عەبدولحەمیدی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە عەبدول حەمیدی دووەمەوە)
Jump to navigation Jump to search
Osmanli-nisani.svg
   عەبدولحەمیدی دووەم
Portrait of Abdul Hamid II of the Ottoman Empire.jpg
شازادە عەبدولحەمیدی لە «قەڵای مورال» لە سکۆتلاند لە ساڵی ١٨٦٧ز
ناوی سوڵتانسوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم
لە دایکبوون١٨٤٢
مردن١٩١٨
پێش خۆیموڕادی پێنجەم
دوای خۆیمحەمەدی پێنجەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکعەبدولمەجیدی یەکەم
دایکتیرموژگان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

عەبدولحەمید کوڕی عەبدولمەجیدی یەکەم سوڵتانی سی وچوارەمە لە سوڵتانە عوسمانیەکان، ودواین سوڵتانە کە بەکردار حوکمی کرد بێت، ویەکێکە لە زیرەکترین سوڵتانەکانی عوسمانی لە دایک بووە لە ٢١ی ئەیلولی ١٨٤٢ز، و حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٨٧٦ز، ولە تەختی دەسەڵات دوور کەوتەوە ساڵی ١٩٠٩ز، ولە ژێر نیشتەجێبوونی دیاری کراودا مایەوە تا وەفاتی کرد لە ١٠ی شوباتی ١٩١٨ز.

سوڵتان عەبدولحەمید لە کۆشکی سوڵتانی خوێندویەتی ولەگەڵ تورکیدا زمانی فارسی وعەرەبی وفەڕەنسی خوێندووە وھەروەک مێژوو وئەدەبی خوێندووە وگرنگیەکی زۆری داوە بە شیعر.

سوڵتان ڕۆحێکی چاکسازی بڵاوکردەوە وپایەی سەدری ئەعزەمی دا بە مەدحەت پاشا یەکێک لە سەرکردەکانی چاکسازی فەرمانی دەرکردنی دەستوری نوێی دا وئیشی پێ بکرێت، ودەستورەکە وەرگیرابوو لە دەستوری وڵاتە ئەوروپیەکان وەک بەلجیکا وفەڕەنسا وئەوانی تر.

ھەندێک ئەیناسن بە (ئولو خاقان) واتە (پاشای مەزن) و لە ڕۆژاوا ناسراوە بە (سوڵتانی سور) بە بیانوی کوشتارگەی ئەرمەن کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ڕوویدا کە بۆخۆی خەتای ئەرمەنەکان بوو لە ڕاستیدا.

زۆربەی موسڵمانان بە دوایین خەلیفەی تەواوی موسڵمانانی دادەنێن، کە ھیمەتێکی بەرزی ھەبوو لە کێشە ئیسلامیەکاندا، وپڕۆژەی سکەی ئاسنی حیجازی لێدا کە مەدینە بە دیمەشقەوە ئەبەستێت وئەیویست ئەو خەتە درێژکاتەوە بۆ ھەریەک لە ئەستەنبوڵ و بەغدا کە لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەم ئینگلیز پڕۆژەکەیان لەناوبرد چونکە لەوەدەترسان ئەو پڕۆژەیە جیھانی ئیسلامی بەیەکەوە گرێ بدات.

بەشێک لە نەتەوەی عوسمانی پێشوازی گەڕانەوەی حوکمی دەستوریان کرد دوای دوورخستنەوەی سوڵتان عەبدولحەمید، لە کاتێکا زۆربەی موسڵمانان تا ئێستا ڕێز لەم سوڵتانە ئەنێن کە دەسەڵاتی لە دەست دا لە پێناو خاکی فەلەستیندا کە ڕازی نەبوو بیفرۆشێت بە سەرکردەکانی سەھیۆنیەت ئەوەش گەورەترین شکۆمەندی بوو بۆ ئەو سوڵتانە.

ژیانی[دەستکاری]

عەبدولحەمیدی دووەم لە دایک بووە لە ٢١ی ئەیلولی ١٨٤٢ز، کوڕی سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەم بوو، ولە تەمەنی ٧ ساڵیدا بووە دایکی کۆچی دوایی کردووە، عەبدول مەجید پەروەردەبوونی دایە دەستی ژنی باوکی کە گرنگی پێدا وخۆشی ئەویست وڕێگەی گەیشتن بە تەختی دەسەڵاتی پێدا لەبەر ئەوە ناسرا بە (سوڵتانی دایکی).

