واز
ڕواڵەت
واز ئەو حاڵە ڕەوانییە زاڵەیە کە ئاسایی یان تا ڕادەیەک کاتییە.[١] لە چاو ھەست و کوڵوکۆی دەرووندا، واز نادیارتر، کەمتینتر و دێرجووڵترە. دەروونناسان لە گێڕانەوەیدا دەڵێن واز ھێزی ئەرێنی یا نەرێنیی ھەیە. بە زمانێکی تر، خەڵک زۆرتر قسە لە «لەسەر واز بوون» (وازی ئەرێنی یان پۆزیتیڤ) یان «بێواز بوون» (وازی نەرێنی یان نیگەتیڤ) دەکەن.
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]جەمال نەبەز دەڵێ وازیش وەکوو حەز لە «خواز» -ەوە ھاتووە.[٢] لە ھەنبانەبۆرینەشدا چاوگی وازتن ھەیە بە مانای خواستن.[٣] ئەم بۆچوونە لە ڕاست دەچێ، لەبەر ئەوەی کە لەگەڵ ھەموو شێوەکانی بەکارچوونی وشەی وازدا ئەگونجێ: لەسەر واز بوون واتە گەرەک بوونی شتێ، بێواز بوون واتە نەبوونی خواست و مەیل لەسەر شتێ، واز ھێنان واتە چیدی نەخواستنی شتێ، وازوازی بوونیش واتە ھەردەم شتێکی تر داواکردن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ڕەوانناسیی واز، www.novapublishers.com ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمال نەبەز، وشەنامەکی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی، لاپەڕەی ١٧١.
- ^ ھەنبانەبۆرینە، عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار)، بڵاوگەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران (سروش)، چاپی یەکەم، تاران، ١٣٦٩، لاپەڕەی ٩٠٤.