیە دوسیدن و دوساندن بە مانای لکان و لکاندن. دەزانین ئەمڕۆکە ئەم فیعلە لە فارسیدا فەوتاوە.
بەڵام لە کوردیی کەڵھوڕی و لەکیدا ھەیە و دەڵێن دۊسیاین/دۊسین و دۊسانن. تەنانەت بە نووسەکە دەڵێن دۊسنەک.
من پێم وایە دەتوانین بە سۆرانی بە label بڵێین دووسێنە (یان دووسەکە) و بۆ فیعلەکەشی دووسان/دووسین و دووساندن.
وشەکەیش ھاوڕیشەیە لەگەڵ dōsی پاڵەوی بە مانای gum; plaster.
-- چالاک وتووێژ ‏١٣:١٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لکێنە ئەوەی باشە کە کەسێک دەکرێت بە ڕواڵەتیش بزانێت وشەکە چییە و ئەوەندە نامۆ نییە. «مۆرک»یش ھەیە، من لەبیرم نەبوو. نازانم چۆن لە خاڵ و ھەنبانەبۆرینە بەو مانەیەش تۆمار نەکراوە، بەڵام لێرە نووسراوە. سەرچیا‏١٩:٤٢، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە راستیدا مۆرک و مۆر ھیچ فەرقێکیان نییە. لە کوردیدا ھەتا حەز دەکەی پاشگری -ک زیاد دەکەنە دوای وشەوە و ماناش ناگۆڕێ. بۆ نموونە وشەی کچ بە کرمانجی دەبێتە کەچ بەڵام بەشێک دەڵێن کەچک. تەنانەت بە وشەی برا-یش دەڵێن براک. یان ھەر لە سۆرانیدا بە چاک دەڵێن چا. مۆرک و مۆر-یش ھەر ئاوان.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەعات

من بەتەواوەتی کێشەم لەگەڵ وشەی (سەعات)دا هەیە، لای زۆرێک لە مامۆستا و نوسەرەکانیش پرسیارم کردوە زۆریان دەڵێن لەئەسڵدا کاتژمێره، بەڵام لێرە لەزۆر وتاردا سەعات بەکاردەبرێت، وشەی سەعات هیچ مانایەکی کوردی نیە، ئیتر نازانم بۆ زۆری بەکارهێنەران بەکاری دێنن لەجیاتی کاتژمێر، گەر ڕوونکردنەوە بدرێت و ئەو کێشە چارە بکرێت کارێکی زۆرباش دەبێت بۆ زمانەکان. — ئەم لێدوانە لەلایەن Zamand Karim واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٧:٣١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

بۆ ئەمە بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار بە بابەتەکە بانگھێشت دەکەم: @Aram:, @Kushared:, @Pirehelokan: پێشوو تر لێرەدا (لە پەڕەی وتووێژەکەم) قسەیان لەسەر کردووە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Zamand Karim: ھەر ئەو بەستەرەی Sakura emad دای ناوە، بخوێنیتەوە بەسە تا بزانیت بۆچی تا ئێستا لێرە سەعات بەکار براوە. گەر بۆچوونی تریشت لەسەر ئەو بابەتە ھەیە، تکایە باسی بکە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

District

سڵاو وشەی District لە کوردیدا مانای چییە؟. نموونە en:Inabe_District,_Mie لە ویکی ئینگلیزی بەرامبەری چی دادەنرێت؟  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: وەڵا ئەم وشەیە مانای زۆرە. ناوچە، ھەرێم، ناحیە، قەزا، پارێزگا و مانای تریشی ھەیە. من خۆم لە پێڕستی شارەکانی سووریا وەک قەزا مانام کردووەتەوە. منیش زۆر جار کێشەم لەو وشەیە بۆ دروست دەبێت کە چ بەرامبەرێکی بۆ دانێم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ☑Y کراوە، گەڕەکی ئینابێ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Vehicle لە کوردی

سڵاو بێزەحمەت Vehicle لە کوردیدا دەبێت بەچی؟  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٠، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێڕاگوێز. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٦، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو پێتوانیە ئەوە وشەیەکی زۆر کەم باوە بەڕای من نەفەرهەڵگر باشترە سوپاسDiyary27 (لێدوان) ‏١٣:٤٩، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەی ئەگەر نەفەری ھەڵنەگرت چی؟ وەک ھەندێ جۆری ئەم شتە- — ئەم لێدوانە لەلایەن Aza بەتەواوی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٤:٠٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

بەڕای من دەتوانین وشەی جوانتری بۆ دابنێین چونکە مەرج نیە هەموویان پێڕاگوێز بن واتە هەموویان شتیان پێ بگوازرێتەوە وەک بلدۆزەر خۆ شت ناگوازرێتەوە بەڵکو کاری پێدەکرێ بۆیە وشەیەکی تر هات بە مێشکمدا کە وشەیەکی گشتیە هەم بۆ ئەوانەی شتیان پێ دەگوازرێتەوە یان ئەوانەی بۆ کارکردن بەکاردەهێنرێن یان ئەوانەی مرۆڤیان پێ دەگوازرێتەوە ئەویش وشەی (گەڕۆکە)یە کە لە وشەی گەڕۆک وەرمگرتووە بە پاشگری (ە) دەبێتە گەڕۆکە چونکە هەموویان دەتوانن بگەڕێن وە بەتەنیا گەڕۆک جوان نیە یان نابێت چونکە لە زمانی کوردی دەکرێ ناوی ئامێرێک لە شتێک وەرگیرابێ بەڵام پاشگری (ە)ی بۆ زیادبکرێ وەک دووچەرخە یان فڕۆکە کە ئەویش لە وشەی فرۆک وەرگیراوە کە فڕۆک هەر شتێکە کە بتوانێ بفڕێ وەک (شلەی فڕۆک) لە کیمیا بەڵام بە زیادکردنی پاشگری (ە) دەبێتە ئامێر ، وە بەهەمان شێوە بۆ گەڕۆکەش کە لە گەڕۆک وەرگیراوە گەڕۆک هەر شتێکە بتوانێ بگەڕێ بەڵام بەزیادکردنی پاشگری (ە) دەبێتە گەڕۆکە کە ئامێرە وەک فڕۆکە بۆیە من پێمباشە مانایەکی جوانتری هەیە و خەڵکیش بە ئاسانی لێیتێدەگەن بۆیە هیوادارم لە پێڕاگوێز بیگوازنەوە بۆ گەڕۆکە ئەگەر بە دڵتانە هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن سوپاس. Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەی کوردی بەرامبەر بە Category:Poster museums

سڵاو بەرێزان پۆل:پۆستەری مۆزەخانەکان بەرامبەر بە Category:Poster museums

ئایا ھیچ کێشەیەک ھەیە؟  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو وابزانم کێشەی نیە با ئەوانی تریش ڕای خۆیان دەربڕن Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:١٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ بەرێزت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی ھەیە، مۆزەخانەی پۆستر دروستە. -Aza (لێدوان) ‏١١:٢٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aza: مۆزەخانەی پۆستەر مانای چییە؟ واتا لەرووی شیکردنەوەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٤٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مۆزەخانەیەکە بۆ ڕانان و نیشاندانی پۆستەرگەلی جۆربەجۆر. پێم وایە کاتێ بەباشی نازانی شتێ چییە، باشتر وایە پۆل و پەڕەشی بۆ دروست نەکەی. -Aza (لێدوان) ‏١١:٥٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aza ھەڵە تێگەیشتی من مەبەستم ئەوە نەبووە تێنەگەیشتووم و نازانم چیم کردووە، مەبەستم ئەوە بوو وشەکەی تۆ مانای چییە و بۆم ڕوون بکەمەوە، تکایە لێکدانەوەتان باش بێت بەرامبەرم سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٧، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

category

ئەمەوێ وتاری https://en.m.wikipedia.org/wiki/Category_of_being بنووسم. بۆ category چیتان بێ باشە؟ ھەر کاتەگۆری؟ یا مەقوولە؟ یا وەک لە ھەندێ کتێبا ھاتووە «وتەزا»؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:١٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو وتەگەلت پێچۆنە واتە کۆمەڵە وتەیەک کە پەیوەندیدارن بە یەک و باس لە بابەتێکی دیاریکراو دەکەن بەڵام زۆریش لێی دڵنیا نیم بەڵام وابزانم باشە.Diyary27 (لێدوان) ‏١٦:٥٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

still lifes

بەرامبەری وشەی still lifes لە کوردیدا چیە؟ Jutyaar (لێدوان) ‏١٨:١١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو تا ئێستا نەمبینیوە هیچ وشەیەکیان بۆ دانابێت بەڵام دەکرێ بڵێین سروشتی کپ یان سروشتی ئارام Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو سوپاس من سروشتی بی گیان م دانا ئیتر نازانم تا چەند گۆنجاوە Jutyaar (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆل:وەستێنەرەکانی 5α-Reductase

