لێدوانی بەکارھێنەر:ساکاتا گینتۆکی/ئەرشیڤی ١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا ساکاتا گینتۆکی/ئەرشیڤی ١!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٣ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ژیـار وتووێژ ‏١٩:٢٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @صلصة صویا:، سوپاس بۆ ئەم بەشدارییە بەنرخانەت لە ویکیپیدیای کوردیدا. لە کاتی دروستکردنی وتاردا ئەبێ ئەو وتارەی کە دروست ئەکەی نێوانویکی بکەی واتا وتارەکەت بەویکییەکانی دیکەوە ببەستیت. ئەمەش مەرجە ئەبێ ببەسترێتەوە، بۆ زانینی چۆنییەتی کردنی ئەم کارە سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە کرتە بکە. بەھیوای بەردەوامیت ☺. --کۆڤان (وتووێژ) ‏٠٠:٤٥، ٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێزم، ئێستا گشت ئەو وتارانەی کە نووسی بووت و نێوانویکیت نەکردبوو نێوانویکیم کردووە، تکایە کە وتارێکی نوێت دروست کرد ڕاستەوخۆ نێوان ویکی بکە ئەگەر لە زمانی تردا ھەبێت، چونکە ئەمە مەرجە. --کۆڤان ‏١٨:٣٤، ٩ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی تەختەکلیل[دەستکاری]

@صلصة صویا: ئەم کاتەت باش، ئەو تەختەکلیلەی کە بەڕێزت بەکاریدەھێنیت ناستاندارد بەتایبەت لە پیتی ھ کە بە (ھ)ی عەرەبی دەردەچێت.. لە ویکیمیدیادا تەختەکلیلێکی ستانداردمان ھەیە دەتوانیت بەکاریبھێنیت، لەکاتی چالاکبوونی جێگایەکی نووسیندا تەختەکلیلێک دەردەکەوێت کە ھیچی بەتەنیشتەوە نەنووسراوە، نچۆ سەری و بیگۆڕە بۆ ئەو تەختەکلیلەی دەتەوێت (باشووری: لەسەر شێوازی دووگمە عەرەبیەکانی کیبۆرد کاردەکات بەڵام دەبێت زمانی نووسینی ئامێرەکەت ئینگلیزی بێت). سوپاس بۆ چالاکی و ھەوڵەکانت. «محمد طەلێدوان ‏٢٠:١٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ ھەموو ئەو وتار و دەستکارییانەی ئەنجامیان دەدەیت! بینیم کە وتارێکی ھونەرییت دروست کردبوو (سیناریۆ (ھونەر)) ئەگەر ئارەزوو دەکەیت زیاتر یارمەتی ویکیپیدیاکەمان بکەیت لە فراوانکردنی وتارە ھونەرییەکان، تکایە سەردانی ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان/پەرەپێدراو/هونەرەکان یان دەروازە:ھونەرەکان و دەروازە:مۆسیقا بکە. دەستکاریکردنێکی خۆش!—ژیـار وتووێژ ‏١٣:٣٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی[دەستکاری]

پێشووتریش کاک کۆڤان ئاگاداری کردوویتەتەوە، ئەو وتارانەی دروستی دەکەیت ببەستەرەوە بە زمانەکانی تری ویکیپیدیاوە، دەنا سوودێکی وای نابێت ئەگەر بە ئاسانی نەدۆزرێتەوە.—ژیـار وتووێژ ‏٠٦:٣٩، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێرە ناوی وتارەکان دەبێت دروستەکانیان دابندرێن نەک ھەڵپاچرێن لەبەرئەوەی گۆکردنیان «خۆشتر و ئاسانترە.» ئەو دەستکارییەی لە وتاری ئەنیمێ کردووتە گەڕێندراونەتەوە لەبەر ھەڵپاچینی ناوی دروست.—ژیـار وتووێژ ‏٠٥:٢٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆشبێت بۆ بەشدارییەکانت! وتارەکانت زۆر باشن، بەڵام وا دیارە ھێشتا باش شارەزای ھەندێک لە سیاسەتەکان و ڕێساکان نەبوویت. تکایە ھەوڵ بدە باش بیان خوێنیتەوە. تکایە بە ھیچ شێوەیەک تاگی سڕینەوە لامەدە مەگەر ناڕەزاییت دەربڕیبێت لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە لە سەرەتادا. دوای ئەوەش بە ھەمان شێوە ناتوانیت تاگ لابەریت تا کۆمەڵگە ڕای خۆیان دەڵێن. بە ھەمان شێوە بۆ تاگەکانی تریش، نابێت لابرێن تا کێشەکانیان چارەسەر دەکرێت.—ژیـار وتووێژ ‏٠٢:١٢، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە[دەستکاری]

