زمانی ماڵتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زمانی ماڵتی
Malti
بڵاوکراوەی «گاقدا تەل کیتیبا تەل»ی ماڵتی لە ساڵی ١٩٢٥
خوێندنەوەداڕێژە:IPA-mt
قسەی پێدەکرێ لەماڵتا
ڕەگەزماڵتی
ژمارەی ئاخێوەران٥٢٠٬٠٠٠  (٢٠١٢)
بنەماڵەی زمان
ئەفرۆ-ئاسیایی
شێوەزارەکان
زاجەیتومی
قورمی
ئوستراڵی
گۆزیتان
سیستەمی نووسینلاتینی (ئەلفوبێی ماڵتی)
برێلی ماڵتی
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە ماڵتا
 یەکێتیی ئەورووپا
سامان دەدرێتەوە بەدەستیئەنجومەنی نیشتمانی بۆ زمانی ماڵتی
Il-Kunsill Nazzjonali tal-Ilsien Malti
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1mt
ISO 639-2mlt
ISO 639-3mlt
Linguasphere12-AAC-c
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.
قسەکەرێکی ماڵتی، لە ماڵتا تۆمارکراوە

زمانی ماڵتی (بە ئینگلیزی: Maltese)) زمانێکی نیشتمانییە لە ماڵتا و ھەروەھا زمانێکی فەرمی لە تەنیشت زمانیئینگلیزی، و تاکە زمانی سامییە لە نێوان زمانە فەرمییەکانی یەکێتی ئەورووپا و سویسڕا، ھەرچەندە ماڵتایییەکان نە عەرەبن و نە سامیین، زۆرینەی ماڵتییەکان خۆیان وەک کۆچبەری بیانی پۆلێن دەکەن لە وڵاتی دایکیان لە سیسیلیای ئیتاڵییە،[١] بەڵام زمانی ماڵتی لە عەرەبی سیسیلیاوە وەرگیراوە (زاراوەی سیسیلی کە لە زمانی عەرەبی جیابووەوە لە ماوەی دەسەڵاتی ئیسلامی لە دوورگەکانی ماڵتا و سیسیلیا و ئەو زاراوەیە لە ماڵتا و سیسیلیا و باشووری ئیتالیا لە ماوەی نێوان سەدەی نۆیەم و چواردەیەمی زایینی پەرەی سەند) زۆربەی وشەکانی خەڵکی ماڵتا لە بنەچەوە لاتینی و ئیتاڵی و سیسیلییە، لەکاتێکدا وشەکانی بە بنەچەی ئینگلیزی بەشێک لە وشەسازی ماڵتا پێکدەھێنن، زمانی ماڵتی تاکە زمانی سامییە کە بە ئەلفوبێی لاتینی نووسراوە، لە ساڵی ١٩٧٥ دا بە مەزەندەی ٣٧١ ھەزار کەس قسەکەری ماڵتی ھەبوون، کە ٣٠٠ ھەزاریان لە ماڵتا دەژیان،[٢] لەگەڵ ھەزاران کۆچبەری ماڵتی لە ئوسترالیا، کەنەدا، گیبرالتار، ئیتاڵیا، بەریتانیا و ئەمریکا ھێشتا بە زمانەکەی خۆیان قسە دەکەن، لە ساڵی ٢٠٠٧ دا باس لەوە کرا کە نەوەکانی کۆچبەرانی ماڵتا بۆ تونس ھێشتا بە زمانی ماڵتی قسە دەکەن.[٣][٤][٥]

مێژوو[دەستکاری]

زمانی ماڵتی بوو بە زمانێکی فەرمی لە ماڵتا لە ساڵی ١٩٣٤ شانبەشانی ئینگلیزی، لە ھەمان کاتدا زمانی ئیتاڵی لە بەکارھێنانی فەرمی لابرا، کۆنترین سەرچاوە کە بە زمانی ماڵتی دۆزرابێتەوە بریتییە لە کانتیلینا (بە ماڵتی: Xidew il-Qada) و مایۆ-جا، دوو ھەڵبەستی سەدەی پازدەھەم کە لەلایەن پیترۆ کاچارۆ ەوە نووسراون و کۆنترین فەرھەنگی ماڵتی کە لە ساڵی ١٦٤٠ لەلایەن شوڕشگێڕ فراکوێس دی ڤیۆن نووسراوە، تێبینییەکانی تێدایە لەسەر ڕێزمانی ماڵتا.

لە پەرتووکی (Dell'Istoria della Sacra Religione et Illustrissima Militia di San Giovanni Gierosolimitano) بە کوردی: مێژووی ئایینی پیرۆز و میلیشیاکانی سانت یۆحەنای ناودار لە ئۆرشەلیم) کە لە نێوان ساڵانی ١٥٩٤ و ١٦٠٢ دا نووسیویەتی، نووسەرەکەی جیاکۆمۆ بۆیتیۆ ئەو تێڕوانینە دووپات دەکاتەوە کە زمانی ماڵتا لە زمانی پونیکیەوە ھاتووە.

ئاتانازۆس کیرچەر دوو ساڵ لە ماڵتا بوو (١٦٣٧–١٦٣٨) و تێبینییەکانی پێشکەش کرد کە دژایەتی بیرۆکەکانی ھاوچەرخەکانی دەکرد سەبارەت بە سەرچاوەی ماڵتی کە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی پونیک، لە پەرتووکەکەیدا (Mundus Subterraneus) دەڵێت: سەبارەت بە ماڵتییەکان، «ئەوان بە پاکترین شێوەی زمانی عەرەبی قسە دەکەن و نە زمانی ئیتاڵی و نە ھیچ زمانێکی تریش تێکی نەداوە».

ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ زمانی ماڵتی[دەستکاری]

لە نیسانی ٢٠٠٤، ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ زمانی ماڵتی (Il- Kunsill Nazzjonali tal-Ilsien Malti) دامەزرا، دوای پەسەندکردنی یاسایەک لە پەرلەمانی ماڵتا، کاردەکات بۆ ڕێکخستنی وشەی نوێ کە دەچنە ناو زمانی ماڵتییەوە و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی لە بواری پەروەردە و لە زۆر بواری تردا پێکدێت لەم بەشانەی خوارەوە:

لە مانگی نیسانی ٢٠٠٨ لە ئەنجومەنەکەدا کۆنفرانسێک بە ناوی "IL-KLIEM LI DIEĦEL FIL-MALTI MILL-INGLIŻ" بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو وشە ئینگلیزیانەی کە ھاتوونەتە ناو زمانی ماڵتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Godfrey Wettinger, "The Origin of the 'Maltese' Surnames", in Melita Historica New Series, 12 (1999) 4, pp. 333-44. Online at Melita Historica website, last visited January 7, 2007.
  2. ^ Ethnologue report
  3. ^ اللغة المالطیة ھی إحدی اللغات السامیة، نتجت عن العربیة. اللغة المالطیة تستعمل الأحرف اللاتینیة لتکون بذلک أول لغة سامیة تکتب باللاتینی. بسبب الاستعمار البریطانی الطویل للبلاد، فإن اللغة الإنجلیزیة منتشرة بکثرة فی البلاد وخاصة فی الدوائر الحکومیة، وتأتی فی الأھمیة قبل الإیطالیة. Times of Malta, 11 February 2007
  4. ^ https://www.macmillandictionary.com/pageNotFound ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ https://ecourts.gov.mt/onlineservices/ ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.