بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شتومەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شتومەک، یان شمەک[١] یان کاڵا بە ماتێریاڵێک دەوترێت کە مرۆڤ لەبەر بەکەڵکھاتنی دەیکڕێت. کەڵک و سوودەکەشی لەوەدا دەبینێت کە ئەو ماتێریاڵە دەتوانێت بە چەشنێک وەڵامدەری پێویستییەکان یان تێرکەری حەزەکانی بێت.[٢] ڕاژە یا خزمەتیش ھەر ئەم سوودە بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام جیاوازیی نێوان شتومەک و ڕاژە ئەوەیە کە یەکەمیان بەرھەست و فیزیکییە، و دووەمیان دەرھەست و ناماددییە.[٣] ھەندێک جار وشەی بەروبوو وەکوو ھاوواتای شتومەک و کاڵا بەکار دەبرێت، بەڵام زیاتر ئاماژە بە کەرەستەگەلی خاو و بەرھەمگەلی سەرەتایی دەکات.[٤]

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

لە کوردیی باکووریدا بە شتومەک دەڵێن tiştûmişt (تشتومشت = تشت + و + مشت)،[٥] و ھەروەھا لە کوردیی باشوورییش چشتومشت Çiştumişt دەڵێن، لەوانەیە شتومەکی سۆرانیش لە وشەی شتومت (شت + و + مت) ەوە کەوتبێتەوە. "شت" کە بە بوونەوەری [زۆرتر] بێگیان دەوترێت، "مت"یش دووبارەبوونەوەی "شت "ە بە دەنگی "م" لە سەرەتاوە، کە لە زۆر وشەی کوردیدا دەبینرێت.[٦] ئەگەر وا بێت، شتومەک دەقاودەق واتە شت و شت.

وشەی کاڵاش لە "کالبود"ی پاڵەوی کەوتۆتەوە کە بە واتای تەن و شێوەیە.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بەرامبەری پەسەندکراوی کۆڕی زانیاریی کورد بۆ وشەی بضاعة -ی عەرەبی، کۆواری کۆڕی زانیاریی کورد، بەرگی یەکەم، ساڵی ۱۹۷۳، لاپەڕەی ۴۲۳
  2. www.businessdictionary.com پێناسەی دووەمی وشەی good ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. وشەنامەی ئابوورزانیی نێونەتەوەییی Deardorffs، وشەکانی "good" ١٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. و "service" ١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  4. وشەنامەی ئابوورزانیی نێونەتەوەییی Deardorffs، وشەی "commodity" ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  5. «tiştûmişt لە ویکیفەرھەنگدا». لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. سەبارەت بە -m لە ویکیفەرھەنگدا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. An Etymological Dictionary of Persian, English and other Indo-European Languages ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.