کاتی خۆی ھیچ شتێکم بەرامبەر ھەنێک لە زاراوە زانستییەکان نەدەدۆزیەوە یەکێک لەوان پۆل:وەستێنەرەکانی 5α-Reductase کە ھەروەک خۆی نووسیوومەتەوە ئایا لە کوردی لەبەرامبەری چی بەکاردێنین؟ سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ Reductase پێم وایە ھەر دەبێ ئینگلیزییەکەی دانێی (ڕیدەکتەیز). وەستێنەر دەبێتە stopper نەک inhibitor. بەڕاستی نازانم inhibit بە کوردی دەبێتە چی ھەر دەزانم ناکاتە وەستاندن.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایا ناکۆنفراس بەرامبەر unconference تەواوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە مانای ئەدەبییەتی. دەتوانین ناوەکە بگۆڕین بۆ کۆنفرانسێکی نافەرمی.
«کۆنفرانسی نافەرمی» باشتر نیه؟ Caravaneternity (لێدوان) ‏٠٦:٣٨، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دڵنیا نیم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٣٠، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جارێ با ھەر ناکۆنفراس بێ لە چەند زمانی تریشدا ھەر ئاوایە. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٤، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

interpretation

لێکدانەوە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: بە لێکدانەوەی خەو دەڵێن dream-interpretation. بۆیە دەتوانێ دروست بێ.
ھەڵبەت لە کوردیدا فیعلی بژاردن-یش یەکێک لە ماناکانی interpretە. سەیری ماناکانی ژمارە ٣ و ٧ی وشەی بژارە [١] لە ھەنبانەبۆرینەدا بکەن ھەردووکی interpretation دەگەیێنێ. ئەم فیعلە ھاوڕیشەیە لەگەڵ wizārdanی زمانی پاڵەوی و لەو زمانەیشدا یەکێک لە ماناکانی interpretە.
-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٤، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕای من تەواوە کێشەی نیەDiyary27 (لێدوان) ‏١٧:٢٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: دڵم لەسەر لێکدانەوە دانەمەزرێت. «لێکدانەوەی مانا» دەبێت بەڵام لێکدانەوە بەتەنیا ناتەواوە. -Aza (لێدوان) ‏١٤:٤١، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Fertilizers ، Pesticides ، Knot tying

ڕۆژ باش دەتوانیت مانای ئەم سێ وشەیە بدۆزیتەوە کە لە ئەندازیاریی کشتوکاڵیدا بەکاردێت: Fertilizers (پەینەکان) Pesticides (ژەهری دژە مێروو) Knot tying (گرێدان) من خۆم سێ مانام بۆ دروست کرد، بەڵام دڵنیا نیم. سپاس Caravaneternity (لێدوان) ‏٠٦:٣٠، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوو کەسی شارەزای زمانەوانی تاگ دەکەم: @Aza, @Calak سپاس بۆ بەشداریکردن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٠٤، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Pesticide مێمڵکوژ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ Pesticide مێمڵکوژ باشە. Fertilizer شتێکی نوێی کیمیایییە و لە کوردیدا بەرامبەری نییە. لای ئێمە ھەر فارسییەکەی دەڵێن ئەگەرچی وشە فارسییەکەیش خۆی وشەیەکی نوێیە. پەین جۆرێک Fertilizerی سروشتییە و تەقریبەن بەرامبەری Manure. بۆ Knot tying گرێدان دروستە بەڵام نازانم لە وەرزێریدا دەبێتە چی و داخۆم گونجاوە یان نا. -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
fertilizerیش ئەمەیە: کووت. -Aza (لێدوان) ‏١١:٢١، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: کووت ھەر ئەو کود-ەی فارسییە. ئەگەر بە Manure بڵێین پەین ڕەنگە بتوانینن بە Fertilizer بڵێین پەینی کیمیایی. ئەگەرچی باشترە وشەیەکی بۆ ڕۆبنرێ. -- چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو من پەینی کیمیاییم پێباشەDiyary27 (لێدوان) ‏١٢:٢٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھیچ پێم باش نییە. وەختێ وشەمان ھەیە و لە کۆنەوە بە کار ھاتووە بۆ وشەی تازە دروست بکەین؟ ئەڵێن فارسییە (کە من پێم وا نییە فارسی بێ) با فارسی بێ. وشەی باو و کۆن زۆر باشترە لە وشەی نوێ. فارسیی «کوود»ە نە کووت. کووتیش ھاوڕیشەی وشەی کوردیی «گوو»ە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: فارس دەڵێ «زود» کورد «زوو». دیارە ئەگەر «کود» کوردی بوایە دەبوو بە «کوو» نەک «کووت». نموونەی تریش یەکجار زۆرە. فارسی «دود» کوردی «دووکەڵ» (دوو + کەڵ). فارسی «سود» کوردی «سوو» ئەوەی کە ئێستا دەڵێن سوود یان سووت ئەمە فارسییەکەیەتی. فارسی «توت» (یان «تود») کوردی «توو».
گوندێک ھەیە ناوی بە فارسی «جعفرآباد»ە کورد پێی دەڵێ «جەعفەرابات». دەی ئەمە «ئابات» دەکاتە کوردی؟ بێشک نا و کوردییەکەی «ئاوا»یە.
«کود»ی فارسیش لە کۆنەوە بە Manure وتراوە دوایە بە Fertilizerیان وتووە کود شیمیایی. ئیتر ئەمڕۆکە کورت بووەتەوە ھەر دەڵێن کود. منیش پێم باشە لە کوردیدا وشەیەکی بۆ دابنرێ بەڵام ئەرکی من نییە. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من دڵنیا نیم لەودیو وشەی «کووت» باو بێ. فەرھەنگێکم ھەیە بە ناوی «ئەندێک» (کە ھێندەیشم بەدڵ نییە) سەیری Fertilizerم کرد دیتم نووسراوە «پەینی کیمیاوی»! یانی ھەر ئەو پێشنیارەی من (بەبێ ئەوەی چاوم لەو فەرھەنگە کردبێ). ھەڵبەت کیمیاوی عەرەبییە و کوردییەکەی دەبێتە کیمیایی.
بۆ Pesticideیش نووسراوە قڕکەر کە ئەمە باش نییە قڕکەر دەتوانێ مرۆڤیش قڕ کا!
-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٦، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با فارسی بێ، ھیچ قەی ناکا. مەدخەلەکەی فەرھەنگی خاڵیش نیشان ئەدا لە باشووریشدا بە کار ئەبرێ. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھەر چی فارس بیڵێ بیڵێینەوە دە بۆ خۆمان ماندوو بکەین با فارسی قسە بکەین. وەک مامۆستا ھێمن دەڵێ بە آموزش-یش بڵێین ئامووزشت ئەوە بوو بە کوردی.
@بەکارھێنەر:‏Aram و بەکارھێنەر:Serchia: کاکە لای ئێوە دەڵێن کووت؟ وشەیەکی باوە؟ -- چالاک وتووێژ ‏١١:١٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من کەی وتوومە ھەر چی فارس ئەڵێ بیڵێینەوە؟! ئەم قسەتە پێ ئەڵێن سەفسەتە. من ئەڵێم ئەوە کە ڕەنگە ڕەگ و ڕیشەی کووت بگەڕێتەوە بۆ فارسی بیانوویەکی گونجاو نییە بۆ ئەوە وشەکە فڕێ دەین، ئەگەر لە لای خۆمان بە کار دێ و لە فەرھەنگی خاڵیشدا کە ھیی باشوورە بەوردی باسی کراوە، ئیتر بۆ وشەی نوێ دروست بکەین؟ قسەی من ئەمەیە. -Aza (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: من وشەی کووتم ھەر بۆ بانگکردنی تووتکەسەگ بیستووە. تا ئێستاش نەمبیستووە کووت بە مانای پەین بەکاربرابێ. بۆ پەین ھەر وەک خۆی پەین، پەینی ئاژەڵ یان پەینی کیمیایی دەڵێین. واتە من ئاوا بیستوومە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥١، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێوارە باش .. Fertilizers به مانای «پەینی کیمیایی» وەک لێرە و لێرە هاتووه .. Pesticides به مانای «ماددە کیمیاییەکان» وەک لێرە هاتووه .. ئەوە خۆی لە چەند بەش پێک هاتووە وەک «مێرووکوژ» و چەند بەشی دیکە .. Khabat4545 (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

