لێدوانی بەکارھێنەر:Sajad shingali1

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Sajad shingali1!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٤ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٤١، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی سجاد شنکالی دیکتاتوریەت چی یە پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

وتارێک ھەیە بە ناوی دیکتاتۆری، و پێویستە زمانی نووسینی وتار کوردیی سۆرانی بێت. وتارە کورمانجییەکان دەبێت لە ویکیپیدیای کورمانجی بنووسرێن.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. سەرچیا‏١٩:٠٤، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیاری سڕینەوە[دەستکاری]

تێبینی

وتاری سەجاد شنگالی پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. سەرچیا‏١٠:٤٥، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

براکەم چۆن سەرچاوەکان نەباوەرپێکراون ، ئەرێ ویکی داتا و ئەو هەموو سەرچاوەکان نەباوەرپێکراون ؟ ئێوە باوەر بە ئەمەزۆن و ویکیدانا و گودریدس نیە؟ Sajad shingali1 (لێدوان) ‏١٤:١٧، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia:، @Sajad shingali1:، ھەرچەندە پەڕەکانی ویکیپیدیا بۆ یەکتر نابنە سەرچاوە بەڵام وادیارە وتارەکە جگە لە ویکیپیدیا پشتی بە سەرچاوەی تریش بەستبێت لەوانە کوردیپیدیا، ئەمەزۆن، چەن سەرچاوەیەکی تریش ئەگەر گومان لە سەرچاوەکان ھەیە مانای سڕینەوەی تەواوی وتارەکە نادات! بایەخداری دەبینێت بۆ ویکیپیدیا بۆیە لەجیاتی سڕینەوە پێویستە زانیاریە نەسەلمێنراوەکان لاببرێن. ئەمە بیرورای منە سوپاس ⇒ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