لە ویکیپیدیا گواستنەوە بە سەربەخۆیی ناکرێت. لەسەر پەڕەی وتووێژی ھەموو پەڕەیەک دەبێت لێدوان بکرێت پێش گواستنەوەیان. لەمەودا بە سەربەخۆیی مەیانگوازەوە و وتووێژ بکە.—ژیـار وتووێژ ‏٠٤:١٦، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@صلصة صویا: بەڕێز گیان تکایە وتار بەبێ وتووێژکردن مەگوازەوە! سوپاس.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٣٥، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی سەرەکی
ئەم ئەستێرەیە پێشکەش دەکەم بە تۆ لەبەر بەردەوامبوون لە چاکسازیکردن لە ویکیپیدیا و باشترکردنی وتارەکان. بەھیوای بەردەوامبوون.   ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٥٢، ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری[دەستکاری]

سڵاو، ئەو داڕێژەیەی داوات کرد چاکم کرد. ناتوانم لەسەر فەیسبووک گفتوگۆ بکەم تا مانگێکی تر، ھەرچی باس بوو بیھێنە بۆ پەڕەی وتووێژەکەم و لێرە وەڵام ئەیەمەوە. ئێپین وتووێژ ‏١٩:١١، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاماژە دان بە سەرچاوە[دەستکاری]

بەڕێز صلصة صويا، تکایە لە کاتی نووسین یان وەرگێڕانی ھەر وتارێک، دانانی سەرچاوەشت لەبیربێت، تا ئێستا زۆر وتارت دروست کردوون و ئاماژەت بە سەرچاوەکانیان نەداوە! بە نموونە ئەمە: ڕۆمانی سەرکێشی. گەر وتار لە وکیپیدیاکانی تر وەردەگێڕی، لە بەشی سەرچاوەکان ئەم داڕێژەیە (داڕێژە:بیرخستنەوەی ویکی) بەکاربھێنە و بە زانیاریی گونجاو پڕی بکەوە. سپاس. سەرچیا‏١٨:١٥، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: ببوورە ڕێک تێنەگەیشتم مەبەستت چییە !!!، من سەرچاوەی پێویستم نووسیوە، بۆ نموونە لە ڕۆمانی سەرکێشیدا دەروازەی کتێب و ھونەرەکانم وەک سەرچاوە ھێناوەتەوە !!! من ھەموو وتارەکانم بە باشی نووسیوە صلصة صويا (لێدوان) ‏٢١:٥٣، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەستم ئەوەیە دەبێت لە ھەر وتارێک بەشێک بکەیتەوە بە دانانی ئەمە (== سەرچاوەکان ==) و لەگەڵیان سەرچاوەی وتارەکەت بنووسیت. بوونی سەرچاوە بۆ وتار شتێکی پێویستە و ڕەنگە لە ھەندێک کات وتارە بێسەرچاوەکان بسڕدرێنەوە. دروازەکانیش نابن بە سەرچاوە. سەرچیا‏١٣:١٦، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: بەڵام لە ویکییەکانی تردا وەک سەرچاوە سەیر دەکرێت، بۆ نموونە ویکی عەرەبی ... بەھەر حاڵ من لەمەو دوا زیاتر گرنگی پێ دەدەم صلصة صويا (لێدوان) ‏١٧:٣٦، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە دەروازە نییە و دەروازەش لە ھیچ ویکییەک بە سەرچاوە ھەژمار ناکرێت، تەنھا دەخرێنە کۆتا بەشی وتارەکەوە. سەرچاوە ئەوەیە کە دەقەکەت لێوە وەرگرتووە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٠٧، ٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: ئایە ئەمە وەک سەرچاوەی چیرۆکی وەن پیس دەبێت ؟؟؟ "کتێبەکانی مانگای وەن پیس لە ١ بۆ ٨٥" صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٠:٥١، ١٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەبێ. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٥٣، ١٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر شینیگامی (دەفتەری مەرگ) کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێسەرچاوەیە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٠٦، ٣ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر ڕاوکردنی گەنجینە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

کەمیی ناوەڕۆک

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٥٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕان[دەستکاری]