entity

بە فارسی دەڵێن موجودیت، لەم بەینە دیم کە ئاکادیمیای فارسی وشەی «هستار» بۆ پێشنیار کردووە. بە عەرەبی وا بزانم دەڵێن کیان. خۆم ھەندێ جار لە وەرگێڕانی وتارەکانا کردوومە بە بوونەوەر کە خراپ نییە بەڵام تەواویش نییە. بوونایەتیشم دیوە لە فەرھەنگەکانا، پێم ڕاست نییە، چونکە وا ئەزانم ئایەتی بە چاوگەوە نالکێ. لەم شەوانە تووشی وشەی «بوو»ش ھاتم. «قەوارە»ش ھەیە. ئێوە چیتان پێ باشە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: بوونەوەر-یش ھەڵەیە. لە کوردیدا چاوگ ھیچ ڕۆڵێکی لە وشەسازیدا نییە. کوا بینراوە پاشگرێک بە چاوگەوە بلکێ؟ دا پێشانم دەن.
بوونایەتی-ش کە شاکارە. -ئایەتی ناوی چاوگ ساز دەکا. دەی بوون خۆی چاوگە چۆن لە چاوگ ناوی چاوگ چاک دەکرێ؟!
بوون ستێمی ڕانەبردووەکەی دەبێتە ھە- (وەک دەڵێن ھە-م، ھە-یت، ھە-ین، ھە-ن). دەی ناوە چاوگەکەی دەبێتە ھەیەتی (ھە- + -یەتی).
قەوارە-یش نازانم بۆ دەبێتە entity.
-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو!من قەوارەم پێ باشە چونکە بوون کەمێک گشتیە و لەگەڵ existence گونجاوە.Diyary27 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

existence دەبێتە ھەبوون؛ بەڵام لە ھەندێک شێوەزاردا کورت کراوەتەوە بووەتەوە بوون. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێ ئێمەش هەر مەبەستمان ئەو هەبوونەیەDiyary27 (لێدوان) ‏١٧:٥١، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ئەی بۆ مەوجوود چی باشە؟ ھەبوو؟ بوو؟ یا چیی تر؟ -Aza (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: کاک چالاک نەتوت بۆ مەوجوود چی باشە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٣:٠١، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ببوورە نەمدیتبوو. مەوجوود بە ئینگلیزی دەبێتە چی؟ being؟ -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٣، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەرێ، being بە bی بچووک. Being زۆرتر بۆ وجوود بە کار دێ. زیاتر مەبەستم ئەوەیە ئەگەر بوونەوەر باش نییە، چی بڵێین باشە؟ مەوجوود ناوی مەفعوولییە لە وجوود. ئەگەر وجوود بوون بێ، ئەی مەوجوود چییە؟ -Aza (لێدوان)
@Aza: پێویست نییە لە کوردیشدا حەتمەن ناوی مەفعوول بێ. مەوجوود یانی شتێک کە وجوودی ھەیە.
من فکرم بۆ «بوومەند» دەچێ (بوو + -مەند). -مەند پاشگری اتصاف-ە [٢] (= دارندگی).
ئەگەریش مەبەست وجوود بێ ئەوە دەبێتە «بوومەندی».
ھەڵبەت من -مەند-م پێ کوردی نییە و -وەند بە کوردی دەزانم (وەک بەرژەوەند). شکڵێکی تریشی ھەیە -ون (وەک قێزەون).
بەڵام -مەندی فارسیشان باو کردووە و زمانیان یەکسەر کردووەتە فارسی.
ئەگەریش بەپێی ناوی مەفعوول بێ بە سۆرانی زۆر جالب نابێ. بەڵام ئەردەڵانییەکەی باشە دەتوانین بڵێین «بووگ» یان «ھەبووگ».
-- چالاک وتووێژ ‏١١:٥٧، ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەمەیش بڵێم بە فارسیش بۆ مەوجوود، ھستمند پێشنیار کراوە.
لە وشەی بوونەوەر-یشدا پاشگری -وەر وەک -مەند پاشگری اتصافە ھەر کێشەکەی ئەمەیە بە چاوگەوە لکاوە دەنا دروستە. یانی ئەگەر بڵێین بوووەر تەواوه بەڵام تۆزێک قورسە. چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لە کتێبە فەلسەفییەکانا زۆرتر ئەڵێن هستندە. -Aza (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بوویەوەر چی؟ دروستە؟ ئەو «ی» وەک «ی» لە «برایان»دا، برا + ان = برایان. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Ukraine

گوازرایەوە، تکایە لە وتاری پەیوەندیدار درێژە بە وتووێژەکە بدە🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٥، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

گوێزرایەوە بۆ وتووێژ:ئوکراینا

لەسەر ناوێک ڕێک ناکەون؟ ھەر بەکارھێنەرێک بە جۆرێک ناوەکەی دەنووسێ! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە میدیای کوردی ئۆکرانیا بەکاردەهێندرێ و هەر ئەویش ناوە باوەکەیە، من لەگەڵ بەکارهێنانی ئۆکرانیا م .مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا: وا بزانم «ئۆکرانیا» کاریگەریی عەرەبییە ئەگینا خۆی پێم وا بێت بە «ئۆکراینا (گۆکردن [ʊkrɐˈjinɐ] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن))» گۆ دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، منیش بە گوێرەی گوێکرتن «ئۆکراینا»م پێ باشە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:١٥، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: گەر ئوکراینایە، ئەی بۆ لێرە دەڵێین ئۆکراین و لەو دیویش دەڵێن ئۆکراینا؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٥٩، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە باشوور پێم وایە لەبەر کاریگەریی عەرەبییە دەڵێین ئۆکرانیا. بڕوانە أوكرانيا لە ویکیی عەرەبی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٦، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ وایە کاک @Aram: لێرەش وەک فارسی دەڵێن ئۆکراین، بە ڕای من ئۆکراینا یان ئوکراینا بێت لە ھەمووان باشترە، بەڵام ئێستا نازانم کامەیان دروستترە، کاک چالاک دەڵێ ئوکراینا دروستە با بزانین کاک @Aza: دەڵێ چی. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٨:٤٠، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نابێ چی تر چاومان لە فارسی و عەرەبی بێ. ئێمە ناوی وڵاتەکان ھەموو بە فارسی دەڵێین لەودیویش بە عەرەبی. گەلێک ناوی شار و وڵات دەبینم لەودیو گشت «پ»یەکانی بە «ب» دەڵێن! گۆکردنەکەی [ʊkrɐˈjinɐ]ە کە دەبێتە ئوکراینا. سەرەتا ی پاشان ن. ھەروەھا بە ئو دەست پێ دەکا نەک ئۆ. خۆ دیارە بە U دەنووسرێ نەک بە O. چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٠، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: نازانم ئەم وتووێژە بۆ ھاتووەتە ئێرە! شتێک وتاری ھەبێت پێویستە وتووێژی ناوەکەش لەوێ بکرێت. ئێستاش کە ناوی وتار «ئوکراینا»یە دەبێت ببێتە سەرچاوە بۆ ھەر شوێنێکی دیکە کە ناوەکەی تێدا بەکاردێت. سەرچیا‏١٨:٣٦، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کە بە «ئوکراینا» یەکلاییتان کردەوە. کاک @Serchia: ئاسایییە شتی وا ڕوو بدات. گرنگ ئەوەیە بەکارھێنەر کارێک بکات کە زانیارییەکان نەفەوتێن. منیش وا دەکەم و ڕوونکردنەوە لەسەر ھەردوو وتووێژەکە دادەنێم. بێخەم بە ھیچ نافەوتێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٧، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


municipality

سڵاو بەرامبەری municipality شارەوانییە لە کوردی؟  زۆر سوپاس! بۆ بەشدارییەکانتان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٩، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەواو پێکاوتە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٢٥، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا:😊 زۆر سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

sea و river

تا ئێستا بۆ river و sea ھەر دەریام بەکارھێناوە و بۆ Lake دەریاچە، ئایا لە کوردیدا وشەی بەرامبەر بۆ:

sea
river

چییە؟ زۆر سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەم باش، بەرامبەر sea هەر دەریایە، بەرامبەر river ڕووبارە، بۆ Lake ھەر دەریاچەیە. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٩:٠٧، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١٠، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: دەریا و زەریا یانی sea (زەریا کوردییەکی ڕەسەنترە). بۆ بەرامبەری river چەم و ڕووبار باشن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٠٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەندێ زمانزان پێشنیاریان کردووە بە lake بڵێین زرێوار، بە ھینەکەی مەریوانیش بڵێین زرێواری مەریوان. منیش پێم باشە. -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٣٧، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
sea دەبێتە زەریا. بە فارسی دەبێتە دەریا.
ئەوەی کە دەڵێن زەریا دەبێتە ocean لە خۆیان دەرھێناوە. کورد قەت نەیزانیوە ocean چییە. لە ھیچ فەرھەنگێکی کۆنیشدا زەریا بە مانای ocean نەھاتووە ئەوەتا.
river دەبێتە ڕووبار.
بۆ Lake زرێبار [٣] باشە. زرێچە-ش [٤] تەواوە. بە فارسی دەبێتە دەریاچە. چالاک وتووێژ ‏١١:٢٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو باشە lake گۆمیشی پێدەگوترێ لە کوردی وابزانم زۆریش باوە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Diyary27 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٣:٣٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)

