لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن بۆ دەروازەی کۆمەڵگا!
کۆمەڵگە یان کۆمەڵگەی مرۆیی بارودۆخ یان ھەلومەرجێکە کە تێیدا ئەندامانی یەک کۆمەڵ بۆ بەرژەوەندی ھاوبەش پێکەوە دەژین.
زیاتر لەبارەی کۆمەڵگا...
ھەنووکە ١٬٧٨١ وتار لە دەروازەی کۆمەڵگادا ھەیە.
بینینی وتارێک بە ھەڵکەوت
کۆمەڵناسی شێوازێکی زانستی نوێیە بۆ لێکۆڵینەوەی ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و ڕەفتارکردن لەگەڵ بابەتە مرۆییەکان. کۆمەڵناسی نوێترین بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە و وەک زاراوەش بۆ یەکەمجار ساڵی ١٨٣٨ ـی زایینی لەلایەن ئۆگست کۆنتی فەرەنسییەوە لە کتێبی (فەلسەفەی جێگیری)دا بەکارھێنراوە کە لە وشەی Socius ـی لاتینییەوە وەرگیراوە، ئەویش بە مانای ھاوڕێ یان ھاوار دێت. بۆیە بە ڕێبەری کۆمەڵناسی لە قەڵەمدەدرێت، ناوبراو پێی وابووە دەبێت کۆمەڵناسی لەسەر بناغەی بەڵگە و شێوازی زانستی ڕێک و پێک بونیاد بنرێت. ھەر یەک لە (ھربت سپنسەر)ی ئینگلیزی ساڵی ١٨٧٦ز لە تیۆری (التکامل الاجتماعی) و زانای ئەمریکاییش (لیتر وارد) ساڵی ١٨٨٣ز ناوی کۆمەڵناسییان ھێناوە. ئێمە دەتوانین کۆمەڵناسی وەک زانستێک تایبەت بەدواداچوونی زانستی و لێکۆڵینەوەی تاکەکان لە گروپێکی تایبەتدا بناسین، لە ڕێگەی کۆمەڵناسییەوە دەتوانین پێگەی خۆمان و ژینگەی کۆمەڵایەتی بە تێڕوانینێکی نوێ دەستنیشانبکەین، ھەروەھا بەو کۆمەڵگە مرۆڤایەتییانە زیاتر ئاشنابین کە پەیوەندیمان پێیانەوە کەمە، یاخود ھەر نییە، ھاوکات لە ڕێی کۆمەڵناسییەوە ئەو ھێزە کۆمەڵایەتییانە کاریگەری لەسەر ئاکاری خۆمان و دەورووبەرمان بەجێیدێڵن دەستنیشاندەکەین.
زیاتر...
- ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە ڕۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە. ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.
ماکسملیان کارل ئیمیل ناسراو بە ماکس ڤێبەر (ماوەی ژیان:٢١ی نیسانی ١٨٦٤ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠) کەسایەتی فەیلەسووف و ئابووری سیاسی و سۆسیالیزمی ئاڵمانی بوو ، ئەو بە یەکێ لە دامەزرێنەری سۆسیۆلۆجی و سۆسیالزانستی دادەنرێت لەگەڵ ھاوڕێکانی کارل مارکس و ئیمیلی دورکیم.
ژیانی ماکس ڤێبەر مۆرکی دابڕانی لە باوک و لایەنگریی دایکە کالڤینییەکەی پێوە دیارە. ساڵی ١٨٩٨ تووشی کێشەی دەمارە ھۆشەکییەکان ھات و نێزیکەی پێنج ساڵی خایاند تا ھاتەوە سەرخۆی. لەو ماوەیەدا باری ئابووریی داشکا و نەیدەتوانی خەریکی تۆژینەوەکانی بێت.
پاشان لە زانکۆکانی بەرلین، فرەیبورگ، ھایدەلبورگ، ڤیەن و موینشن، ڤێبەر پرۆفیسۆری بابەتی وەک یاسای بازرگانی، ئابووریی سیاسی و جڤاتناسی بووە.
زیاتر...
ھەر ڕۆژێکت، ئەگەر پێکەنینی تێدا نەبێ، ئەو ڕۆژەت بە فیڕۆ چووە!
— چارلی چاپلین
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
|
|