بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی مەوزوع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی مەوزوع بریتییە لەو فەرموودەیەی کە دروست کرابێت یان بە درۆ بێت پاڵ درابێتە لای پێغەمبەر.[١][٢][٣][٤]

چۆنیەتی دروست بوونی

[دەستکاری]

ئەو کەسانەی فەرموودە دروست دەکەن دوو ڕێگا بەکاردێنن ئەوانیش:

  • قسەیەکی خۆی بێنێ و ڕشتەیەکی بۆ دانێت، و بیگێڕێتەوە و بڵێت پێغەمبەر وایگوت.
  • قسەی یەکێک لە دانایان یان هەر کەسێک بێنێت و ڕشتەیەکی بۆ دانێت، و بیگێڕێتەوە و بڵێت پێغەمبەر وایگوت.

چۆنیەتی ناسینەوەی

[دەستکاری]

چەند ڕێگایەک هەیە بۆ ناسینەوەی فەرموودەی مەوزوع بەبێ سەیر کردنی ڕشتەکەی ئەوانیش:

  • دانپێدانانی کەسی دروستکەر، وەک نوحی کوڕی ئەبو مریەم کە دانی بەوەدا نا کە فەرموودەی دروست کردووە دەربارەی گەورەیی سوڕەتەکانی قورئان لە ئیبن عەبباسەوە.[٥]
  • شتێک که وەک دانپێدانان بێت، بۆ نموونە لە کەسێکەوە شتێک بگێڕێتەوە کە پێش لەدایکبوونی مردبێت، و ئەو فەرمودەیەش تەنیا لەلای ئەو هەبێت.
  • بەهۆی شتێکەوە لە کەسی گێڕەڕەوەدا، وەک ئەوەی کەسێک شیعە بێت و فەرموودەیەک دەربارەی گەورەیی ئال و بەیت بگێڕێتەوە.[٦]
  • بەهۆی شتێک لە فەرموودەکەدا، بۆ نموونە لە ڕوی زمانەوە لاواز بێت یان ڕاشکاوانە پێچەوانەی قورئان بێت.[٧]

هۆکارەکانی دروست کردنی

[دەستکاری]
  • بۆ نزیک بوونەوە لە خوا.[٨]
  • بۆ سەرخستنی مەزهەب و بیروباوەڕ.
  • بۆ تانە دان و ناشیرین کردنی ئیسلام.
  • بۆ نزیکبوونەوە لە دەسەڵاتداران.
  • بۆ پارە و سامان پەیداکردن.
  • بۆ مەبەستی بەناوبانگ بوون.[٩]

دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی نوسراون

[دەستکاری]
  • كتاب الموضوعات. ئیبن جەوزی، کۆنترین کتێبە دەربارەی فەرموودەی مەوزوع نوسرابێت.
  • اللآلئ المصنوعة في الأحاديث الموضوعة. جەلالەدین سیوتی، پوختە کردن و بۆ زیادکردنی کتێبەکەی ئیبن جەوزییە.
  • تنزيه الشريعة المرفوعة عن الأحاديث الشنيعة الموضوعة. ئیبن عیراق کینانی، پوختەکردنی کتێبەکەی سیوتییە.

حوکمەکەی

[دەستکاری]

فەرموودەی مەوزوع خراپترین جۆری فەرموودەی زەعیفە. زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە گێڕانەوەی فەرموودەی مەوزوع حەرامە تەنیا لە کاتی ڕونکردنەوەی ئەوەی کە فەرموودەکە هەڵبەستراوە.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. تحقيق عبدالوهاب عبداللطيف. بەرگی یەکەم. لاپەڕە ٢٧٤
  2. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١١١_١١٦
  3. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١ لاپەڕە ٦٠_٦٢
  4. ^ دراسات نظرية وتطبيقية في شرح المنظومة البيقونية. بسام عبدالكريم الحمزاوي. مركز علوم الحديث. ٢٠٠٩. لاپەڕە ٦٧_٦٨
  5. ^ «الحديث الموضوع - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «أضواءٌ على الحديث الموضوع». ralqalam (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «ظاهرة الوضع في الحديث الشريف دراسة في المفهوم، الحكم، الآثار، والمواجهة |». hobbollah.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «تعريف الحديث الموضوع». موضوع (بە عەرەبی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ التحرير. «الحديث الموضوع .. تعريفه ودواعي الوضع – بصائر» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «شرح الحديث الموضوع». www.alukah.net (بە عەرەبی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.