زۆر سپاس بۆ بەشداری ھەمووان کێشەکە چارەسەرکرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٣٦، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Ethnicity

سڵاو ئایا Ethnicity بەرامبەر بە نەتەوایەتییە یان ڕەگەزێتی لە کوردی؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٣٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad:
لە گەورەوە بۆ بچووک:
١-نەتەوە--->Nationality
٢-ئیتنیک یان قەوم یان گروپی رەگەزی--->Ethnicity
٣-ھۆز--->Tribe
٤-خێزان--->Family
نەتەوە دەتوانێت چەندین ڕەگەز و زاراوە و زمان لەخۆ بگرێت. کورد نەتەوەیەکە چونکە هەڵگری چەندین زاراوە و ئیتنیکە. Khabat4545 (لێدوان) ‏١٤:٠١، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو دەتوانین بڵێین ڕەگەز هەرچەندە زۆر گشتیە یان نەژاد دەبێت.Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٤٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @Diyary27، @Khabat4545 بۆ بەشدارییەکانتان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قەومایەتی. -Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٥، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆل:ئەو یارییە ڤیدیۆییانەی تێپەڕبوونی شەڕیان تێدایە

سڵاو بەڕێزان پۆلی ئەو یارییە ڤیدیۆییانەی تێپەڕبوونی شەڕیان تێدایە بەرامبەر Category:Video_games_containing_battle_passes ئایا درووستە؟  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، باتڵ پاس، لە یارییە ئەلکترۆنیەکاندا بریتییە لە چەند زیادکراوێک و دیارییەک کە وەری ئەگریت لەبەرامبەر هەندێک پارەدا، بە کوردی پێم وانییە واتایەکی دیاریکراوی هەبێت یان من نەمبیستووە، بەڵام ئەوەندەی ئەزانم تێپەڕبوونی شەڕ درووست نییە. بە هیوای سوود. Daniel (گفتوگۆ) ‏٢٢:٠٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەبێت بە ئەو یارییە ڤیدیۆییانەی ڕێڕەوی جەنگیان تێدایە یان ڕێڕەوی جەنگ لەخۆدەگرن . مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرەتا بێ وتاری battle pass بنووسە، دوای ئەوە پۆلەکەشی دروست کە. تکایە کاتێ نازانی بابەتەکە چییە دەس لەم پۆل دروستکردنە ھەڵگرە. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

District

سڵاو بەرێزان یارمەتی ئێوەم پێویستە بۆ وتاری مەڵبەندی ئەما، ئایا بۆ District، مەڵبەند گوونجاوە؟  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٢٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ویکیی ئینگلیزیدا نووسراوە بەمە بە ژاپۆنی دەڵێن گون و وەک districtی ئینگلیزی وایە، بەڵام لە ژاپۆن بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نایەت. ئەگەر ھەر دیستریکت بێ دەتوانین بنووسین قەزا یان بەخش کە تورکی و فارسین بۆ وەرگێڕانی دیستریکت. لە ھەرێمی کوردستان وشەی قەزا بەکار دێت. مەڵبەندیش باشە، بەڵام مەعنای ئیداریی نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:١٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەتوانن لە «شارستان»یش کەڵک وەربگرن. AGH (وتووێژ📝) ‏٠١:٢٦، ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Friendly fire

سڵاو، چی بۆ en:Friendly fire بە گونجاو دەزانن؟ تەقەی دۆستانەم بۆی بینی، بەس زۆر بەدڵم نەبوو. لە فارسی کراوە بە «آتش خودی» کە وا بزانم دەبێتە «براکوژی»، بەس ھێشتا باش نییە چونکە ئەمە ھەر بۆ مرۆڤ نییە، بەڵکوو بۆ دەبابە یان فڕۆکەی جەنگیش دەگونجێت. دەبێت شتێکی باشی بۆ دیاری بکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٢، ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەقەی خۆیی. -Aza (لێدوان) ‏١١:٣١، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەقەی خۆیی بە باش نازانم. شتی باشتر نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٥، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ،براکوژی وشەیەکی جوانە بەڵام بە مانای شەڕی ناوەخۆیی دێت بەڵام من تەقەی برایانەم پێ جوانە هەرچەندە زۆر بە دڵم نییە بەس وابزانم دەبێ وەکو زمانەکانی دیکە وەرگێڕانی پیتی بۆ بکەین.Diyary27 (لێدوان) ‏٠٧:١١، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyary27: سپاس بۆ لێدوانەکەت. وا بزانم ھەر دەگەینەوە بە تەقەی دۆستانە، وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێک وایە هیچ جیاوازی نیە بەڕای من تەقەی دۆستانە باشە لە زمانەکانی تریش وەرگێڕانی پیتیان کردووەDiyary27 (لێدوان) ‏١٨:١٤، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٧، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچاومDiyary27 (لێدوان) ‏١٣:٣٤، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Trance

بە فارسی دەڵێن «خلسه»، بە عەرەبی «غشية». -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٨، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ھەر ھەمان شت نییە دەڵێین جەزمبوون و جەزمە؟ پێم وابە ھەر یەک شتن. چالاک وتووێژ ‏٠٠:١٥، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم، پێم وایە دەبێ. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٨، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆتان یەکلایی بکەنەوە

ئارسەر یان ئارتەر بۆ "Arhur"

؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:١٤، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشتر قسەی کراوە th دەبێتە ت لە کوردیدا. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Immanence

Immanence

Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٥، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Top and bottom

