لێدوانی بەکارھێنەر:Ibrahim aziz/ئەرشیڤ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

١٣ی شوباتی ٢٠١٦ (2016-02-13) – ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (2016-11-27)[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Ibrahim aziz/ئەرشیڤ!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٦٢ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

> Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٩، ١٣‏ی شوباتی ٢٠١٦

سووپاس بەڕێزم. Ibrahim aziz (لێدوان) ‏١٨:٠٢، ١٥‏ی شوباتی ٢٠١٦

بارکردنی وێنە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز، زۆر سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، ھیوای بەردەوامبوون. پرسیارێکت کردبوو لەبارەی بارکردنی وێنە یان وەرگرتنی مافی بارکردنی وێنە، دەتوانی بۆ بارکردنی وێنەکانت کەڵک لە (commons) وەربگری، و بۆ بەدەستھێنانی مافەکەش لە ویکیپیدیای کوردی، دەتوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرێک قسەبکەی؛ ئەمە پەڕەی کاک (Calak)ە یەکێک لە بەڕێوەبەرەکان. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٢٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 سوپاس ibrahim aziz لێدوان ١٣:٤٢، ١٩ی ئازار ٢٠١٦ (UTC)

چەند تێبینییەک[دەستکاری]

سڵاو، سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت، ھیوای بەشداریی زیادتر و بەردەوامی. بە پێویستم زانی بۆ باشتر و جوانتربوونی وتارەکانت لە چەند خاڵێک ئاگادارت بکەمەوە:

  • ویکیپیدیای کوردی زۆر گرنگی بە ڕێنووس دەدات، تکایە تا دەتوانی بە باشترین شێوە و بێ کەموکوڕی نووسینەکانتان دابنێن. بۆ زیادتر ئاشنابوون بە ڕێنووس و خاڵبەندی، لێرە (ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی) بڕوانن.
  • سەرچاوەکان بۆ وتارەکان زۆر گرنگن، ھەر زانیارییەکت زیاد کرد یان لە کاتی دروستکردنی ھەر وتارێک، تکایە ئاماژە بە سەرچاوەی نووسراوەکە بدە.
  • بەکارھێنەر ناتوانێت ناو یان بۆچوونی خۆی لەنێو وتارەکاندا بنووسێت، بۆ زانینی ئەوەی کێ وتارێکی دروستکردووە یان دەستکاری کردووە، دەتوانرێت سەیری (زانیاریی پەڕە) یان (مێژووی وتار)ەکە بکرێت.
  • لە چەند وتارێکت قەبارەی وێنەکان زۆر گەورە و نائاسایی بوون، باشترە وێنەکان ھەر بە قەبارەی بنەڕەتیی خۆیان یان کەمێک گەورەتر دابنرێن.

لەگەڵ ڕێزم، زۆر سپاس. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:١٣، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاک سەرچیا بۆ ئەو تێبینییە بەنرخانەت، هەوڵی کارکردن دەدەم بەباشترین شێوە. ibrahim aziz لێدوان ١٣:٤٢، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)

شێوازی نووسین[دەستکاری]

سڵاو برا، ویستم لەبارەی دوو خاڵەوە بدوێم بۆ چاکتربوونی وتارەکانت، یەکەم؛ باشترە بۆ ناو و نووسینە کوردییەکان کەوانە بەکارنەھێنیت، دوو کەوانە زیاتر بۆ دانانی نووسینێکی بیانی بەکاردێن. دووەم؛ دەبێت سەرناوی ھەندێک لە بەشەکانی وتار بە شێوەی کۆ بنووسرێت، بۆ نموونە سەرچاوەکان نەک سەرچاوە یان بەستەرەکان نەک بەستەر. گەر شتێکی تر ھەبوو لەسەر شێوازی نووسین ھەر لێرە ئاماژەی پێ دەدەم، سوپاس. | سەرچیا‏١٤:١٥، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

• بە چاوان، کاکە گیان، بەڵام هۆکاری نووسینی وتارەکانم بەم شێوەیە، بەڕێژەیەکی گشتی وتارەکان لە (ویکیپیدیای ئینگلیزی) وەردەگێڕم، لەبەر ئەو هۆکارە تەنها یەک سەرچاوەم داناوە، بەڵام ئەگەر یەکێک لە وتارەکان زیاتر لە سەرچاوەیەکی هەبوو بێت ئەوا (سەرچاوەکان)م بەکارهێناوە، وە سەبارەت بە بەکارهێنانی ( [[ ]] ) بۆ ناوە کوردیەکان، پێم وایە باشتربوونی وتارەکەیە کە بۆ نموونە باس لە چەکێک بکەین دەتوانین بڵێین درووستکراوی وڵاتی ( ، نموونە ، )ە، کە دەبێتە هۆکاری باشتر تێگەیشتن، لە وتارەکە. زۆۆر سپاس ibrahim aziz لێدوان 2016 (UTC) ١٤:٤٤، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)

بەڕای من بۆ یەک سەرچاوەش کێشەی نییە، شێوەی نووسینی کۆ خۆی دەگونجێنێ، بەڵام ئەوە ناگونجێ بنووسرێت سەرچاوە کەچی زیاتر لە سەرچاوەیەکیش ھاتبێت. بۆ ئەوەی کە کەوانە بۆ ئاماژەدان بە شتێکی گرنگ بەکاربێت ڕەنگبێت پێویست نەکا، تەنیا ویکیسازی بەسە (بەکارھێنانی [[]])، گەر زۆریش پێویست بوو دەکرێت کەڵک لەم دوو نیشانەیە وەربگریت (« »)، کە زیاتر لەگەڵ کوردی دەگونجێت. | سەرچیا‏١٥:٥٣، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێن موودی[دەستکاری]

Evnewlogocc0
سڵاو، زۆر سوپاس بۆ دەستکاریە بەنرخەکەت لەسەر وتاری بێن موودی لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی. دەتوانیت یارمەتیمان بدەیت لە فراوانکردنی جیھانی ئێڤەنێسێنس بە سەردانکردنی ویکیپرۆژەی ئێڤەنێسێنس، لەوێ گشت زانیارییەکان کۆکراونەتەوە و دەتوانیت یارمەتی بدەیت لە پەرەپێدان بەو وتارەی خۆت بەدڵتە، بەھیوای دەستکاری کردنێکی باش!