سوڵتان عەبدولحەمید ھەردوو زمانی (عەرەبی وفارسی) فێر بوو وکتێبی ئەدەب ودیوانی شیعری خوێندوە.

عەبدولحەمید ناسرا بوو بە وەرزش کردن وئەسپ سواری وپارێزگاری کردن لە پەرستنەکان ودروشمە ئیسلامیەکانی ودوورکەوتنەوە لە مادە بێ ھۆشکەرەکان وحەز بە تەنیایی کردن. عەبدولحەمید دارتاشێکی لێھاتوو بوو، وشوێنێکی ئیشی بچوکی لە باخچەی کۆشکەکەیدا لە ئەستەنبوڵ، وچەندین ئارەزووی جیاوازی ھەبوو لەوانە وێنە گرتن وھەستاوە بە وێنەگرتنی ھەموو لایەکی ئەستەنبوڵ ولە ئەلبومێکدا کۆی کردونەتەوە کە لە ١٢ بەرگ پێک ھاتووە وئەلبومەکە لە کتێبخانەی کۆنگرێس لە واشنتۆن لە بەشی تورکی ھەواڵی جیھاندا پارێزراوە، وھەروەک گرنگی ئەدا بە ئۆپێرا، ونوسینگەیەکی ھەبوو بۆ وەرگێڕان و شەش وەرگێڕ ئیشیان تیا ئەکرد وسەرسام بوو بە چیرۆکەکانی شارلۆک ھۆڵمز وشاعیر بووە وەک سوڵتانە عوسمانیەکانی تر.

ماوەی دەسەڵاتی[دەستکاری]

سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم خەلافەتی گرتە دەست لە ٣١ی ئابی ١٨٧٦ز، ودەسەڵات لەوپەڕی خراپیدا بوو لەو کاتانە، لە ناوخۆ ودەرەوە، لە ھەمان ساڵدا دەوڵەتی عوسمانی کەوتە ئەزمەیەکی ئابوریەوە لە ماوەی حوکمی سوڵتان عەبدول عەزیز کە کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەرەقی توانیان لایبدەن لەسەر حوکم ساڵی ١٨٧٦ز بە پیلانێک کە ھەندێک لە پیاوەکانی کۆشک ڕێکیان خستبوو، ولە دوای ئەو موڕادی پێنجەم برای عەبدولحەمید دەسەڵاتی گرتە دەست، دوای ماوەیەکی کەم لادرا کە نزیکەی ٣ مانگ و٣ ڕۆژ بوو ماوەکەی، سوڵتان عەبدولحەمید حوکمی گرتە دەست دوای ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەرەقی ڕێکەوت لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی عوسمانیە ئازادەکان، ومەدحەت پاشای نەفی کرد بۆ تائیف.

خراپی بارودۆخی دەرەوە[دەستکاری]

وڵاتەکانی ڕۆژاوا ڕێکەوتن لەسەر لەناوبردنی دەوڵەتی عوسمانی کە ناویان نا (میراتی پیاوە نەخۆشەکە)، پاشان بەشەکانی دابەش بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا یاخی بوونی بۆسنە وھەرسک ڕوویدا کە سوپای عوسمانیان شکاند وگەمارۆیان دان لە شاخی ڕەش، وسڕب شەڕیان ڕاگەیاند لە دژی دەوڵەت بە ھێزی ڕێکخراو، وتەقینەوەی شەڕی ڕوسی کە ساڵی ١٨٧٧ز دەستی پێکرد، وفشاری دەوڵەتی ڕۆژاوا مەسیحیەکان لەسەر دەوڵەت بۆ ڕاگەیاندنی دەستور وچاکسازی لە وڵاتدا، لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆرش لە بولگاریا بە ھاندانی ڕوسیا ونەمسا.

خراپی بارودۆخی ناوخۆ[دەستکاری]

عەبدولحەمید ساڵی ١٩٠٨ز.

