وتووێژی داڕێژە:شاھانشاھە ساسانییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەسەر ئیزنت ھەندێک ناوم گۆڕی:

ئەردەشیر شێوازی زمانی فارسیە. لە تاجیکیدا دەڵێن ئەردەشێر. لە باشووریش ھەر ئەردەشێرە.
ھۆرمزد بە کوردی پێی دەڵێن ھورمز. لە ھەنبانەدا ھەیە ھورمز و ھورمزگا و ھورمزگان (ناوی پارێزگایەکی ئێرانیشە).
یەزدگێردمان نییە. یەزدگردە.
بۆ وەھرام دڵنیا نیم باشتر نییە بنووسین بارام؟ وەک مامۆستا ھەژار دەڵێ: بارام کە ھەموو ژیانی خۆی گۆڕی دەگرت/دیتت بە چ جۆرێ گۆڕێ بارامی گرت؟ ئەگەر وا نەکەین ناوی بەلاشیش دەبێ بکەین بە وەلاش.
سەبارەت بە ھەندێک ناویش دڵنیا نیم.

شاھەنشاە لە زمانەی پاڵەویدا «شاھانشاە» بووە یانی «شاە شاھان» (شای شایەکان). بە کوردی دەبێتە شایانشا. شایانشا باشترە یان دەنا ھەر فارسیەکەی؟ نازانم. --چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٤، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]