نازانم بە کوردی دەبێتە چی ئایا سەرتۆپ بۆ top باشە؟ ئەی bottom چییە بە کوردی؟Diyary27 (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Diyary27: مانایان زۆرە. دەکرێ بڵێن بۆ چ جۆرە بابەتێکتان مەبەستە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەو بابەتانەی بۆ نموونە کە دەڵێین:(Top 10 books to read).Diyary27 (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyary27: من وەک خۆم بیستوومە کە خەڵکی ڕۆژھەڵات وشەی «سەرتۆپ»یان بەکارھێناوە، بەڵام لە باشوور نا. بەپێی ئەو نموونەیە بێت، من بۆ وشەی Top، «باشترین» بە چاک دەزانم. بۆ ڕستەکەش، بەباشی دەزانم بکرێتە «١٠ باشترین کتێب بۆ خوێندنەوە». بۆ وشەی Bottom چ نموونەیەک دابین دەکەن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٩، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش زۆر کارم بە Bottom نەبوو بەڵام گوتم ئەگەر Top پێچەوانەی Bottom بێ دەبێ مانای چی بێ وامزانی وشەیەکی پڕ بە پێستی هەیە لە زمانی کوردی بەس مادەم مانای زۆرە کێشە نیە، بەهورحاڵ سوپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن Diyary27 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٨:٣٣، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
@Diyary27: سەرچاوەکەم :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٢٨، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyary27: وشەی «بن» لە کوردیدا ڕێک ھەمان bottomی ئینگلیزییە و ڕەگ و ڕیشەشیان یەکێکە. ئەگەر bottom بن بێ top دەتوانێ «بان» بێ. بن و بان دژی یەکن، وەک ژێر و ژوور. top 10 books to read بە ڕای من دەبێ بە «۱۰ دانەی بانەوەی باشترین کتێبەکان بۆ خوێندنەوە». -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza وەرگێڕانەکە تەواوە بەڵام حیساب بۆ بایەخداری نەکراوە. بۆ نموونە لەچ شوێنێکی فەرمی بەم جۆرە قسە دەکەن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza دەستخۆش بەڕاستی کێشەکەم چارەسەربوو بەڵام ئەی نابێ گرنگی بەوەش بدەین کە وشەکە تا چەند باوە؟ چونکە لەوانەیە هەموو کەسێک بە ئاسانی لێی تێنەگا ،دەستخۆش.Diyary27 (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وای @Aza: سەرسامت کردم! بن و بان، ناوازەیە! خۆ خۆم بەکارم ھێناون، بەس بیرم بۆیان نەچووبوو. بۆ ڕستەکەش، دیسان جوانە، بەس درێژدادڕە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٩، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
۱۰ کتێبی ھەرە بان بۆ خوێندنەوە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٥:١٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەی چالاک زۆر کورتتر و ڕێکوپێکتر و جوانترە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
❗ بایەخداری. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٢٤، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چی؟ تێ ناگەم! بایەخداری چ پەیوەندییەکی بەم باسەوە ھەیە؟ مەگەر ھیی وتار نییە؟ بایەخداری یانی ئایا وتارێ بایەخی ئەوەی ھەیە بمێنێتەوە یان نا. ئێمە خۆ قسەی وتار ناکەین. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر بەڕێز @Aza بایەخداری پەیوەندی بەو بابەتانە ھەیە کە دێنە ناو ویکیپیدیا ئایا بایەخدارن کە لە ویکیپیدیا بن یان نا، ھەر بۆ نموونە ئەو وەرگێڕانەی ئێستا بۆچی دەکەین بۆ ئەوە نییە بیخەینە ناو وتارێکی ویکیپیدیا یان پڕۆژەیەکی ویکیپیدیا من ھەڵەم؟ کەوایە بایەخداری دەیگرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:١٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەشتوانین بڵێین «۱۰ کتێبی سەرسەرەوە بۆ خوێندنەوە». بایەخداریش دەڵێ فڵانە بابەت بۆی هەیە وتارێکی هەبێ لە ویکیپیدیا یان نا. -- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستتان خۆش بن و بانم پێ جوانە لەگەڵ بەکارهێنانەکانی تری Top و Bottom بەڵام لەو حاڵەتەی کە من باسم کرد سەرتۆپم پێ جوانترە واتە دەبێتە (سەرتۆپی ١٠ کتێب بۆ خوێندنەوە) وابزانم لەو حاڵەتە Bottomیش زۆر گرنگ نیە چونکە لە ئینگلیزی نەمبیستووە بڵێن Bottom 10 وە هەروەها دەکرێت (بن و بان)یش بەکاربهێنین لەگەڵ بەکارهێنانەکانی تری ئەم دوو وشەیە وە Top of the list واتە بانی پێڕستەکە هەرچەندە خۆم لەو حاڵەتە لوتکە و بنکەم پێجوانترە.Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٤٣، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جیاوازی نێوان rhinoceros و hippopotamus

سڵاو لەسەر جیاکردنەوەی ھەردوو جۆرەکە تاکە شت کە من بتوانم لەیەکیان جیابکەمەوە ئەوەیە hippo شاخی نییە و دەم و ددانێکی گەورەی ھەیە ، و ئەمە جیای دەکاتەوە لە rhino، و لەکوردی مانای تەواویان چییە؟ زۆر سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٩، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وابزانم hippo ئەسپی ئاوی و rhinoceros کەرکەدەنە.Diyary27 (لێدوان) ‏١٣:١٢، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyary27:  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Joined 2 years ago

سڵاو، ئەو ڕستەیە زۆر تەنگی پێ ھەڵچنیوم و دروست نازانم چۆن وەری بگێڕم! شتێکی کورتم دەوێت کە ڕێک ماناکەی بپێکێ. پێشنیارتان چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە راستیدا JOIN یەک بەرامبەری نییە بەڵام لەو حاڵەتەی تۆ باسی دەکەی وابزانم دەتوانین هاتنە پاڵ بەکاربێنین واتە ئەو رستەیەی تۆش دەبێتە (هاتە پاڵیەوە دوساڵ بەر لە ئێستا)Diyary27 (لێدوان) ‏٠٩:١٤، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyary27: زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەت! لە کوردیدا کار دەکەوێتە کۆتایییەوە. «دوو ساڵ پێش ئێستا ھاتە پاڵییەوە» چۆنە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٤، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyary27:ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٥، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
راست دەکەی ئەوەی تۆ جوانترە هەر خۆم سەرەتا ویستم وا بینووسم بەڵام پێموابوو جیاوازی نییەDiyary27 (لێدوان) ‏٠٨:٣٨، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Diyary27: سپاسی چەندبارە! جێبەجێ کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥١، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچاومDiyary27 (لێدوان) ‏٠٤:٥٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ھاتە پاڵییەوە دروست نییە. دوو ساڵ پێش وێڕا کەوت یا دوو ساڵ پێش بوو بە ئەندام. -Aza (لێدوان) ‏١٧:١٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza: بەڕاستی شتێکی وامان نییە ڕێک بۆ ئەو ڕستە ئینگلیزییە بشێ. پێش ئەم لێدوانەی ئێوە، ئەوەی بەکارھێنەر:Diyary27م تۆمار کردووە. گەر ئەویش لەگەڵ ئەوەی ئێوە ھاوڕا بوو، ئەوا دەیگۆڕین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم ناڵێن دوو ساڵ پێش دەڵێن دوو ساڵ لەمە پێش!
ھاتنە پاڵ نا بەڵام لە کوردیدا دەڵێن ڕەپاڵ کەوتن یان ڕەگەڵ کەوتن. ئەمانە بە فارسی ماناکەیان تەقریبەن دەبێتە «همراه شدن» و دەتوانین له جیاتی Joinی ئینگلیزی ده کاریان بکەین. پێم وایە وێڕاکەوتن-یش دروستە.
بەکورتی دەتوانین بڵێین دوو ساڵ لەمە پێش ڕەگەڵ کەوت یان ڕەپاڵ کەوت یان وێڕاکەوت.-- چالاک وتووێژ ‏٠٥:٤٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: و @Calak: پێم خۆشە کە وتووێژەکە تا بێ، گەرمتر دەبێ تا بە باشترین ئەنجام بگەین. بەس تکایە دەسەڵاتی ھەڵبژاردن مەدەنە من. خۆتان باشترین دانە دیاری و پەسەن بکەن. پێم خۆشە @Diyary27: ئاگاداری درێژەی ئەم وتووێژە بێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٠، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ بەڕێز @Aza و @Calak ھەمیشە ئەو کێشانەم ھەبووە، لە ھیچ شوێنێک نەمبینیوە بڵێن ڕەپاڵ کەوت یان وێڕاکەوت، ئایا ئەوە ئەو کوردی سۆرانییەیە کە لەگەل کتێبە فەرمییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەک دەگرێتەوە یان لەکوێووە ھاتوون؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:١٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش هاوڕام لەگەڵ @Sakura emad بەڕاستی پێویستە وشەیەک هەڵبێژێرین لە سەرچاوە فەرمییەکان ئاماژەی پێدرابێ نەک وشەیەک کە کەس لێی تێنەگا و نامۆ بێ بەلای خەلکەوە یان تەنیا بەشێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەکاری بێنن یان وشەیەک و داتاشراو و دەستکردی خۆمان بێ بە ڕای من هاتنە پاڵ کێشەی نییە بەڵام هاوڕاشم لەگەڵ @Aza کە وتی دوو ساڵ پێش ئێستا بوو ئەندام چونکە ئەوەش خەڵک لێی تێدەگەن و لە کۆڵ وەرگێڕانی پیتی ئینگلیزییەکەش دەبینەوە Diyary27 (لێدوان) ‏١٨:١٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Apocalypse و Apocalyptic

سڵاو ھاوڕێیان، ھیچ بەرانبەرێکمان بۆ Apocalypse و Apocalyptic ھەیە؟ جارێکیش بۆ پۆلێک ھەر ناوە ئینگیزییەکەم دانایەوە پۆل:زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی پۆست-ئەپۆکالیپتیک. جا پێشنیارتان چییە؟ ‎Gêjełûk ‏١٤:٥٩، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

intuition

بۆ intiution چیتان پێ باشە؟ Aza (لێدوان) ‏١٩:٢٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Aza ژیری، گومان، هەڵهێنان. لە شوێنێکیش چاوم بە سووسەکردن کەوتووە. مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