پێشم وایە تەختەکلیلت نا ستانداردە. تکایە ھەوڵ بدە ئەوە چاک بکەیت، وە گۆڕانکارییەکەت گەڕێندرانەوە لە وتاری ئەیمی لی لەبەر ئەوەی ئەو وێنەیەی لە بۆکسی زانیاری داتنابوو لە وتارەکەدا ھەبوو. سوپاس‎—ژیار مێرلن وتووێژ‏٢٠:٣٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە کاک ژیار بەڵام ئەو تەختەکلیلەی من، ستاندارتە، نەک ناستاندارت. ibrahim وتووێژ ‏١٢:١٢، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کۆتا گۆڕانکاریت لەم پەڕەیەدا، بێن موودی بۆ نمونە، ناستانداردە. ھەروەک ھەر ٣ گۆڕانکارییەکانی تر کە لە وتاری ئەیمی لی و بمگەڕێنەوە بۆ ژیان کردبووت. ھەندێک جار ئەمە ڕو دەدات ھەرچەندە کیبۆردەکەشت ستاندارد بێت بە نووسینی ناوێکی عەرەبی/فارسی ھتد.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٣:٠٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاسدەری خۆگەڕ[دەستکاری]

کاک ئیبراھیم مافی «پاسدەری خۆگەڕ»م پێدایت، ئەمە لە ئەنجامی بەشدارییەکانتە لە ویکیپیدیای کوردی، بەو ھیوایەی بەردەوامبن. تکایە بۆ باشتر و جوانتربوونی وتارەکانیشت ھەوڵبدە پەیڕەوی لە خاڵەکانی ئەم دوو پەڕەیە بکەیت: (ویکیپیدیا:شێواز) و (ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی). کۆمەڵێک شتی تریش ھەیە، ئینشاڵڵا لە ئایندە بەپێی کات بۆتانی باس دەکەم. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏٢١:٠٢، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەرکت زیادکردین کاک سەرچیا، بێگومانبە ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ خزمەتی ویکیپیدیا ئەنجامی دەدەم، وەئەگەر هەر پێشنیار یان ڕەخنەیەکتان هەبوو، من لێرەم ibrahim وتووێژ ‏٢١:٢١، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری[دەستکاری]

سڵاو کاک ئیبراهیم، هه‌ر کاتێک توانیت هیوادارم ئه‌م وتاره‌ش وه‌ربگێڕیت. زۆر سوپاس.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٦:٣٥، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زووتر  کرا، ئەمەش وتارەکە، کاک @Zhiar Merlin:، جەنابیشتان دەتوانن دەستکاری تێدابکەن.  سوپاس ibrahim وتووێژ ‏٢٠:٠٤، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆ هیلاک بوونه‌که‌ت، ده‌ستت خۆشبێت!—ژیار مێرلن وتووێژ‏٢١:٣٩، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نەخێر هیچی وانەبووە، هەر پەڕەیەکی تر هەبوو بیتوانم وەریبگێڕم، من لێرەم. ibrahim وتووێژ ‏٠٩:٠٥، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز ئیبراھیم: وەک دەبینن من دەروازەیەکی نوێم دروست کردووە کە دەروازەی مۆسیقایە. وە خەریکی پەرەپێدانی ئەو دەروازەیەم، وتارێک ھەیە لە بارەی ئامێری ھەڵبژێردراوەوە کە زۆر کورتە، ئەویش وتاری پیانۆیە، ئەگەر دەتوانیت یارمەتی بدەیت لە فراوانکردنی ئەوەشیان ئەوە زۆر سوپاست ئەکەم. —ژیار مێرلن وتووێژ‏١٢:٠٠، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورە کە ئاگاداری پەیامەکەت نەبووم، بێگوومان هەوڵی لەگەڵ دەدەم. ibrahim وتووێژ ‏٢٠:٤٠، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەروار[دەستکاری]

سڵاو مام براییم. لە وتاری ڤیڤۆدا وشەی بەروارت بەکارھێناوە. بۆ زانیاری تکایە سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٤، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 سوپاس ، کاکە @Calak: دەستتان خۆش. ibrahim وتووێژ ‏٢٠:١٢، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازە[دەستکاری]

سڵاو کاکە ئیبراھیم، ویستم کە ئاگادارت بکەمەوە، کە دەروازەیەکمان ھەبوو تایبەت بە بابەتێک و وتارێکت نووسی کە پەیوەندی بەو دەروازەیە ھەیە باشترە بە دەروازەکەوە بیبەستیتەوە، بۆ نمونە ئێستا ئێمە دەروازەی فیلممان ھەیە، باشترە کە وتارێکت لەسەر فیلم نووسی داڕێژەی {{دەروازە|فیلم}} دابنێن. زۆۆۆر سوپاس‎—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٣:١٨، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ ئاگادارم، بێگوومان.  سوپاس ibrahim وتووێژ ‏١٣:٣٦، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]