سڵاو، بۆ وەرگێڕانەکەی کە داوات کردبوو لەسەر پەڕەی وتووێژم، بۆ ئەمە سوود لە ئینکوردیش وەربگرە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٠٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی تێکۆشەری
دەست خۆش Gyan333 (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی سەرەکی
نیشانەی ماندوو بوون Gyan333 (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە[دەستکاری]

تکایە ئاماژە بە سەرچاوە بدە ئیتر. ھەروەھا پۆلێنکردن ھەر گوێ پێنادەیت! ئاوا ناکرێت، ئاماژە بە سەرچاوە و پۆلەکان ببینە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٥٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: دەمەوێت دواتر بۆی بگەڕێمەوە، خۆت دەزانیت ئێستا خەریکی بەستەرە سوورەکانی گرێگۆریم صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٢:٤٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناستاندارد[دەستکاری]

سڵاو @صلصة صویا: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ک و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ی، ـھـ، ک. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت.— ئەم لێدوانە لەلایەن Gyan333 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Gyan333: بەڵام من ئەو تەختەکلیلە بەکاردێنم کە خۆتان داوتانە (Advanced Kurdish Keyboard) صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٢:٤٥، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەوانەیە وەشانی نوێی بڵاوکرابێتەوە و گۆڕانکاری تێ کرابێ، بۆ نموونە لەم دەستکارییەتدا دیارە کە تەختەکلیلەکەت پیتی ھ بە ە دەنووسێتەوە کە ناستانداردە. ئەبێت ھائی زمانی ئوردوو بەکاربێنێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٥٢، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بابەت[دەستکاری]

گرنگی بەو بابەتە بدە سوپاس ← جوزۆ_میگۆری Gyan333 (لێدوان) ‏١٩:٤٧، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Gyan333: بۆ سەرچاوەکە سەیر بکە و دەبینیت لە چەند ویکییەکی تریش سەرچاوە نەدراوە بە وتارەکە، وە ھەروەھا ئەگەر سەیرێکی پۆلەکان بکەیت ئەوا دەبینیت لە ویکی کوردیدا ئەو پۆلانە بوونی نییە، واتە من بێ گوێنەدان پێی وازم لێی نەھێناوە و سەیرم کردووە و پاشان کە زانیم ھیچ شتێک نییە کە بیکەم وازم لێی ھێنا (بۆ دڵنیا بوونەوە سەیری ویکی عەرەبی بکە) وە بۆ بەستەرەکان من ڕێک تێنەگەیشتم کە مەبەستت چییە !!! صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٠:١٣، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

«ویکیپیدیایاکانی تر بازیان ھەڵدایە چاڵێکەوە بۆیە منیش بەدوایاندا بازم ھەڵدا.» لە ھەموو شتێک نابێت لاسایی ئەوان بکەیتەوە، بە تایبەتی لە ڕووە خراپەکانیانەوە. تکایە وتاری بێسەرچاوە دامەنێن چی تر چوونکە لە کۆتادا لە داھاتوو ھەر دەسڕدرێنەوە ھەرچۆنێک بێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٤٩، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕێکەوت[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز صلصة صویا! زۆر خۆشحاڵم کە یەکێکی لە ٦ بەکارھێنەرە ھەرە چالاکەکان بەپێی ئامارەکانی ئەیلوولی ٢٠١٧. ئێستا ئەمەوێ ئەوە بڵێم کە لە کاتی نووسینی ڕێکەوتەکاندا بە نموونە بەم شێوەیە ئەنووسیت ١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ کە وا باشترە بەم شێوەیە بنووسیت ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. بە ھیوای بەردەوامیت و سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت. —Aram وتووێژ ‏٢٠:٥٥، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر پەڕگە:APTX4869.jpg کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

نەبوونی زانیاری مۆڵەتنامە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٠٨، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاگاداری[دەستکاری]