خەزێنەی دەوڵەت ئیفلاسی کردبوو وقەرز زۆربوو بەسەریەوە، کە قەرزەکانیان گەیشتبووە نزیکەی ٣٠٠٬٠٠٠ میلیۆن لیرەی تورکی، ھەروەک دەمارگیری نەتەوەیی سەری ھەڵدا وبانگەوازە نەتەوەییەکان کە ئامانجێکی سیاسیان ھەبوو دەستیان پێکرد، بە ھاندانی دەوڵەتە دوژمنکارەکانی ڕۆژاوا، بە تایبەت ئینگلتەرا، گرنگترین ناوەندی ئەو کۆمەڵانە لە بەیروت و ئەستەنبوڵ بوو، و مەسیحییەت دەورێکی گەورەی بینی لە دامەزراندنی ئەو کۆمەڵانە لە بەیروت، بەڵام کۆمەڵەکانی ئەستەنبوڵ چین وئەندامی جیاوازیان لە خۆ ئەگرت و یەھودی دەورێکی گەورەی ھەبوو لە دروست بوونیان لە گرنگترین ئەو کۆمەڵانەش کۆمەڵەی تورکیای لاوان بوو کە لە پاریس دامەزرا ولقی ھەبوو لە بەرلین وئەستەنبوڵ، بەسەرکردایەتی ئەحمەد ڕەزا بەگ، کە کاریگەر بوو بە ئەورووپا وبە بیرۆکەی شۆڕشی فەڕەنسی، وئەم کۆمەڵانە بە دەستی ماسۆنی جیھانی بەڕێوەئەبران، ھەر لە کاروبارە ناوخۆ خراپەکان، پیاوانێک بوون کە ڕۆڵێکی ترسناکیان ھەبوو لە دەوڵەتدا کە کاریگەر بوون بەو پێشکەوتنەی لە ئەورووپا ڕوویدا بوو، کە دووربوون لە ناسینی ئیسلام، وخەلیفەکانیان تۆمەتبار ئەکرد بە حوکمی تاکە کەسی ودیکتاتۆری وداوای دانانی دەستوریان ئەکرد بۆ دەولەت لەسەر شێوەی دەستورە ئەوروپیە مەسیحیەکان وئیشکردنیان بە شەریعەتی ئیسلامی ڕەت ئەکردەوە.

چاکسازی دەستوری[دەستکاری]

لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید سەعید نورسی زانای کوردی و یەکێک لە دیارترین سەرکردەی ڕێگە ئاینیەکان وزۆری تر بانگەوازی چاکسازی دەستور وفێربوونیان کرد، وکردنەوەی زانکۆ لە شاری ڤانی تورکی بۆ ڕاپەڕینی زانستی، وکاتێک سوڵتان عەبدولحەمید ئەم داواکاریانەی ڕەت کردەوە، سەرکردەی ڕێبازە ئاینیەکان پاڵپشتی کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەڕەقیان کرد کە داوای چاکسازی سیاسی وکۆمەڵایەتی ئەکرد ودژایەتی سوڵتان عەبدولحەمیدیان ئەکردە وئەو کۆمەڵەیە ساڵی ١٩٠٨ز کودەتایەکیان کرد بەسەر سوڵتان عەبدولحەمید لە ژێر دروشمی (ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی) وکودەتاکارەکان بەڵێنی سنوری جیاکردنەوەیان دا لە ماف وئەرکدا لەسەر بنەمای نەژاد وئایین.

لە گرنگترین ئیشەکانی[دەستکاری]

دەروازەی زانکۆی ئەستەنبوڵ، ساڵی ١٩٠٠ز
وێستگەی حەیدەر پاشا (وێستگەی سەرەکی لەسەر ھێڵی سکەی حیجاز

لە ناوەندی ئەم ھەموو ئاڕاستە وشەپۆلە جیاوازانەدا سوڵتان عەبدولحەمید حوکمی کرد، ودەستی بە ئیش کرد بە پێی ئەم سیاسەتەی خوارەوە؛