لە فەرھەنگی مەردۆخدا وشەی بیناو ھاتووە بە مانای جیھانی کەشف و کەرامەت، ئەوەی بۆ مرۆڤی دەروون خاوێن و پارێزگار دەردەکەوێت. عەلی نانەوازادەش لە فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردیدا دەڵێ بیناو بە دیمەنێکی خەیاڵی دەوترێ کە لە بێداری و بەئاگایی دەبیندرێ. دەڵێ وشەکەش لە پاڵەویدا «ڤیناپ» بووە و لە فارسیدا «بیناب» -ە. پاری بین -ەکەشی ھەمان ڕەگی دیتن یا بینین -ە. ئاو -کەشی ھەر ئەوە ئاوەیە کە دەیخۆینەوە. ئەگەر سەیری وشەی فارسیی بیناب بکەن لە فەرھەنگی دێھخودادا، دەبینن کە نووسراوە بیناب شتگەلێکە کە خەڵک لە حاڵی موکاشیفە دەیبینن و بە عەرەبی موعایەنەی پێ دەڵێن. لە فەرھەنگی ئیستیلاحات و تەعبیراتی عیرفانیی دوکتۆر سەیدجەعفەر سەجادیدا، لە لاپەڕەی ۷۲۸دا، لە بەرانبەر موعایەنەدا نووسراوە موشاھیدە، شوھوود. کەوایە، دەکرێ بڵێین بیناو ھەمان بیناب -ی فارسی و بینابیش ھەمان موعایەنە و موعایەنەش ھەمان شوھوودە. دەشگونجێ کە وا بێ، چونکە موعایەنە یانی بە چاو دیتن، شوھوودیش ھەر یانی شاھید بوون و دیتن و بینین، ئەوە بیناویشە کە دیارە کە لە بینین و دیتنەوە دێ. جا وشەی intuitionیش لە بنەڕەتا بە مانای دیتن و تەماشاکردن و بۆخوویابوون و بۆئاشکرابوونە. ھەر بۆیە لە فارسیدا وشەی شوھوودیان وەک ھاوسەنگی داناوە و بە کاری دێنن. جا کە زانیشمان شوھوود ھەمان بیناوە، با ئێمەش بیناو وەک بەرامبەری intuition بە کار بێنین.

وشەیەکی تریش کە چاوم پێ کەوت وشەی «دیناو»ە کە لە ھەنبانەبۆرینەدا وەک «بە گیان خودا دیتن» مانا کراوەتەوە. ئاشکرایە ئەمەش ھەمان شوھوودە، دوکتۆر سەجادی لەو فەرھەنگەدا کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد دەڵێ «شهود رویت حق بە حق است» یانی شوھوود بە حەق دیتنی حەقە. دیاریشە کە دیناو ھەمان بیناوە کە لە جیاتی ڕەگی بینین ڕەگی دین یا دیتن -ی تیا بە کار براوە.

پێم خۆشە ئێوەش ڕا و بۆچوونی خۆتانم بۆ بنووسن. من ئیتر ڕازی بوومە کە intuition کە لە فارسیدا شهودی پێ دەڵێن، لە کوردیدا دەبێ بە بیناو یا دیناو.-Aza (لێدوان) ‏٢٠:٥٩، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەنگە بڵێن بۆ لە ھەنبانەدا بۆ دیناو بە فارسی نووسراوە مکاشفه و نەنووسراوە شهود؟ ھۆکەی ئەوەیە کە «مکاشفه و مشاهده» یا «کشف و شهود» زۆر لە یەک نزیکن. فەرقێکی وایان نییە و زۆر جار لە جیاتیی یەک بە کار دەبرێن و بە ھاومانای یەک ڕەچاو دەکرێن. کەشف ئەوەیە کە بۆ سۆفی ئاشکرا دەبێ، شوھوود دیتنی ئەوەیە کە کەشف بووە. -Aza (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەنگە بیناو بۆ vision باش بێ. Aza (لێدوان) ‏١٦:١٧، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

illusion

خۆم ھەستخەڵەتان -م پێ دروستە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٢٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ھەستخەڵەتان کە چاوگە ناوەکەی دەبێتە ھەستخەڵەتکێ وەکوو جێگۆڕکێ یان ھەڵپەڕکێ. بەڵام نازانم شتی باشتر ھەبێ یان نا. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٠، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: زڕهەست چۆنە؟ چالاک وتووێژ ‏١٦:١٧، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەهم یان ساوێر هەم سادەیە هەم لە زۆر شوێن بینیومە و باوە هەمیش مانای تەواو دەدا. Diyary27 (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Navigation

ڕێدۆزیم پێ باشە، بەڵام لێرە ڕەوانەکەری ڕاوتینگە. ڕێنیشاندەریشم بۆی بینیوە. ‎Gêjełûk ‏١٨:٢٥، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەشتییەوانی. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: کەشتییەوانی وەرگێڕانی دەقاودەقی Navigation-ە. ڕاستە جاران زیاتر بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەھات، بەڵام ئێستا فراوان بووە و بۆشایی و وشکانیش دەگرێتەوە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٣٣، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی ئێمەش لەمەولا بۆ وشکانی و بۆشاییش بە کاری بێنین با فراوان بێتەوە. ئینگلیزی وای کردووە. فارسیش وای کردووە. خۆ ئەزانی ناو لە ناوبری -دا یانی کەشتی. بۆ ئێمە وا نەکەین؟ -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: یانی بە land navigation بڵێین کەشتییەوانیی وشکانی؟ کوا کەشتیی وشکانی بوونی ھەیە؟ بێمانایە. ئەگەر لە کوردییا کەشتییەوانی بۆ navigation باو بوایە قسەیەکی ترم ئەبوو. پێم وا بێ بۆ sailing باشترە، لێرەش وا ھاتووە. ‎Gêjełûk ‏١٤:٥١، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئەی چۆن فارس ئەڵێ ناوبری زمینی؟ کوا لە زەمیندا «ناو» ھەیە؟
تێ ئەگەم چی ئەڵێی، منیش ئەڵێم ئەگەر بۆ ئێمە بێمانایە ئەبووا بۆ ئەوانیش وا بوایە.
جگە لە کەشتیوانی ڕەنگە وشەی ئاژوان نزیک بێ. Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: نازانم، وەک وتم فارسی باش نازانم. پێویست ناکا لە ھەموو شتێکا لاساییی ئەوان بکەینەوە. ‎Gêjełûk ‏١٨:٥٣، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زاراوەی جوگرافی

mesa, plateau, ridge, flat, table و butte بەرامبەرمان بۆ ئەم زاراوە جوگرافییانە ھەیە؟ ‎Gêjełûk ‏١١:٤٣، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk یەکێ لە ماناکانی پشت دیوی قۆقز و دەرپەڕیوی میچە. ئەمە لە ئینگلیزیا پێ ئەڵێن ridge. ھیی کێویش ھەر ئەوەیە. وشەی ridgeیش لە بنەڕەتا بە مانای پشتە. بە پێی ئەمانە من ئەڵێم ridge بە کوردی ئەبێتە پشت. Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٧، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk و @Aza: لە ویکی تورکیدا بۆ ridge نووسراوە Sırt کە Sırt یانی پشت. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٥، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak@Gejeluk عەیبی ئەوەیە کە ئەڵێی پشتی کێو زەینت بۆ ئەو دیوی کێوەکە ئەچێ، نە سەر پشتی کێوەکە. مەگەر بڵێی سەرپشت. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: سەرپشت خراپ نییە. لە ویکیی کورمانجییش بۆ plateau زۆزان دانراوە کە بە سۆرانی ئەبێتە کوێستان یا ئێلاخ. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٠٧، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ‫Flat دەبێتە ھاماری. تەختایی-یش وا بزانم دەبێ ئەگەرچی تەخت کوردی نییە.
plateau نابێتە زۆزان. لە کرمانجیدا زۆزان-یان داناوە چون لە تورکیدا پێی دەڵێن Yayla (ھەمان ئێلاخ) و لاسای ئەوانیان کردووەتەوە. چالاک وتووێژ ‏١١:٥٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk وابزانم mesaش بانی بێ. Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستە کاک @Calak، ڕەنگە زۆزان یا کوێستان بۆ highland باش بێ. و کاک @Aza، ھەستەکەم بانی یا بانوو بۆ plateau شیاوتر بێ، بە عەرەبیش هضبة-ی پێ ئەڵێن کە بە مانای بەرزایی یا بانێکی سەرتەخت دێ. ‎Gêjełûk ‏٢٠:٣٩، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: کوێستان بۆ highland تەواوە. پرۆفیسۆر دەیڤید نیل مەکێنزی-یش کوێستان-ی highland مانا کردۆتەوە. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٠٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Gejeluk: پرۆفیسۆر دەیڤید نیل مەکێنزی وشەی ڕێگا و بان-ی وشەبەوشە road and plateau مانا کردۆتەوە (تێکڕا highroad). منیش لەگەڵ بانوو-م بۆ plateau. ھەڵبەت پێم وایە بانوو سۆرانی بێ و بانی کرمانجی (وەک سۆرانی زیندوو کرمانجی زیندی). چالاک وتووێژ ‏٠٦:١١، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: زۆر سپاس بۆ تێبینییەکانت. پێم وا بێ بۆ mesaش ھەر مێسا باش بێ، وشەکە ئیسپانییە و بە مانای مێز دێ. ‎Gêjełûk ‏٢١:٠٩، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئەکرێ بە table بڵێین «خوان». Aza (لێدوان) ‏١٤:١٩، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Modality

