تەفسیری قورئانی پیرۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەفسیری قورئانی پیرۆز لێکدانەوەی مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز تەفسیرێکی قورئانە بە زمانی کوردی، لە لێکدانەوەی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز[١][٢] لە ساڵی ٢٠١٠، لە بەیرووت بۆ جاری دووەم، لە قەبارەی دە بەرگدا چاپ کراوە. تەفسیرەکە لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا بەرگ بەرگ چاپ کراوە.

مەلا عوسمان سەرەتا لە سوڕەتی یاسین دەستی پێکردووە بۆ کۆتایی قورئان دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سەرەتای قورئان بۆ تەواو کردنی ئەو بەشەی کە ماوە. ئەو بەچڕی بۆچوونەکانی سەید قوتب لە تەفسیرەکەیدا باس کردووە، بۆیە دەشێت ئەم تەفسیرەی مەلا عوسمان، لە کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەیەک ببینرێت بۆ تەفسیری (في ظلال القرآن) ی سەید قوتب.[٣]

سەرچاوەکانی نووسەر[دەستکاری]

نووسەر وەک ھەموو ئەوانەی تەفسیری قورئانیان کردووە چەند سەرچاوەیەکی سەرەکی بەکارھێناوە:

  1. تفسیر الطبری (جامع البیان فی تأویل آی القرآن)
  2. تفسیر ابن کثیر (تفسیر القرآن العظیم)
  3. تفسیر القرطبی (الجامع لأحکام القرآن)
  4. تفسیر البغوی (محاسن التأویل)
  5. تفسیر الشوکانی (فتح القدیر)

لەگەڵ بەکارھێنانی چەندین سەرچاوە تر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ته‌فسیری قورئانی پیرۆز " 10 به‌رگ" - مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی". iqra.ahlamontada.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-02-17.
  2. ^ "ئەجێندای ئیسلامی سیاسیی لە پلانی وڵاتانی هەرێمی ‌و پارتە ئیسلامییەكانی كوردستانی گەورەدا". www.kurdistanc.com. Retrieved 2021-02-17. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ لێکدانەوەی قورئانی پیرۆز، ماموستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز، دار المعرفة، ساڵی ٢٠١٠

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]