ئیمپراتۆریەتیی ساسانی
ئیمپراتۆریەتی ساسانی یان ساسانییەکان (بە زمانی پاڵەوی:𐭲𐭯𐭩𐭲𐭯𐭮𐭯𐭮 ) [١]دواین ئیمپراتۆریەتیی کوردی پێش ئیسلام بووە. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە،
بەڵگەی کورد بوونی ساسانییەکان لە سەرچاوە کۆنەکانی وەک تەبەری و مەسعودی و ئیبنە بەلخی و حەمزەی ئیسفەهانی دا ئاماژەی پێ کراوە، بۆ وێنە تەبەری نامەکەی ئەردەوانی پێنجەمی ئەشکانیی لە کتێبەکەیدا هێناوە کە بە ئەردەشیری بابەکان دەڵێت: انک قد عدوت طورک و اجتلبت حتفک ایها الکردی المربّی فی خیام الاکراد من اذن لک فی التاج الذی لبسته» ئەی کوردی گۆشکراوی ڕەشماڵی کوردان، پێت لە ئاستی خۆت درێژتر کردووە و مەبەستی تاج و تەختت هەیە.
حەمزەی ئێسفەهانی لە " تاریخ ملوک الفرس" دەنووسێت: لە سەردەمی ئەردشیر، کوڕەکەی دەبێتە فەرمانڕەوای خۆراسان، و وەک کوردزاد نێوی دایکی دێنێت.
لە سیرةالفرسی یاقوتی حەمەویدا هاتووە: کاتێ ئەردەشیر دەگاتە مەدائێن ئەوی پێ خۆش دەبێ و هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی دەدات. ناو حەوت گەڕەکی مەدائێنیش دێنێت کە نێوی یەکێکیان کوردئافاز یان کوردئاوایە.
یەکەم شای ساسانی، ئەردەشیری یەکەم بووە کە لە ناوچە پارس (پارێزگای فارس) شۆڕشی کردووە و ئیمپراتۆریەتییەکەی دامەزراندووە، ئەردەشیر کوڕی بابەک لە دوو بنەماڵەی گەورەی ناوچەی فارسن بە ناوەکانی شوانکارە و بارزەنگی، بارزەنگییەکان کە دەکەنە بنەماڵەی دایکی ئەردەشیر فەرمانڕەوای فارسن و بە پێی ئاماژەکانی ئیبنە بەلخی لە کتێبی فارسنامە هەردوو بەماڵەی بارزەنگی و شوانکارە کوردن. دوایین شای ساسانی یەزدگێردی سێیەم بووە کە چەند شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسلام لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا کردووە و لە ھەموویاندا دۆڕاوە.
سەردەمی ساسانییەکان وەک سەردەمی زێڕینی کوردی پێش ئیسلام ناسراوە و کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر ئەوەی کە دواتر وەک ھونەر و چاندی ئیسلامی ناسرا. ئایینی زەردەشتی و زانایانی ئایینی، ڕۆڵی گرنگی و کاریگەریی زۆریان ھەبووە لەسەر شێوازی حکوومەتدا، لەڕاستیدا هێرشی عەرەب بۆ سەر ئیمپراتۆریەتی ساسانی دەسەڵاتی کورد بوو تێکشکا و ڕێخۆشکەری هێرشی تورک بوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاس.
مێژوو[دەستکاری]
ئایین[دەستکاری]
زەردەشتی
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
زمان[دەستکاری]
پەهلەویی ساسانی
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ھونەر[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Fattah, Hala Mundhir (2009). A Brief History of Iraq. Infobase Publishing. p. 49. ISBN 978-0-8160-5767-2.
Historians have also referred to the Sassanian Empire as the Neo-Persian Empire.
گرێدان بۆ دەرەوە[دەستکاری]
- ئینسایکڵۆپیدیای ساسانیکا (بە ئینگلیزی)
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |