خانەدان
Jump to navigation
Jump to search

سەڵاحەدینی ئەییووبی
بە فەرمانڕوایانی پشتاوپشتی سەر بە یەک خێزان ئەوترێ خانەدان. نەریتی مێژووناسان وایە کە زۆربەی دەوڵەتانی خاوەن سەروەری لە مێژوودا، وەکوو میسری کۆن، ئیمپراتۆریی ئێران و، ئیمپراتۆریی چین، لە چوارچێوەی خانەدانە یەک لە دوای یەکەکانەوە تەماشا بکەن. لە بەشی زۆری مێژووی سیاسی ئەورووپادا زاڵێتی و سەردەستیی خانەدانەکانی وەکوو کارۆلینژییەکان، کاپتییەکان، بۆربونەکان، ھەبسبێرگەکان، ستوارتەکان و، ڕۆمانۆڤەکان، بەرچاو ئەکەوێ.
لە کوردستانیشدا، ھەر لە کۆنەوە، میری و فەرمانڕەوایی بە دەستی خانەدانەکانەوە بووە.