لێدوانی بەکارھێنەر:Hassanvahedi1981

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Hassanvahedi1981!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٠٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێرھاتن و چۆنیەتی کارکردنی ویکیپیدیا.[دەستکاری]

سوپاس کە بەشداریت لە ویکیپیدیا کرد، بەخێرھاتیت بۆ ئێرە و ئێرە شوێنێکە جێگای ھەمووانی تێدا ئەبێتەوە و ویکیپیدیا شوێنێکە ھەمووان ئەتوانن بەشداری تێدا بکەن،من لێرە شتەکانت بۆ درێژ ناکەمەوە یان یاسا و رێسای درێژت پێ نادەم تەنھا بۆ تێگەیشتن لە سیاسەت و رێساکانی ویکیپیدیا بە گشتی تکایە بڕوانە پێنج کۆڵەکەکانمان، کە کورتکراوە و پوختکراوی یاساکانی ویکیپیدیایە و لە زۆربەی حاڵەتەکان کاری پێدەکرێت. دواتر گەر ویستت لێرە سەیری تەواوی یاساکان بکە.
بۆ وتار نوسین ئێمە گرنگی بە بایەخداری، ئاماژە بە سەرچاوە، بێ لایەنی دەدەین) تکایە دڵنیابەرەوە ئەوەی ئەینووسیت بە لایەنی کەمەوە پشت بە سەرچاوە یان سەرچاوەی باوەرپێکراو ببەستێت
بۆ باشترکردنی وتارەکانمان ئێمە داڕێژە و پۆل و دەروازە بەکاردێنین
زیاتر درێژی ناکەمەوە تکایە گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو لە پرسگای ویکیپیدیا یان پەڕەی وتووێژەکەم تکایە بیکە ھەرکاتێک ویستت یان ھەرچەن پرسیارت ھەبوو خۆشحال ئەبم کە وەڵامی یەک بە یەکیان بدەمەوە
لەوانەیە سوود لەمانەش وەربگریت: فێرکاری ویکیپیدیا، فێرکاری بە وێنە، رێنمایی خێرا، دەربارەی ویکیپیدیا
سوپاس بۆتۆ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٥٢، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی بۆ وتارەکان بکە[دەستکاری]

دەمباش Hassanvahedi1981، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ویستم پێت بڵێم کە دوای ئەوەی وتارێکت بڵاو کردەوە، ئەوا دەبێت نێوانویکیی بۆ بکەیت. نێوانویکی واتە گرێدانی وتارەکە بە زمانەکانی ترەوە. گەر وا نەکەیت، ئەگەری دووبارەبوونەوەی وتار ھەیە، و ڕەنگە وتارەکەش بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، بەمشێوەیە نێوانویکی دەکرێت: کاتێک وتارەکەت تەواو دروست کرد، لەلای ڕاست بەستەرێک دەبینیت کە نووسراوە «گرێدانەکان زیاد بکە» و کرتەی لێ بکە، پاشان سندووقێکت بۆ دەکرێتەوە کە دەتەوێت بە کامە وتاری کامە ویکیپیدیا بیبەستیتەوە. لە بۆشاییی یەکەمدا کۆدی ویکیپیدیاکە بنووسە بۆ نموونە گەر ویکیپیدیای ئینگلیزی بوو بنووسە enwiki یان فارسی بوو بنووسە fawiki و... ھتد و لە بۆشاییی دووەمدا ناوی وتارەکە بەو زمانەی ویکیپیدیاکە بنووسە و پاشان گرێی بدە. بەڵام گەر ئەوانەی سەرەوەت نەتبینی، تکایە بڕۆ بۆ خواری خوارەوەی پەڕەکە و بەستەری کۆمپیوتەر داگرە. ئاوا دەبێتە شێوازی کۆمپیوتەر و دەی بینیت، و ھەنگاوەکانی سەرەوە جێبەجێ بکە. ھەم ئاوایش باشتر دەتوانیت جڵەو بگریت. گەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، فەرموونە وپ:پرسگا. سپاس و دووبارە بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاک ئارام[دەستکاری]

من تازە دەستم پێکردووە و حەزدەکەم لە بواری مارکێتینگ و هیندێک بابەتی تر کە دەیزانم لە ویکی کوردی بەشداری بکەم و پەرەی پێدەم ڕەنگە هەلەم زۆر بێت لە دەستپێکی کارەکە بەڵام بە یارمەتی بەرێزت و دۆستانی تر فێر دەبم سپاس بۆ رێنمایی کردنەکانت Hassanvahedi1981 (لێدوان) ‏٠٢:٥٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێگومان وایە و ئاگادارین کە نوێیت. بەشدارییەکانت بەرز دەنرخێنین، بەس تکایە لەبیرت نەچێت کە ئاماژە بە سەرچاوەکان بدەیت. بۆ وەڵامدانەوەی بابەتێکی دیاریکراو لە پەڕەی لێدوان پێویست ناکات بەشی نوێ دروست بکەیت و ھەر لەو بەشە لە خوارەوەی کۆتا لێدوان دەتوانیت وەڵام بدەیتەوە. بڕوانە یارمەتی:بەکارھێنانی پەڕەکانی وتووێژ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٢، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازە[دەستکاری]

دەمباش Hassanvahedi1981, بەڕێز حەسەن گرنگی بە دەروازەکان بدە لە وتارەکانت بۆ ئەوەش سەیرێکی ئێرە بکە یان لێرەوە گشت دەروازەکان ببینە. سوپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت ئەمە وادەکات ویکیپیدیا گەشە بکات و زانیارییەکی باشتر بە خوێنەرە کوردەکان بگەیەنێت —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی

وتاری عەبدولسەمەد عەبدولسەتار پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. Tol (لێدوان) ‏١٤:٣٨، ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]