ڕەزا پەھلەوی
ڕواڵەت
| ڕەزا پەھلەوی | |
|---|---|
| شازادەی جێنشینی ئێران | |
ڕەزا پەھلەوی لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ | |
| شازادەی جێنشینی ئێران[١] | |
| ماوە | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ – ١١ی شوباتی ١٩٧٩ |
| پێشوو | محەممەد ڕەزا پەھلەوی |
| ھاوسەر | یاسەمین ئیعتماد ئەمینی (ھاوسەرگیری ١٩٨٦) |
| منداڵ(ەکان) | نوور پەھلەوی ئیمان پەھلەوی فەرەح پەھلەوی |
| باوک | محەممەد ڕەزا پەھلەوی |
| دایک | فەرەح دیبا |
| لەدایکبوون | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠ تاران، ئێران |
ڕەزا پەھلەوی (بە فارسی: رضا پهلوی; لەدایکبووی ٣١ی تشرینی سەکەمی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئێرانی و کوڕە گەورەی محەممەد ڕەزا پەھلەوی، دوایەمین شای ئێران و فەرەح دیبایە. ھەتا پێش شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩، شازادەی جێنشین و دوایین میراتگری ئێرانی پەھلەوی بوو. ئێستاکە ڕەزا پەھلەوی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نیشتەجێیە.
پەھلەوی لە ساڵی ٢٠١٣، ئەنجومەنی نیشتمانیی ئێرانی دامەزراند و ھەتا ساڵی ٢٠١٧ ڕێبەری ئەنجومەنەکە بوو.[٢] ئەو یەکێک لە دژبەران و ڕەخنەگرانی ناسراوی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://www.bbc.com/persian/iran-features-50193175
- ↑ Maciej Milczanowski (2014)، «US Policy towards Iran under President Barack Obama's Administration» (PDF)، Hemispheres: Studies on Cultures and Societies، ٢٩، Institute of Mediterranean and Oriental Cultures Polish Academy of Sciences: ٥٣–٦٦، ISSN ٠٢٣٩-٨٨١٨
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕەزا پەھلەوی تێدایە.