بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پوورەدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی کۆمەڵێک کە ھەنگ بە پەڕۆیەکەوە پوورەیان داوە.


پوورەدان[١] بریتییە لەوەی کە یەک پلوورە یان شانەھەنگێک دابەش دەبێت بە دوو بەشدا (یان ڕەنگە زیاتر) و بەشێکی شانە کۆنەکە بەجێ دەھێڵێت. ئەو بەشە لە شانەکە کە پوورە دەدات بچووکترە و دەکەوێتە شوێن شایەکی تازە.[٢] پوورەدان زۆربەی کات لە بەھاردا ڕوو دەدات و دەتوانێت ھەتا دوو تا سێ هەفتەی پێ بچێت. پوورەدان شێوازێکی سروشتییە کە ھەنگەکان بەکاری دەھێنن بۆ زیادکردنی جەماوەری خۆیان. ھەنگ لە کاتی پوورەداندا ڕەنگە بە شتی سروشتیییەوە، وەک دار و بەرد، بنیشێتەوە یا دەتوانێت بە شتی ناسروشتی وەک ئۆتۆمۆبیل یا دیوارەوە پوورە بدات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «پوورەدان»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢١.
  2. ^ Villa، José D. (٢٠٠٤). «Swarming Behavior of Honey Bees (Hymenoptera: Apidae) in Southeastern Louisiana». Annals of the Entomological Society of America. ٩٧ (1): ١١١–١١٦. doi:١٠.١٦٠٣/٠٠١٣-٨٧٤٦(٢٠٠٤)٠٩٧[٠١١١:SBOHBH]٢.٠.CO;٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.