درستە برا ، انشاللە دێ سەرچاوەیێن دی لێ زێدەکەم بۆ باوەرپێکرنا ڤێ گۆتارێ سوپاس بۆتە Sajad shingali1 (لێدوان) ‏١٦:٥٣، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، پێش ھەمموو شتێک ئەم وتارە خۆژیاننامەیە (بڕوانە ویکیپیدیا:خۆژیاننامە) جا گەر ئەم بەکارھێنەرە خودی کەسەکە بێت یانیش کەسێکی نزیکی بێت، کە ئەگەری یەکەم زۆرترە، و بۆ سڕینەوە ئەمە پێش ھۆکارەکانی تر دەکەوێت ئەمە جگە لەوەی من وا ھەست دەکەم ڕیکلامییە. سەبارەت بە سەرچاوەکانیش، ویکیپیدیا خۆی بۆ خۆی نابێتە سەرچاوە (بڕوانە en:Wikipedia:Wikipedia is not a reliable source). بەداخەوە، ئەمازۆن و ئەو سەرچاوە ھاوشێوانەی تریش ھەموویان بازرگانین، بۆ داگرتن و دەستکەوتنی بەرھەمەکانن، باوەڕ پێ نەکراون و بەکەڵکی ویکیپیدیا نایەن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باوەڕ پێ نەکراون (مەگەر لە حاڵەتی زۆر ناچاری نەبێت کە لێرەدا گەر کەسەکە ناسراو بێت، دەبێت سەرچاوەی تر باسی کردبێت نەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان). (بڕوانە وپ:دسب). بە کورتی، ئێستا سەرچاوەکان پاک بکەمەوە، دوو سێ دانەی ئەگەر لێ دەرچێت. تا ئێستاش لە ویکیپیدیای عەرەبی ھیچ مرۆڤێک دەستکاریی وتارەکەی نەکردووە و لە کورمانجیش مشتومڕی سڕینەوە کراوە (بڕوانە ku:Gotûbêj:Secad Şingalî/Jêbirin). بەگشتی و بە ڕای من دەبێت بسڕدرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥١، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەز هەر ئەو کەسەمە ئەوێ ئەڤ گۆتار چێکری ، برای من ئارام ، باشە هەموو سەرچاوەکانی من بازرگانین ، ئەرێ کەنالێ ئێن ئارتی و ژیان سەرچاوەیێت بازگانین یان ژیک کەنالێ ئەمەد بزمانێ عەرەبی بازرگانیە ؟ باشە هەگەر ئەم بێژن ئەڤە هەموو بازگانینە ، ئەرێ ویکیداتا بازرگانیە؟ ویکیداتا تنێ وان کەسان قەبوول دکەن یێن کو بناڤ و دەنگن ،هەروەسا ویکیپیدیا عەرەبی گۆتارا من لێ جێگرە و گەلەک جارن دەستکاری لێ هاتیە کرن و تا ئێستا نەهاتیە ژێبرن ، کەسێت بناڤ و دەنگ ئەون یێن کو کارتا زانیاری هەبیت لسەر گۆگل ، ئەمە ژیک من هەیە ، هەموو شت بەردەستن ، و ئێوە بدەلێ خۆنە ، سوپاس بۆ ئێوە Sajad shingali1 (لێدوان) ‏٢٣:٠٤، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برا ویکیپیدیا لە لای ئێوە باوەرکراوە یان نە؟ چنکو سەرچاوەکانی من ل وێن ، ئەم وەک کورد پشت دبەستن بە کوردپیدیا براکەم کوردپیدیا هیچ کەس ناتوانێت گۆتار لێ بنوسیت ، ئەو کەسە گۆتار دەنوسم ئەوێن بەرێوەدەبەن ، تنێ لسەر کەسێن ئەنسلۆپیدیک دەنوسن رێز و سلاڤ Sajad shingali1 (لێدوان) ‏٢٣:٢٩، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە خۆتان ئەرکی ئێمەتان ئاسان کرد. لە ویکیپیدیا وتارە خۆژیاننامەیییەکان ڕێگەیان پێ نادرێت. من نەموتووە ئێن ئاڕ تی باوەڕی پێ ناکرێ یانیش بازرگانییە. من مەبەستم ئەو سەرچاوانە بوو کە بەرھەکانی خۆتت تێیاندا بڵاو کردووەتەوە کە ئەوانە بەزۆری بازرگانین و سەرچاوەی بڕواپێکراو نین بۆ ویکیپیدیا. بەدەر لەوەش، ئێوە ھەر خۆتان وتارێک کە لە شوێنێکی تر (ئێن ئاڕ تی، ژیان و ئامەد) بڵاوتان کردووەتەوە، کردووتانە بە سەرچاوە بۆ ئەم وتارە کە خۆتان لە ویکیپیدیا دروستتان کردووە! ویکیداتاش پرۆژەخوشکێکی ویکیپیدیایە و ھەر بۆ خودی ویکیپیدیا نابێتە سەرچاوە، و کەمێک لەمەوپێش وتارەکەش لە ویکیپیدیای عەرەبی سڕدرایەوە (بڕوانە ar:سجاد شنكالي). دەبێت مەنتیقی بین. منیش بمەوێت، دەتوانم لە گووگڵ زانیاریم ھەبێت. گووگڵ چییە؟ تەنیا گەڕانچییەکە کە دەقەکانی سەر وێبت پێشان دەدات و تەواو. بەداخەوە، من لەگەڵ سڕینەوەی وتارەکەم. ویکیپیدیا بۆ من باوەڕپێکراوە (نەک لەبەر ئەوەی کە لێرە بەشداری دەکەم). لە سەرچاوەکان تەنیا کوردیپێدیات بەدەستەوە ماوە. بۆ من کوردیپێدیا ناڵێم باوەڕپێکراو نییە، بەڵام ناشڵێم باوەڕپێکراوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٤٥، ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئارام ، من رێز هەیە لە قسەکانت ، تە گۆمان لە هەموو سەرچاواکان کرد ، ئەز تە فێرناکەم بەلێ پا ئەوە ژیک نابیت هەموو سەرچاوەکان گۆمان لێ بکەی ، ئەتۆ چ دەخوازی ، برۆ نام سێرچ بکە لە گۆگل هەموو سەرچاوە دهێنە پێش چاڤێ تە ، هەگەر هەموو شت دابنی بازرگانی پا ویکیپیدیا چیە بازگانیە ؟ کاکە ئەو شتێ ئەز لسەر ویکیپیدیا دزانم کو جهێ باوەرپێکرنێە و تنێ بۆ گۆتارێن ئەنسلۆپیدیکە ، لەوڕا هاتم و ئەڤ گوتار نووسیم ، خۆ دبینم ئەنسلۆپیدیک ، گەر ئەنسلۆپیدیک نەبام من ویکیداتا نەدەبوو هەروەسا من گۆگل نۆلج پانێل نەدەبوو(کارتا زانیاریا گۆگل ) ئەم هەردوو شتە مەزنترین سەرچاوەنە ، ئەمازۆنە مەزنترین و بناڤ و دەنگترین پرۆژەیە بۆچ باوەرت پێ ناهێت ؟ مرۆڤ ل کویڤە پەرتوکان بەلاڤە دکەت؟ مەزنترین سەرچاوەی بەلاڤکرنا پەرتوکان ئەمازۆنە! رێز بۆ بوچونێ تە سلاڤ بۆتە برای من Sajad shingali1 (لێدوان) ‏٠٠:٠٠، ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە، من لە خۆمەوە قسە ناکەم. گەر من ناتوانم تێت بگەیەنم، لە بەکارھێنەرانی تر بپرسە. لە گووگڵیش گەڕام و شتێکی وا لەسەر ئێوە نییە. ئەوەی ئێوە کردووتانەتە سەرچاوە کارەکانی خۆتانە کە لە وێبسایتەکانی تر کردووتانن نەک لەسەر ژیانی تۆ شتێک نووسرابێت. ھەندێ شتیشم بینی کە خۆتان لەسەر خۆتان نووسیبووتان؛ ئەوانە بۆ ویکیپیدیا نابنە سەرچاوە. نا، ویکیپیدیا بازرگانی نییە. دەی گەر ویکیپیدیا سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە، بۆچی لێرەن؟ بەڵێ کە ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایە (و تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە). بەڕێز ویکیداتاش وەک ویکیپیدیا ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی بکەن. تۆش خۆت بەندێکی ئەوێت بۆ خۆت دروست کردووە. نۆڵج پانڵی گووگڵیش ھێندە شتێکی گەورە نییە. نۆڵج پانڵەکەی ئێوە بەھۆی ویکیپیدیای عەرەبییەوە بوو؛ مادام ئەوان وتارەکەیان سڕییەوە، ئێستا نۆڵج پانڵەکەش نەماوە. بۆ ئەمازۆنیش لەسەرەوە باسم کرد (بڕوانە en:WP:AFFILIATE). سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٠، ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرتر کێشەی وتارەکە لە بایەخدارییە، و ئەوەش کە خۆت نووسیوتە! وتارەکە زۆر درێژ نییە کە بڵێین ڕێکلامی زۆر تێدایە، بەڵام ھەر ھەبوونی ئەو جۆرە وتارانەی کە بایەخی ئینسایکلۆپیدایییان نەبێت دەبێتە جۆرێک بانگەشە. سەرچاوەکانیش ھیچیان موعتەبەر نین، ویکیداتاش وەک ویکیپیدیا کراوەیە و ئەمازۆنیش فرۆشگەیە نەک وێبسایتێکی زانیاری و ھەواڵ. سەرچیا‏١٧:٠٥، ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچیا براکەم گۆگل نۆلج پانێل تنێ بۆ کەسێن ئەنسلۆپیدیک دهێت چێکرن ، و بۆ زانیاریت گۆگل نۆلج پانێل نە برێکا ویکیپیدیا دروست بوویە ، ئەڤە نیشانا هندێ یە تۆ دژاتیا ڤێ گۆتار و سەرچاوەیان دکەی ، باشە تە ئاسان کر ، گۆتت ویکیداتا وەک ویکیپیدیایە بەلێ بوچوونا من وەکی یا تەیە ، هەردووک ئێکن ، بەلێ لڤێرێ دیاردبیت کو ئەز کەسەکی ئەنسلۆپیدیکم چنکو من ویکیداتا هەیە بکەیفا من و تۆ نیە هەروەسا کەک سەرچیا ، ئەگەر ئەنسلۆپیدیک نەبا دا هێتە ژێبرن(مەسح کرن ) بەلێ چنکو ئەز ئەنسلۆپیدیکم ب بیردۆزا وان نەهاتیە مەسح کرن.

