تەختەکلیلی کۆمپیوتەر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی تختەکلیلێک

تەختەکلیل ئامێرێکە بەستراوە بە کۆمپیوتەرە کە کارئاسانی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵە فرمانێک لەسەر کۆمپیوتەر ئەویش بەهۆی کۆمەڵێ دوگمەی تایبەتەوە کە هەریەکیان فرمانیان لەوەی تری جیاوازە.

بیرۆکە[دەستکاری]

دوگمە سەرەکیەکانی تەختەکلیل

بیرۆکەی دروستکردنی تەختەکلیل بۆ ڕۆژنامەنووسی ئەمریکایی کریستۆڤەر شۆلێسەوە داهێرا کە سەرەتا بە (QWERTY) ناونرا دواتر گۆڕدرا بۆ تەختەکلیل (keyboard).

دوگمەکان[دەستکاری]

شێوەی گشتی تەختەکلیل

تەختەکلیل لە کۆمەڵێ دوگمەی فرمان جیاواز پێکدێت لەوانە:

  1. پیتەکانی زمانەکان (بەپێی زمانەکان دەگۆڕدرێ نمونە ئنگلیزی ٢٦ پیتە واتە ٢٦ دوگمەی بۆ تەرخان کراوە)
  2. ژمارەکان (لە سفر تاوەکوو نۆ) (٠---٩)
  3. Shift
  4. کۆنتڕۆل (CTRL)
  5. ALT
  6. ALT GR
  7. تاب (TAB)
  8. دەرچوون (ESC)
  9. گەڕانەوە (Back Space)
  10. ENTER
  11. هێما بیرکاریەکان
  12. هێمای دراوەکان
  13. هێمای ئینتەرێنی @ (at)
  14. هێمای تر وەک :(% , & , * , # , ] , [ , } , { , ? , > , < , / , " , : , ( , ) , ^ ! (هتد...)
  15. Num lock
  16. ماڵەوە (HOME)
  17. کۆتایی (END)
  18. سەرەوەی پەڕە (page up)
  19. خوارەوەی پەڕە (page down)
  20. گرتنی وێنەی شاشە (print screen)

دوگمەی تایبەت[دەستکاری]

هەندێ دوگمە لە تەختەکلیل هەن بەتایبەت دروستکراون وەک:

  1. دوگمەی تایبەت بە کردنەوەی وێب پەڕەی کۆمپانیاکە
  2. تۆڕی جیهانی ئینتەرنێتی (www)
  3. لەبەرگرتنەوە (Copy)
  4. دانان (paste)
  5. بڕین (Cut)
  6. چەندەها دوگمەی تایبەتی تر

تەختەکلیلی مەک[دەستکاری]

تەختەکلیلی مەک

کۆمپانیای ئەپڵ تەختەکلیلەکەی خۆی بۆ مەکینتۆش جیاکردۆتەوە لەوانی دیکە کە تیایدا دووگمەی زیاتری تێدایە لەوانە:

  1. option
  2. commond
  3. Enter > Return
  4. Turn کە بۆ گوژاندنەوەی ئامێرەکە بەکاردێت!


زمان و تەختەکلیل[دەستکاری]

تەختەکلیل بەگەلێ زمان دێتە دروستکردن بەڵام ئەوەی زۆرترینە زمانی ئینگلیزیە. بۆ زمانی کوردی تا ئێستا لەسەر خۆی سیستەم و ئامێرەکان دروست نەکراوە بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا لە ڕێگەی چەند بەرنامەوە بەشێکی بچووکی ئەو کێشەیە بۆ نووسینی کوردی چێکراوە.