سڵاو، ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە بە ھەڵە مافی بارکردن برکاردێنی. کاتێ پەڕەیەک باردەکەی دەبێ زانیارییەکان پڕ بکەیتەوە نەوەک بە واڵایی پەڕەکە جێ بھێڵیت، ئەبێت ئەم پەڕگانەی بەو شێوەیە بارت کردوون خێرا ھەموویان چاک بکەیتەوە. سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: تۆ بەڕاستی بێزارکەری، چاکی دەکەم صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:١٩، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من بە پێچەوانەوە بیر ئەکەمەوە. ئەگەر خۆت لە سەرەتاوە زانیارییەکان پڕ بکەیتەوە وەک لە ڕێنماییەکان ئاماژەی پێ دراوە کارەکان لەسەر ھەردوو لا ئاسانتر دەبێت و پێویست ناکات چی تر من بەردەوام بە دوای دەستکارییەکانتەوە بم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٢١، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: لە ڕاستیدا من لاسای ویکی عەرەبیم کردەوە لەو وێنەیەدا، ھەروەھا ئەوە وەک وێنەکانی پێش خۆی شتێکی گرنگ نەبوو بۆیە بە پێویستم نەزانی و تەنھا مۆڵەتنامەکەم دانا صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:٢٨، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ھەموو حاڵەتێ دەبێ زانیاری پڕ بکرێتەوە، ئەمە سیاسەتێکە کە دەبێ گشت بارکەران بێ جیاوازی پەیڕەوی بکەن. سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٢٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @صلصة صویا: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ک و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ی، ـھـ، ک. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:١٥، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوتان لێ بێت! بەڕێز ئێپین پێم وا بێ بەڕێز صلصة صویاش ھەمان تەختەکلیل بەکار دەبات کە من بەکاری دەبەم Advanced Kurdish Keyboard، کە تەنھا لە پیتی ھائـ و ژمارە عەرەبی/کوردییەکان کێشەی ھەیە، و من قسەم لەگەڵ گەشەپێدەرەکەی کرد و وەشانی نوێیان بۆ نارد، بەڵام ھێشتا چارەسەریان نەکردووە. بە ھەرحاڵ بەڕێز صلصة صویا ئەوە کێشە نییە و ئەتوانی لە دوای ھەموو دەستکارییەکان پێش پاشەکەوتکردن ئامرازەکان بەکارببەیت. بەشی خوارەوەش بخوێنەوە.
چالاککردنی تەختەکلیلی ستاندارد
تەختەکلیل: تەختەکلیلی نێو ویکیپیدیا کارا بکە، کێشەکەت لە کۆڵدەبێتەوە.. یان کلیک لەسەر ئەم ئامرازە (: چاکسازیی ی ک و ھ) و (: چاکسازیی ژمارەکان) بکە. بەڵام تەختەکلیلەکە چالاک بکە بۆ ئەوەی لەکاتی دروستکردنی پەڕەکاندا، سەردێری پەڕەکان نووسەی ناستانداردی تێدانەبێت. --—Aram وتووێژ ‏٠٧:٥١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز صلصة صویا! دەستخۆشی سەرجەم بەژدارییە بەنرخەکانت لێ ئەکەم لە ویکیپیدیادا. بینیم کە وتاری تیمی دادپەروەری (فیلم)ـت درووستکردبوو، کە نێوانویکی نەکرابوو، و ئەوەش زۆر گرنگە. بە ھەرحاڵ ئەوەیانم نێوانویکی کرد. تکایە کە ھەر وتارێکت بڵاوکردەوە نێوانویکیشی بکە گەر ناشیکەی لە پەڕەی وتووێژەکاندا بانگی کەسێک بکە تا بیکات. ئێستا گەر ھەر وتارێکی ترت بڵاوکردووەتەوە و بزانیت بێ نێوانویکییە تکایە پێم بڵێ با نێوانویکییان بۆ بکەم. سپاس و بە ھیوای بەردەوامیت. —Aram وتووێژ ‏٢٠:٣٩، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕان[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز صلصة صویا! کاک ژیار لێرە وەڵامی پرسیارەکەتی دایەوە. دواتر، نازانم بۆچی ھەرکاتێک بانگت ئەکەم ئەنووسرێ not mention؟! —Aram وتووێژ ‏٠٨:٤٣، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: ئەلف و بێی ناوەکەی ئەو بە پیتی ناستانداردی عەرەبی نووسراون، ئەوەش ھۆکارەکەیەتی، کە تۆ بە ستاندارد دەنووسی، سیستم وادەزانێ خەریکە بانگی بەکارھێنەرێکی تر دەکەیت و ئەو بەکارھێنەرەش بوونی نییە، بۆیە شکست دەھێنێ.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٤٧، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باتمان (ڕوونکردنەوە)[دەستکاری]