  • ھەوڵیدا ھەندێک لەوانەی دژایەتی ئەکەن بباتە ڕیزی خۆیەوە، وھەوڵی تەواوی خۆیدا کە دایاننێت لە پایەیەکێدا کە ڕازیان بکات وەک غازی عوسمان پاشا وئەحمەد پاشا موختار.
  • بانگی ھەموو موسڵمانانی جیھانی کرد لە ئاسیای ناوەڕاست ولە ھند وچین وناوەڕاستی ئەفریقا وئەوانی تر بۆ یەکڕیزی ئیسلامی، ودروشمە بەناوبانگەکەی بڵاوکردەوە (ئەی موسڵمانانی جیھان یەکگرن)، وخوێندنگەیەکی بۆ بانگەوازکارە موسڵمانەکان بنیاتنا کە دەرچووانی بڵاوبوونەوە بە ھەموو لایەکی جیھانی ئیسلامیدا، بەڵام ھێزەکانی دەرەوە ھەستان بە ڕاپەڕین لەو بانگەوازە ودژایەتی کردنی.
  • زۆر لە زانا وکەسایەتیە موسڵمانەکانی لە خۆی نزیک کردەوە وگوێی لە ڕێنمایی وئامۆژگاریەکانیان گرت.
  • ئیشی کرد لەسەر ڕێکخستنی دادگا وئیشکرن بە پێی شەریعەتی ئیسلامی.
  • ھەستا بە چەند چاکسازیەک وەک دەستگرتن بەسەر ڕەشوە وگەندەڵی بەڕێوەبردن.
  • زۆر خوێندنگە وکۆلێژ وخولی زانستی کردەوە، وگرنگی دا بە بنیاتنانی ڕۆشنبیری ھاوڵاتی عوسمانی وڕاھێنانی تا ئامادەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی وڵات لە داھاتوو، وزۆربەی ئەو کادێرانەی لە سەردەمی ئەودا فێربوون بەشداریان کرد لە شەڕی جیھانی یەکەم.
  • مامەڵەی لەگەڵ کەمایەتی وڕەگەزە ناتورکیەکاندا ئەکرد بە مامەڵەیەکی تایبەت، تا بیرۆکە دەمارگیریەکان لاواز بکات، وچاوی داخست لە زۆر زەرەر گەیاندنەکانیان وەک ئەو ترسەی کە پیاوەکانی ئەرمەن بڵاویان ئەکردەوە، وەک ھەوڵی ئەرمەن لەگەڵ یەھودا بۆ تیرۆرکردنی کاتێک لە نوێی جومعە دەرئەچێت، ئەمەش بۆ ئەوە بوو تا ڕێگە نەدات دەوڵەتە بیانیەکان دەست وەردەنە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتەکەی.
  • گرنگی دا بە ڕاھێنانی سوپا وبەھێزکردنی ناوەندی خەلافەت.
  • گرنگی دا بە قەرزەکانی دەوڵەت وتێکۆشا بۆ کەمکردنەوی.
  • سوور بو لەسەر تەواوکردنەی پڕۆژەی خەتی سکەی ئاسنی حیجاز کە دیمەشق ومەدینە بەیەکەوە ئەبەستێت، کە ئەم پڕۆژەیەی وا ئەبینی کە پەیوەندی نێوان موسڵمانان بەھێز ئەکات، ئەو پەیوەندیەی کە وەک بەردێکی بەھێز ھەموو فێڵ وخیانەتەکانی ئینگلیزی لەسەر ئەشکێت، بە پێی بیروڕای سوڵتان.
  • دەزگایەکی زانیاری دامەزراند وگەشەی پێدا تا بگاتە ئاستی دەزگا فەرەنسی وئینگلیزیەکان.
  • شانۆی کۆشکی ئەستێرە بە فەرمانی ئەو دروستکرا، ودوای چاکسازییە پێویستەکانی و مۆزەخانەکە کرایەوە وەک مۆزەخانەی ھونەر وشانۆ.

ڕووداوی ئەرمەن[دەستکاری]

کێشەی کوشتارگەی ئەرمەن لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم دەستی پێکرد، ڕوسیا ھەستا بە شۆڕش کردن بەو ئەرمەنە ڕوسانەی لەسەر سنوری ڕوسی عوسمانی بوون، ڕوسیا ھانی دان وپارە وچەکی پێدان ولە خاکەکانی خۆی ڕاھێنانی پێکردن وکۆمەلەی چەکداری لێ دروستکردن، وبەڕیتانیا زۆر ھاریکاری ئەو ڕێکخراوانەی کرد لەبەر ئەوەی ئەیویست دەوڵەتی عوسمانی تێک بات، ھەتا سەرکردەی میسری (مستەفا کامل) لە کتێبەکەید ئەڵێت، (ئەوانەی لە ئەرمەن مردن لە ڕووداوەکانی ئەرمەندا مردن وەک نێجیری فێڵی ئینگلیز).

