وتووێژ:فەتحوڵڵا گویلەن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خراپکاری[دەستکاری]

بەڕێزان من بابەتەکەم ڕاست کردەوە چونکە هەندێک شتی نابەجێ و ناڕاستی بۆ زیاد کرابوو

گویلەن وەرگێڕانێکی هەڵەیە. پێویستە بکرێ بە گولەن. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏٢٣:٤٧، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکا دەکەم لە گواستنەوەدا پەلە مەکەن. گولەن دەکاتە Gulen و گویلەن Gülen. گولەن ورەگێڕانێکی ھەڵەیە. u و ü فەرق دەکەن. بۆ نموونە لە ھەندێک شێوەزاری کوردیدا بە دوور دەڵێن دویر کە dür دەخوێنرێتەوە. لە ناو ئینتەرنێتیشدا گویلەن ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٧، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک پیتی (ü) لە زمانی کوردیدا هیچ بەرامبەرێکی نییە تەنها (و) نەبێت.. ئەم پیتی (ی) لە کوێوە پەیا بوو؟ وە هەروەها هەتا ئێستا نەمبیستووە بە (گویلەن) بخوێنرێتەوە. بۆ ئینتەرنێتیش ئەوە وەرگێڕانێکی هەڵەیە و هەمووی چاولێکەرییە. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏١٤:٢٢، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برای من چاولێکەری نییە ھۆکاری ھەیە. یانی تۆ دەڵێ ھەر وا لە ھیچ و خۆڕایی نووسراوە گویلەن؟ «وی» لێرەدا تێکڕا بۆخۆی بزوێنێکە بەرامبەر بە üی تورکی و ئەڵمانی. ھەر لە زمانی کوردیدا بگرە سۆرانی خۆشماندا ھەیە و پیتێکیان بۆ دابین کردووە «ۊ». بۆ نموونە جاران دەیاننوسی دویر بەڵام ئێستا دەنووسن دۊر. لە گووگڵدا بگەڕێ بۆ دۊر ھەمووی کوردییە. بەس ئێمە ھێشتا زمانی خۆمان نازانین چون بایەخ بە کوردی نەدراوە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک، ئەوە من مەبەستمە خوێندنەوەی ناوەکەیە بە زمانی تورکی. ڕاستە جیاوازی هەیە لە نێوان پیتی (u) و (ü) بەڵام ئەو جیاوازییە لە قسەکردنی زمانی تورکیدا دەردەکەوێ نەک کوردی. من چەند ساڵێکە کاری وەرگێڕان ئەکەم لە تورکییەوە هەتا ئێستا نەمبیستووە بوترێ (گویلەن) هەمیشە بە (گولەن) دانراوە. وا هەست ئەکەم وشەی (گویلەن) لە ڕووی ڕێزمانییەوە ڕاست بێت بەڵام لە قسەکردندا هەمیشە دەوترێت (گولەن). -- Diyar Mohammed لێدوان ‏١٨:٣٩، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ کاک دیار گیان لەڕووی زمانەوانییەوە ئەمە دروستترە. مەبەستم ئەوەیە ئەمە چاولێکەری نییە و بنەمای زمانەوانی ھەیە. بۆ نموونە ھەمیسان سەیری ئێرە بکە Abdullah Gül بە گویل نووسراوە. ئەوەی کە دەفەرمووی لە قسەکردندا وا نییە ناڵێم وا نییە. بەڵام خۆ پێوەر قسەکردن نییە. بۆ نموونە لای ئێمە بە ھەنگوین دەڵێن ھەنگوون و کەس ناڵێ ھەنگوین. بەڵام خۆ کەس نانووسێ ھەنگوون. ئەمە دروست نەقڵی گویلەن و گولەنە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خراپکاری ٢[دەستکاری]

بەڕێزانی ئەدمین، ڕێگا بدەن بەشداریەکانم وەک خۆی لێبکرێتەوە. سوپاس --هیوا (لێدوان) ‏١١:٤٢، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ھیوا خراپکاری ئاساییە. بیگەڕێنەوە. ئەگەریش دیسان خراپکاری کرا پەڕەکە دەپارێزم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٠، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاکە @Calak:، هەوڵمدا دووجار، بەرواری ١٧ی مانگ و ئەوە ئێستاش، هەمان ئاگاداریم ئەداتێ "لەبەر کێشەی دەست‌تێ‌وەردان، ناتوانی دەستکاریەکە ئەنجام‌نەدراو بکەیت." سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٠٨:٤٥، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جێەجێ کرا.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٧، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەناو خەڵاتەکانی[دەستکاری]