صلصة صویا بۆچی پەڕەی باتمان (ڕوونکردنەوە)ت لە سێ پۆل وەدەرناوە کە یەکیان زۆر گرنگە ئەویش پۆل:پەڕەکانی ڕوونکردنەوەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٠٤، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: وا دیارە بە هەڵە ئەوەم ئەنجامداوە، سوپاس بۆ ئاگەدار کردنەوەکەت  چاک کرا صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٥، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی ناوەکەت[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز صلصة صویا! ویستم بڵێم ڕەنگە زۆر جار وابزانی کە وەڵامی وتووێژەکانت نایەمەوە، بەڵام وانییە و وەڵامی گشت داواکاری و بانگکردنەکانی خۆمم داوەتەوە. ئێستە ئەمەوێ بڵێم بۆ وەڵامدانەوەکانی تۆ ھەموو کاتێک بانگت دەکەم، بەڵام بانگکردنی تۆ بۆتە شانس، کە ئاخۆ بانگ بکرێیت یاخود نا. کێشە لە ناوەکەت ھەیە و گەر ویستت داوا لە ئێپین بکە تا چارەسەرێکت بۆ بدۆزێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤١، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: بۆ مەگەر کێشەیەک ھەیە، من زۆربەی کات وەڵامی بانگ کردنەوەکانی تۆ و بەکارھێنەرانی ترم داوەتەوە ... بەھەر حاڵ ئایە شتێکت پێویستە ؟؟؟ صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٤٦، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نە، بۆ من نە، بەڵام بۆ تۆ بەڵێ. چەندین جار بانگم کردوویتە و زۆرینەی جارەکان ئەنووسرێ «not mention» کە بە کورتی واتە بانگ نەکرایت. و ئەوەتا خۆت دەڵێیت "من زۆربەی کات وەڵامی بانگ کردنەوەکانی تۆ و بەکارھێنەرانی ترم داوەتەوە" من زۆر جار سەیرم کردووە نەھاتوویتە وەڵامدانەوە بەھۆی بانگنەکردنت کە بە ھۆی ناوەکەتەوەیە. من ناڵێم بیگۆڕە، دەڵێم گەر پیتی ناستانداردی تێدایە بگۆڕدرێن بە ستاندارد و ھەر ئەوەنە. گەر نا ئیدی دەبێ خۆت لە دوایین گۆڕانکارییەکان و پێڕستی چاودێرییەکاتدا بگەڕێیت تا بزانی ئاخۆ وەڵامی داواکاری و ھتد... دراوەتەوە یان نا. ئێستەش تەنھا لەبەر خۆت ئەوەم وتووە گەر نا بۆ من ھیچ کێشەیەک نییە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٦، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: شتێکم لێ کرد ئەگەر ئێستا چاک نەبوو بێت ئەوا ئەوە بە من چارە ناکرێت صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٢:٠٨، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دیار نایات ھەتا بانگت نەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٥:٣٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش دەڵێم ناوەکە چاک بکرێت، یا ھەر بکرێتە لاتینی یانیش ھەر بە پیتی ستاندارد بنووسرێت (صلصە صویا). دەتوانی لە داواکاری بۆ گۆڕینی ناوی گشتیی بەکارھێنەر داوای گۆڕینی ناوەکە بکەن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٢٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: و @Épine: ئایە ڕاتان چییە بە ساکاتا گینتۆکی ؟؟؟ بە بەئەلفوبێی کوردی صلصة صويا (لێدوان) ‏١٠:٠٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە دڵی خۆت، گرنگ وپ:سنب پێشێل نەکات.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:١٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: و @ئارام بکر: ئیتر کێشەتان بۆ دروست نابێت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٢:٣٩، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەبێ واژووەکەشت نوێ بکەیتەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٥١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: لە ڕاستیدا منیش دەمەوێت شتێکی وەک ئەوەی ئێوەی لێ بکەم، بەڵام لەو جۆرە شتانە نازانم ساکاتا گینتۆکی (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بژیت و ئەم ناوەی ئێستات بێکێشەیە. بۆ واژووەکەشت منیش ھەر لاساییی واژووی ئێپینم کردەوە و تۆش واژووی کێت بە دڵە کۆپی بکە و لە خۆڵەپەتانێکەت پەیستی بکە و بە دڵی خۆت ڕەنگ و فۆنت و قەبارە و ئەوانە دەستکاری بکە، بەڵام گەر بە کوردی ئەینووسیت فۆنتەکان کاریگەرییان نابێت تەنھا لە نووسەی ئینگلیزی کاریگەری دەبێت. و لە کۆتاییدا واژووە نوێکەت کۆپی بکە و لەسەرەوە کرتە لە ھەڵبژاردەکان بکە > لە بەشی واژوو لە بۆشایییەکە پەیستی بکە و سەحێک لە چوارگۆشەی وەکوو ویکیدەق واژووەکە لەبەر چاو بگرە (بێ بەستەرێکی خۆگەڕ) بدە و پاشەکەوتی بکە. ئێستا واژووە نوێکەت پیرۆزبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیار[دەستکاری]