٭باش سەحکە گۆگل نۆلج پانێل یا من ئەرێ راستە ژ ویکیپیدیا یە یان ژیک نە ، بەرێ تۆ تشتەکی بلێ دڤێت تۆ پشت راستبی ب گۆتنا خۆ برایێ من.

https://g.co/kgs/QsXhcN

https://g.co/kgs/qQdGqU

هەگەر نۆلج پانل یێت من برێکا ویکیپیدیا عەرەبی هاتبت چێکرن ئێستا ئەز ڤێ گۆتارێ ژێدبەم(مەسح) دکەم ٫ هێڤیدارم بەری تشتەک لسەر من بێژی دڤێت تۆ ئاخفتنا خۆ پەسەند کەی ، چاڤێ تە ماچی دکەم برای من سەرچیا و رێز من هەیە بۆ هەر قەسەکا تە. Sajad shingali1 (لێدوان) ‏٠٠:١٥، ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گووگڵ نۆلێج شتێکی ئەوەندە گرنگ نییە تا بکرێتە بەڵگە یان سەرچاوە. ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە لەسەر ھەر کەسایەتییەک لانی کەم لە سێ چوار سەرچاوەی متمانەپێکراو باسی کرابێت، وەک ڕۆژنامە، گۆڤار یان چاوپێکەوتن لە سایتێک. ئێمە لێرە دژایەتی کەس ناکەین و پێشمان باشە وتارمان لەسەر ھەر کەسایەتییەک ھەبێت، لێ ئەگەر کەسایەتییەکە زۆر ناسراو نەبێت و بەرھەمی زۆر نەبێت ئێمە ناتوانین پاڵپشتی ھەبوونی وتاریان بۆ بکەین. سەرچیا‏٢٠:٠٤، ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم دێ ل هێڤیا بووچون و رەئیا هەڤالێت دیتر(موحەرر) بن کا ئەو چ بریارێ دەن. Sajad shingali1 (لێدوان) ‏٠٨:٠٣، ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]