سڵاو کاکە @Diyar se:. بەڕاست ئەکرێ لە سایتێک کە دەروێشی فەتحوڵا گولەنن ئەو هەموو خەڵاتە بگوازیتەوە؟ ئەمە ویکیپیدیایە یان کۆپی پەیست؟ ئەنجا برای بەڕێزم، خەڵاتی نیهال ئاتسز تەواو ڕەگەزپەرستانەیە و لە دەرەوەی تورکیا هەقی مەحکەمەکردنی هەیە، ئەمە گونجاوە بۆ ویکی؟ بەڕێز کاک @Calak: ئەبێ ڕێگا بدرێ لای ببەم. سوپاس--هیوا (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. من دژایەتیم نییە. ئەگەر ئەم خەڵاتانە بەبایەخ بان ئەوە یەکانیان ناوی یەکانیان لە ویکی ئینگلیزیدا دەھات. ھەر ئەوەندەی لە ویکی ئینگلیزیدا لە ژێر Receptionدا ھاتووە تەواوە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١١، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز هیوا ئەتوانی بەڵگە بێنی کە ئەو خەڵاتانەی وەرنەگرتووە؟ -- Diyar Mohammed لێدوان ‏١١:٥٤، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەس ناڵێ وەری نەگرتووەوە. لە ناو سیاسەتەکانی ویکیپیدیادا شتێک ھەیە بە ناوی کێشی ناڕەوا یان کێشی زێدە (undue weight بڕوانە: en:WP:UNDUE). وەکوو ئەمەی ئێرە. سی دانە خەڵات رێز کراوە یەکێکی ناشارەزا دەیخوێنێتەوە دەڵێ چاو ئەمە چەندە گەورە بووە چەندەی خەڵات پێدراوە! کەچی لەڕاستیدا دەبینی وا نییە و بەمانە تەنیا کێشی وتارەکەیان بردۆتە سەر. کەس نازانێ ئەوھەموو خەڵاتە کامەیان بەبایەخن. ئەسڵەن ڕەنگە ھەر حیزبەکەی ھەموو ساڵێ خەڵاتێکی پێدابێ. یا من خەڵاتێکی پێدەدەم خەڵاتی من شیاوی باسە؟! کێشی ناڕەوا دەڵێن ئە ئەمەیە. لە وتارێکی ئاوادا خەڵاتی زۆر گرنگ و بەبایەخ وەک خەڵاتە نێونەتەوەییەکان شیاوی باسن. ئەمەی ئێستا دوور لە بێلایەنی ڕوانگەیە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٠، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک پێش هەموو شتێ ئەم پیاوە هیچ حزبێکی نییە و سەر بە هیچ حیزبێکیش نییە بەڵکو ڕێکخراوێکی مرۆڤدۆستانەی ئاشتیخوازی جیهانی پێکهێناوە و لە سەرانسەری جیهان لە بواری پەروەردە و فێرکردن کار ئەکەن. دوای ئەوەش من نەهاتووم ئەو لێرە گەورە بکەم. وە لایەنگری ئەویش نیم. تەنها ویستم پەرە بە وتارەکە بدەم چونکە ئێستا سەردانی زۆری دەکرێت و پێویستی بە زانیاری زیاترە. زۆر باشە ئەو خەڵاتانە دەسڕمەوە کە جیهانی نین و تەنها ئەوانە دادەنێم کە جیهانین و گرنگییان هەیە. سوپاس. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏١٠:٠٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک دیار گیان من جنابت بەمە تۆمەتبار ناکەم دەتەوێ گەورەی کەیەوە یان مەبەستێکی باشت نییە. نا لێرەدا ھەموومان گومانی باش دەکەین. بەس ویستم بڵێم ئەمە کێشەی undue weight ساز دەکا و بۆ چارەسەرکردنی پێویستە تەنیا ئاماژە بە گرنگترین خەڵاتەکان بکرێ. لە ویکی ئینگلیزیش سەیری بکە بەوھەموو بەکارھێنەرەوە رێگەیان بە دانانd ھەموو خەڵاتەکان نەداوە تەنیا لە بندێکی بچووکدا ئەوانەی شیاوی باسن لە ژێر Receptionدا ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٥، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە @Diyar se: وابزانم ئیتر ڕوونە کە نەک هەر گەورە کراوە، خەڵاتەکان شایانی ئەوە نین لە ویکی پەڕەیان هەبێت. کەی پەڕەیان هەبوو، من هیچ لاریم نابێ لەوەی وتاری گولەن پڕکرێ لە خەڵاتەکانی. خۆزگە ئەم پیاوە خاوەنی فیکر بوایە تا سەرچاوەمان لەسەر فیکری کۆکردایەتەوە. کەوابێ هەر خۆت ئەرک بکێشە و بەشەکە یان بچوکتر بکەرەوە یان هەر لای ببە. سوپاس کاک @Calak:.--هیوا (لێدوان) ‏٢٠:٢١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 7 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر فەتحوڵڵا گویلەن. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٠٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی فەتحوڵڵا گویلەنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٢٣، ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 2 بەستەری دەرەکیی فەتحوڵڵا گویلەنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٦:٣٤، ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی فەتحوڵڵا گویلەنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٥٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی فەتحوڵڵا گویلەنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٢٠، ٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێڕوانی گویلەن بۆ کورد[دەستکاری]

سڵاو کاک@Aram: چاوێک بخشێنە بەو بەشە، لە کۆتاى ئەوەى نووسراوە لەسەر ئەو کەسایەتییە کە دژی کوردە ھیچ سەرچاوەیکى نیە بۆ پاڵپشتى!! ئەوەندەى من گەڕام پێچەوانەکەیم دەسکەوت! ✏️ Karem - ‏١٤:٣٤، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kareeeeem: کەواتە یان بیسڕەوە یانیش {{ژێدەر پێویستە}} لەدوای دەقەکەوە دانێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٢، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فەتحوڵڵا گویلەنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٤٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٣ بەستەری دەرەکیی فەتحوڵڵا گویلەنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:١١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فەتحوڵڵا گویلەنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٠:٣٥، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]