لە کوردەواریدا دەڵێن ئەگەر دوای دوو کەروێشک بکەویت ھیچیان ناگریت. من دەستخۆشی لە ھەموو بەشدارییەکانت و تێکۆشانەکانت دەکەم، ماوەیەکە کارێکی زۆر باش دەکەیت لە ویکیپیدیا. دەمێکە چاوەڕێم کەسێک بێت وتاری باش بنووسێتەوە. بەڵام من پێم باشترە لە ئێستادا خۆت بە وتاری سەرەکییەوە خەریک بکەیت کە پاڵاوتووتە. وەک خۆشتان دەزانن دەبێ تا ١/١ ئامادەبێت، وتارەکانی تر دوایی دەتوانی دروستیان بکەیت. چەند تێبینییەک لەسەر ڕێزمانەکەت: شێوازی ڕستەی کوردی وەک عەرەبی نییە، لەو وتارانەی کە تۆ نووسیوتە و من بەسەرداچوونەوەم بۆ کردووە تەنھا بە سەرەکی ئەو کێشەیەی ھەیە. ئەگەر لە داھاتوو ھەوڵ بدەیت ئەم کێشەیە چارەسەر بکەیت، بەسەرداچوونەوەکان زۆر خێراتر بەڕێوە دەڕوات. پێشتر بەڕێز پیرەھەڵۆ لەسەر وتاری گرێگری ھاوس ئەم تێبینییەی داوە، منیش حەزم کرد دووپاتی بکەمەوە. سوپاس،--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٥٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: بە ڕاستی قسەکانت ڕاستە، خۆی من دوای تێبینییەکانی پیرەهەڵۆ شێوازی نووسینەکانم گۆڕیوە و هەوڵێکی زۆرم داوە بۆ داڕشتنەوەی ڕێزمانی لە وتارەکانمدا، بۆ نموونە ئێستا خەریکی دوو وتارم تا بیانگەیەنم بە ئاستی بەرز (هەڵبژێردراو و باش) کە یەکێکیان پاڵپشتی کەرە بۆ لێکۆڵەر کۆنان و پاڵپشتی ناوەڕۆکەکەی دەکات، ئەگەر سەیری شێوەی نووسینەکەی بکەیت ئەوا سەرنجی ئەوە دەدەیت کە جیاوازە لەگەڵ گرێگری هاوسدا، تەنانەت لەوانەیە پێویستی بە بەسەرداچوونەوە نەبێت، بەهەر حاڵ سوپاس بۆ تێبینییەکانت، لەمەو دوا تا ۱/۱ هەوڵەکانم بۆ وتارە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵەر کۆنان کۆ دەکەمەوە. دیسانەوە سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:١١، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەدەر لە ویکیپیدیا[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز ساکاتا گینتۆکی! گەر ئاسایییە و ئەتوانیت، بابەتێکم بۆ بکەیتەوە بە کوردی. گەر ڕازی، لە مەسنجەری فەیسبووک (کە لە پەڕەی بەکارهێنەریم ناونیشانم داوە) سڵاوێکم لێ بکە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٢، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: ڕازیم، بەڵام ھەر دەبێت لە مەسنجەری فەیسبووکەوە بێت؟؟؟ گەر بە کێشەی نابینیت ئەوا با ھەر لە ویکییەوە بێت، وە ئەگەر بە کێشەی دەبینیت ئەوا لە مەسنجەرەوە پەیوەندی دەبەستین 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١١:٠١، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس ساکاتا گینتۆکی! بەڵام بابەتەکە بۆ خۆمە و ھیچ پەیوەندی بە ویکییەوە نییە بۆیە ئەڵێم لەوێ قسەی لەسەر بکەین. و لە تۆش باشترم شک نەبرد بۆ داوای یارمەتی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٦، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی[دەستکاری]

سڵاو، ئاگاداریت کە بەشێکی زۆری ئەو پەڕانەی دروستیان دەکەیت بێنێوانویکین؟ لەمەودوا باشترە نێوانویکیان بکەیت. سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٥٧، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]