وقبوڵکردنی دەوڵەتی عوسمانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئەرمەنی لە ناوەندەکەیدا (ویلایەتی شەشەم لە ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ) ولەو ناوچانەی موسڵمانان زۆربەی دانیشتوانی پێک دەھێنن وەک کرداری خۆکوشتن بوو بۆ دەوڵەتی عوسمانی، ژمارەی ئەرمەن (بە پێی سەرژمێری بیانی وعوسمانی) لە نێوان میلیۆنێک وسەد ھەزار بۆ میلیۆن ونیوێک بوون لە ھەموو خاکەکانی دەوڵەتی عوسمانی، لەبەر ئەوە سوڵتان نە گوێیدا بە فشاری دەرەوە ونە بە ھەڕەشەکانی ئینگلترا وناردنی کەشتیگەلەکانی جەنق قەلعە، وئەو ڕێکخراوە چەکدارانە ھەوڵی کوشتنی سوڵتانیان دا لە ساڵی ١٩٠٥ بەڵام سوڵتان ڕزگاری بوو، وتاوانبارەکە گیرا بەڵام سولتان لێی خۆش بوو.

پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەھود[دەستکاری]

سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم

کاتێک یەھود کۆنگرە سەھیۆنیەکەی یەکەمیان بەست لە سویسرا ساڵی ١٨٩٧ز، بە سەرکردایەتی تیۆدۆر ھرتزل سەرۆکی کۆمەڵەی سەھیۆنی، ڕێکەوتن لەسەر بنیاتنانی وڵاتێکی نەتەوەیی تا ببێتە بارەگا بۆ نەوەکانی بیروباوەڕەکەیان، وھرتزل سوور بوو لەسەر ئەوەی فەلەستین ئەو وڵاتە بێت، بیرۆکەی سەھیۆنی دروست بوو، وچەندین جار پەیوەندی کرد بە سوڵتان عەبدولحەمیدەوە تا ڕێگە بات بە یەھود بگوێزنەوە بۆ فەلەستین، بەلام سوڵتان ڕەفزی کرد وچەندین سەرکردەیانی ڕاسپارد تا پیی بڵێن بەڵام سوودی نەبوو، تا سەردانی سوڵتانی کرد ودوای پێشەکیەکی خەڵەتێنەرانە، وپێشکەشکردنی پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی عوسمانی ودیاریەک بۆ سوڵتان کە بڕەکەی پێنج میلیۆن لیرەی ئاڵتون بوو، لەگەڵ ھاوپەیمانیەکی سیاسی کە ئەو ھەڵمەتانە بوەستێنن کە لە دژی دەستیان پێکرد بوو لە ڕۆژنامەکانی ئەورووپا وئەمریکا، بەڵام سوڵتان زۆر بە توندی ڕەتی کردەوە ودەوری کردن ووتی (ئەگەر پڕ بە ھەموو دنیا ئاڵتونم بدەنێ قبوڵی ناکەم، خاکی فەلەستین موڵکی من نیە، بەڵکو موڵکی نەتەوەی ئیسلامیە، وئەوەی کە موسڵمانان بە خوێنی خۆیان بە دەستیان ھێناوە ناتوانرێت بفرۆشرێت، ئەگەر ڕۆژێک ئیمپراتۆریەتەکەم تیا چوو، ئەو کاتە ئەتوانن فەلەستین بێ بەرامبەر وەربگرن)، پاشان بڕیاری قەدەغە کردنی کۆچی یەھودی بۆ فەلەستین دەرکرد.

لەم کاتانە دوژمنەکانی زانیان لە بەرامبەر پیاوێکی بەھێز وخۆڕاگردان، وئاسان نیە بتوانن بیبەنە ڕیزی خۆیانەوە وناتوانن بە پارە بیخەڵەتێنن، وھەتا ئەو لەسەر تەختی دەسەڵات بێت سەھیۆنیەت ناتوانن تەماعی خۆیان لە خاکی فەلەستین بەدەست بھێنن، ودەوڵەتەکانی ئەورووپا ناتوانن تەماعی خۆیان لە دابەشکردنی دەوڵەتی عوسمانی ودەستگرتن بەسەر دەسکەوتەکانیا بە دەست بھێنن، ودەوڵەت بۆ یەھود وئەرمەن ویۆنان دروست بکەن.

