بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکالۆریۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەکالۆریۆس یان کارناسی یەکێکە لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا کە خوێندکار دوای چوار ساڵ لە خوێندن بەدەستی دەھێنێت لە بوارێکی دیاریکراودا.

لە کوردستانی ئێران

[دەستکاری]

بەکالۆریۆس یان لیسانس، ناوی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە ئێران دایە. ئاستی بەکالۆریۆس، لە کارزانی سەرتر و لە ماستەر خوارترە. دەکرێت ئەم ئاستی خوێندنە لەگەڵ ئەوەی کە لە زانستگاگەلی ئورووپا و ئامریکا دا پێی دەلێن Bachelor، ھاوسەنگ دابنرێت.
لە ئێران دا، دوو جۆر خولی بەکالۆریۆسمان ھەیە:

  1. بەکالۆریۆسی بەردەوام (بە فارسی: کارشناسی پیوسته): ماوەکەی زۆرتر چوار ساڵە و خوێندکاران لە دوای پێش زانستگایی یەوە تێیدەکەون.
  2. بەکالۆریۆسی پچڕاو (بە فارسی: کارشناسی ناپیوسته): ماوەکەی زۆرتر دوو ساڵە و خوێندکاران لە دوای کارزانی یەوە تێیدەکەون.

لە کوردستانی عێراق

[دەستکاری]

ناوی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستانی عێراق دایە. ئاستی بەکالۆریۆس، لە دیبلۆم سەرتر و لە ماستەر (ماستەر) خوارترە. دەکرێت ئەم ئاستی خوێندنە لەگەڵ ئەوەی کە لە زانستگاگەلی ئورووپا و ئامریکا دا پێی دەلێن Bachelor، ھاوسەنگ دابنرێت.

لە کوردستانی عێراقدا ماوەکەی زۆرتر چوار ساڵە بەڵام ئەندازیاری بیناسازی پێنج ساڵە و پزیشکی شەش ساڵە.

ئەم وتارانەش ببینە

[دەستکاری]