ئەمە Modality بە کوردی چیی پێ بڵێین باشە؟ Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٥، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza لە زمانەوانیدا Modality تەقریبەن یانی mood کە جنابتان وشەی واز-تان بۆ داناوە. ڕەنگە ئەمە ببێتە وازیەتی. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس. ئەم moodە فەرق ئەکات. mood یا mode یانی دۆخ، ھەڵکەوت، ڕەخساوی. ئەگەر mode ئەوانە بێ، modal و modality ئەبن بە چی؟ -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٥، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: دەبێت دۆخوەند (دۆخمەند) و دۆخوەندی (دۆخمەندی). پاشگری -مەند ئەمڕۆکە زیاتر باوە ئەگەر چی من پێم فارسییە و -وەند بە کوردی دەزانم. دۆخدار و دۆخداریەتی-یش دەتوانێ دروست بێ؛ وەکوو مەبەست، مەبەستدار و مەبەستداریەتی (Intention, Intentional, Intentionality). چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٢، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس. زیاتر حەز ئەکەم بیکەم بە دۆخنوێنی. دۆخنوێنی لە ڕووی «وجه نمایی» فارسی دروست بووە. modalیش ئەبێ بە دۆخنوێن، بۆ وێنە modal logic ئەبێ بە لۆژیکی دۆخنوێن. دۆخنوێنی زۆرتر شیاوی سەلماندنە. ئەگەر کەسێک پرسی لە کوێتان ھێناوە؟ ئەتوانین بڵێین وەرگێڕانی وشە بە وشەی «وجه نمایی» ی فارسییە. پێم وایە بۆ «وجه» یش دۆخ باشتر بێ. لە فەرھەنگی فارسی بە کوردیی زانستگای کوردستانیشدا بۆ «وجه اخباری» کە لە ڕێزماندا ھەیە نووسراوە دۆخی ھەواڵی. تۆ پێت چۆنە؟ Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٨، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ وجه بار باشترە یا دۆخ؟ Aza (لێدوان) ‏١٦:١١، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: زۆرم فکر لەو دوو وشەیە بار و دۆخ کردەوە.
پێم وایە بار یانی وضع و دۆخ-یش یانی حال (حالت). کە دەڵێن وەزع و حاڵت چۆنە وەک ئەمەیە بڵێی بارودۆخت چۆنە.
جا من نازانم وضع دەبێتە بەرامبەری چی؟! تێکەڵاوییەک لە نێوان مانای وضع و حال-دا دەبینم. بیروڕای خۆت چییە؟ چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٢، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak وایە، وەزع و حاڵ و بار و دۆخ زۆر نزیکن. من ئەمڕۆ زانیم جگە لە وجە دستوری، حالت دستوری -شمان ھەیە. ئەم دوانە چۆن لە یەک جیا کەینەوە؟ ئەگەر بە وجە یا mood یا mode بڵێین دۆخ، ئەی بە حالت یا case بڵێین چی؟ Aza (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بە فەڕەنسی دەڵێن mode (بە ئینگلیزی mood)، modal و modality. بە فارسی بەمانە دەڵێن وجه، وجهی (وجه‌نما) و وجهیت (وجه‌نمایی). بە عەرەبی بۆ mode حالة دانراوە و ئەوانی تر نازانم.
ئەمانە بکەینە کوردی دەبێتە دۆخ، دۆخدار (دۆخمەند، دۆخنوێن) و دۆخداریەتی (دۆخمەندی، دۆخنوێنی). من سەیری چەند ڕستەم کرد کە modal و modality تێدا بوو و پێم وایە دۆخنوێن و دۆخنوێنی بۆ گشتیان ناگونجێ و ڕەنگە ھەر بۆ زمانناسی باشتر بێ؛ بەڵام دۆخدار یان دۆخمەند دەتوانێ بۆ ھەموویان بگونجێ.
----
case من پێم وایە بە فارسی دەبێتە مورد. بە فارسی دەڵێن در مورد بە کوردی دبێتە لە بارەی. پێم وایە case دەبێتە بار یان بارە. لە فەرھەنگی وەھبیدا [٥] بۆ بەرامبەری لە بارێکا کە نووسراوە in case.
----
ھەروەھا پێم وایە mode بە فارسی دەبێتە طرز بۆ نموونە دەڵێن his mode of life و mode of operation (طرز کارکرد). ئەمە ماناکەی بە شێوە نیزیکە.
دۆخ بە بڕوای من دەبێتە بەرامبەری حالت-ی فارسی و بە مانای مورد (case) یان طرز (mode) نییە. بە بڕوای من دۆخ بە ئینگلیزی دەبێتە state وەک دەڵێن دۆخی ماددە بە ئینگلیزی State of matter.
----
ئەمە بۆچوونی من بوو لەسەر ئەم وشانە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤١، ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Landform

landform ئەبێتە چی؟ ‎Gêjełûk ‏١٩:١٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: ڕەنگە لە کوردیدا بەرامبەری نەبێ. لە فارسیشدا زمین‌چهر وشەیەکی نوێیە.
لە وشە فارسییەکەدا بۆ form وشەی چهر-یان داناوە. ئەمە لە زمانی پاڵەوی وەرگیراوە و لەم زمانەدا چهر (čihr) بە مانای form, shape, appearance, face ھاتووە. لە کوردیی خۆشماندا چار (یان چارە) ھەر بە مانای form, shape, face ھاتووە وەک لەم لینکەدا مامۆستا ھەژار چار-ی دەم و چاو، بیچم مانا کردۆتەوە. بۆیە ئێمەش دەتوانین بڵێن چارەعەرز (وەک چارەنووس). لە عەرەبیشدا دەڵێن شكل الأرض و لە تورکیدا Yeryüzü şekli. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak@Gejeluk شێوەھەرد جوانترە. شێوەھەرد وەک شێوەزار. شێوەبەڕ و شێوەبەژ -یش ئەبێ. Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak و @Aza: لە دەڤەری ئێمەیا ئەگەر کەسێ ڕقی لە یەکێ بێ ئەڵێ: «حەزم بە چارەی فڵان نییە»، بۆیە چار(ە)م پێ خراپ نییە و بیسراوە. ئەوەی Azaش ئەبێ. بەڵام عەرزەکە بکرێتە زەوی، عەرز لە ارض-ی عەرەبییەوە وەرگیراوە و ھەر بەو مانایە دێ.
یانی «شێوەزەوی» یان «چارەزەوی»م پێ باشە. ‎Gêjełûk ‏٢١:١٤، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: زەوی و عەرز (یان ھەرد) فەرقیان ھەیە. زەوی دەبێتە earth و عەرز ground. یانی عەرز بە ڕووی زەوی دەڵێن.
جا لە ویکی ئینگلیزی نووسراوە a... feature on the solid surface of the Earth یانی ئەمە تایبەتمەندییەکە لەسەر ڕووی زەوی کە ھەر دەبێتەوە عەرز. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢١، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ڕاستە earth و ground فەرقیان ھەیە، بەڵام زەوی و عەرز (بە ئەسڵ) یەک شتن. لەوانەیە بتوانین بڵێین لە کوردییا ماناکەی گۆڕاوە و ئێستە بۆ شتێ تر بە کار دێ. ئەگەر بەو شێوەیە ھزر بکەین، ئەتوانین بیکەین بەوە. بەڵام لەوەشا ئەرد-م پێ جوانترە تا شێوەکانی تری. ‎Gêjełûk ‏١٨:٢٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Taxon

پۆلە؟ پۆلێنە؟ یا ھەر تاکسۆن؟ ‎Gêjełûk ‏١٨:٣٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Outline

چی بۆ Outline باشە؟ بۆ نموونە، en:Outline of Biology ئەبێ بە چی؟ ‎Gêjełûk ‏١٨:٣٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk سەربابەتەکان. Aza (لێدوان) ‏١٠:٤١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Prequel و Sequel

لە ھەندێ شوێندا (وەکوو ئەم پۆلە)، پاشکۆ بەرامبەر Sequel بە کار ھاتووە. نازانم دروستە یان نا. و ھیچم بۆ Prequel نەبیستووە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٣٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: پاشکۆ وەکی لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبیدا ھاتووە تاقە مانایەکی ھەویش ئەویش بە ئینگلیزی cantle. بەڵام دواتر مانایەکی تریشیان پێ زیاد کردووه کە لە فەرھەنگی مەھاباددا بە عەرەبی نووسراوە ملحق کە ئەمە نابێتە Sequel.
نازانم بۆ Sequel چ باشە بەڵام ئەگەر بڵێین دەبێتە پاشکۆ مەنتق دەڵێ Prequel دەبێ ببێتە پێشکۆ. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زاراوە کەشناسانەکان

ئەمەوێ ئەم زاراوەیانە یەکلایی بکەینەوە:

thunder, storm, blizzard, whirlwind, squall, cyclone, hurricane, typhoon, lightning و thunderstorm.