لەبەر ئەوە بریاریان دا لە حوکم دووری بخەنەوەة بۆ ئەمەش پشتیان بەست بەو ھێزانەی بەڵێنیان دابوو بە پارچە پارچەکردنی وڵاتی ئیسلامی، کە گرنگترینیان ماسۆنی ودۆنمە وکۆمەڵە نھێنیەکان (ئیتیحاد وتەرەقی) وبانگەوازی نەتەوەیی تورکی (تۆرانی) بوون، ویەھودەکانی دونمە ڕۆلێکی سەرەکیان بینی لە داگیرسانی ئاگری ئاژاوە لە دژی سوڵتان.

لابردنی و مردنی[دەستکاری]

دوورخرایەوە ولابرا لە پایەکەی لە ساڵی ١٩٠٩زاینی بە زوڵم و ستەم لەکار لابردرا و محەممەد ڕەشادی برای خرایە جێگەی. سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم کۆچی دوایی کرد لە مەنفا لە ١٠ی شوباتی ساڵی ١٩١٨ز.

لە وتەکانی[دەستکاری]

ئامۆژگاری دکتۆر ھرتزل بکەن کە ھەنگاوی جدی نەنێت لەو بابەتە، من ناتوانم دەست لە یەک بستی فەلەستین ھەڵبگرم، ئەوە موڵکی من نیە، موڵکی ھەموو ئوممەی ئیسلامیە، ونەتەوەکەم تێکۆشاون لە پێناو ئەو خاکەدا و بەخوێن ئاویان داوە، با جولەکە پارێزگاری لە مەلایینەکانیان بکەن (مەبەست لە پارە وداھاتی جولەکەیە کە ڕێژەیەکی زۆریان خستبووە بەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید)، ئەگەر ڕۆژێک دەوڵەتی خەلافەت پارچە پارچە بوو، ئەو کاتە ئەتوانن فەلەستین ببەن بە بێ نرخ… بەڵام من زیندوو بم ئەوا کاری نەشتەر لە جەستەمدا ئاسانترە لام لەوەی کە ببینم فەلەستین داببڕن لە دەوڵەتی خەلافەت، ئەمەش کارێکە نابێت. من ناتوانم ڕەزامەندی دەرببڕم لەسەر توێکردنی جەستەمان وئێمە لە ژیاندا بین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • الدولة العثمانیة وعلاقاتھا الخارجیة - المکتب الإسلامی - دمشق - ١٩٨٠م.
  • نظریة الخلافة الإسلامیة - د. محمد عمارة - دار الثقافة الجدیدة - القاھرة.
  • مذکرات تشرشل - منشورات مکتبة المنار- بغداد.
  • العرب والعثمانیون - د. عبد الکریم رافق - الطبعة الأولی - ١٩٧٤م.
  • یقظة الإسلام فی ترکیا - أنور الجندی - دار الأنصار - القاھرة - ١٩٧٩م.
  • الصھیونیة والإسلام - أنور الجندی - دار الأنصار - القاھرة - ١٩٧٣م.
  • إسرائیل الکبری - دراسة فی الفکر التوسعی الإسرائیلی - منظمة التحریر الفلسطینیة - مرکز الأبحاث - کتب فلسطینیة - بیروت - ١٩٦٨م.
  • مذکرات مصطفی کمال - بیروت.
  • واقع المسلمین وسبیل النھوض بھم - أبو الأعلی المودودی - مؤسسة الرسالة - ١٩٧٥م.
  • المذکرات السیاسیة للسلطان عبد الحمید الثانی - مؤسسة الرسالة - بیروت - ١٩٧٧م.
  • مذکرات السلطان عبد الحمید الثانی - ترجمة محمد حرب عبد الحمید - دار الأنصار - القاھرة - ١٩٧٨م.
  • صحوة الرجل المریض أو (السلطان عبد الحمید الثانی ومشروع الجامعة الإسلامیة) - رسالة ماجستیر فی التأریخ الإسلامی من تألیف موفق بنی المرجة - ١٩٧٩م.
  • موقع قصة الإسلام: السلطان عبد الحمید الثانی فی المیزان