بەرامبەرمان بۆیان ھەیە؟ ‎Gêjełûk ‏١٥:٤٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk
thunder = ھەورەگرمە، lighting = ھەورەتریشقە، برووسکە، storm = باسریشک.

blizzard = کڕێوە.

Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: پێشنیازەکانتم بەدڵە، باسریشک-ی لێ دەرچێ. لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە و شێخانیدا بە مانای «بەفر و باران بەباوە» ھاتووە، [٦] [٧] ئەمەش نابێتە storm. یەکێ لە جۆرەکانی storm بریتییە لە dust storm، خۆ ئەمە بەفر و بارانی لەگەڵدا نییە. ئێمەش بۆ storm نووسیومانە ڕەشەبا، من ئەمەم پێ ھەڵەیە. ڕەشەبا یانی بای بەھێز ئەمەش بە ئینگلیزی gale-ی[٨] پێ ئەڵێن. ‎Gêjełûk ‏١٤:٥١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Flora و Fauna

چی بە Flora و Fauna بڵێین؟ ھەر فلۆرا و فۆنا بن؟ ‎Gêjełûk ‏١١:١٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: بۆ Flora لە بیرمە ئەو دەم کە پۆلم دادەنا گژوگیا-م دانا کە لە فەرھەنگی ئەندێکدا ھاتووە. بۆ Fauna چ شک نابەم. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: گژوگیا جوانە، بەڵام نازانم دروستە یان نا. لە فەرھەنگەکەی تۆفیق وەھبیا بەرامبەر Vegeitation-ە. لێرەشا بەرامبەر بە plant دات ناوە، ئەوە بکرێتە ڕوەکە خۆرەن(یی)ەکان باشترە. لە ھەنبانەبۆرینەیا خۆرەن بە مانای «شیاوی خواردن» ھاتووە. ‎Gêjełûk ‏١٢:٥٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: بەڵێ دیبووم لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبیدا بەرامبەری vegetation ھاتووە. من پێم ڕاست نییە.
vegetation ناوە؛ فیعلەکەی دەبێتە vegetate کە بە کوردی یانی «شینبوونەوە». vegetation کە ناوەکەیەتی لە ڕاستیدا دەبێتە شینایی (یان سەوزایی). وشەی vegetableیش ھەر لەم فیعلەوە ھاتووە لە ڕاستیدا یانی ھەر چی دەتوانێ شین بێتەوە کە لە کوردیدا پێی دەڵێن سەوزە و سەوزەوات.
خۆرەن ھەر وەک لە فەرھەنگی خاڵدا ھاتووە ڕێک بە مانای «خواردن» و «خۆراک»ە. شیاوی خواردن دەبێتە خۆرەنی یان خۆراکی؛ بەداخەوە لە ھەنبانەبۆرینەدا خراپ مانا کراوەتەوە. خۆراک و خۆراکی فەرقیان ھەیە ڕێک وەکوو خۆرەن و خۆرەنی. بۆ ئەو پۆلەش حەق بە ئێوەیە دەبێ بکرێتە ڕوەکە خۆرەنییەکان یان ڕوەکە خۆراکییەکان. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٣، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: دروستە، سەوزایی یان شینایی بۆ vegetation باشترە. ماوەیەک لەمەوبەر، چاوم بە ئەم پۆلە کەوت. بەکارھێنەرێ گژوگیای بەرامبەر بە herb داناوە. چی لەمەیان بکەین؟ پۆلەکەی تریشم بۆ «ڕوەکە خۆرەنییەکان» گواستەوە. ‎Gêjełûk ‏١٥:٤٥، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk @Calak ئەگەر flora گژوگیا بێ، fauna ئەبێ بە جڕوجانەوەر. چونکە ئەم دوانە ئەغڵەب پێکەوە دێن. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٠، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Mental representation

بۆ representation لە mental representation دا چی باشە؟ بەختیار سەجادی دەڵێ «نواندنەوە»، محەمەد کەمال دەڵێ نوێنەرایەتیکردن، لە فەرھەنگەکانی ئاکادیمیای زمانی کوردیا زۆرتر «نوێنەرایەتی» ھاتووە.

ڕوونکردنەوە: ھەر لە کۆنەوە باوەڕ ئەوەیە کە زەین دنیای دەرەوە دەنوێنێتەوە، تا ڕادەیەک وەکوو ئاوێنە وایە. بۆ وێنە کە من شتێ دەبینم یا شتێ تام ئەکەم، لە ناو زەینی مندا پێکھاتە یا سیمبۆل یا وێنەیەک دروست دەبێ ھاوتا و ھاودەقی ئەو شتە. یانی ئەو شتە کە دیومە تا تامم کردووە لە دەرەوەی زەیندا بووە و شوێنی خۆی لەسەر زەیندا داناوە. شوێندانانەکەشی ئەوە بووە کە لە زەینا پێکھاتە یا ھێمایەکی خولقاندووە تا بینوێنێتەوە. بەو پێکھاتە یا ھێمایە دەڵێن mental representation. ئێستا بۆ representation لەم تانوپۆیەدا چی باشە؟ نواندنەوە؟ نوێنەر؟ نوێنەری؟ نوێنەرایەتی؟ وانواند؟ وانوێن؟ ئەبێ وشەکە وەھا بێ کە بۆ وێنە representational یشی لێ دەربێ. ئەگەر نواندنەوە بێ representational دەبێ بە نواندنەوەیی و representationlism دەبێ بە نواندنەوەییخوازی و representational theory of mind دەبێ بە تیۆریی نواندنەوەییی زەین. کە بە ڕای من زۆر جوان نین. خۆم پێم وایە وانواند جوان بێ. ئێوە چی ئەڵێن؟ Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٠، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: سڵاو. وانواند چۆن دروست بووە و لە چی پێکھاتووە؟ چالاک وتووێژ ‏٠٤:١٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak وانواند و وانوێن لە وانواندن = وا + نواندن = وەھا نواندن. Aza (لێدوان) ‏١٠:٠٠، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak دەشکرێ نواندنەوەی سۆرانی بکەین بە ڤەنواندنی کرمانجی و جا ئەویش بکەین بە ڤەنواند. نازانم لە باری رێزمانەوە دروستە ئەم کارە یان نا؟ Aza (لێدوان) ‏١٠:٠٥، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھەست دەکەم وانواند یان وانوێن بە لاساییی وانمود-ی فارسی دروست کراوە؛ وانمود-یش ھەمان بازنمود و بازنمایی-یە ئیتر. بەم پێیە وا- لێرەدا وەھا نییە.
شتێکی تر؛ بۆ چی ھەر نەڵێین نواندن بڵێین نواندنەوە؟ ڕاستە لە ئینگلیزیدا پێشگری -re-مان ھەیە بەڵام خۆ لە کوردیدا present نابێتە نواندن ھەتا بڵێین represent دەبێتە نواندنەوە. representative-یش لە کوردیدا ھەر دەبێتە نوێنەر نەک نوێنەرەوە. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٣٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Quantum

چی بەمە بڵێین؟ quantum لە quantus -ەوە ھاتووە کە وشەیەکی لاتینییە و یانی how much. «چەندە» لە کوردستانیکادا ھاتووە. بە عەرەبیش کم -ی پێ ئەوترێ کە ئەبێتە «بڕ» یان «ھێند». کامی باشترە؟ ‎Gêjełûk ‏١٥:٢٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk ڕۆژھەڵات کە ھەر کوانتوم ئەڵێن. باشوور زیاتر ئەڵێن کوانتەم. من لەگەڵ کوانتوم -م. ئەم زاراوانە نەکرێن بە کوردی باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٥، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ھاوڕا نیم. کوردی بێ باشترە، بەڵام ھەڵە نەبێ. بەھەرحاڵ، لاتینییەکە بۆ ئێستا باشترە. کوانتۆم -یش ھەیە کە ئەمە وەک ئەلەمنیۆم وایە، um بووە بە ۆم. بە ئینگلیزیش کوانتم -ە. ‎Gêjełûk ‏١٩:١٨، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]