چیخی دەرێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیخی دەرێ
چیای چیخی دەرێ
بەرزایی٣٦١١ م (١١٬٨٤٧ پێ)[١]
بەرزی لە بنکەوە١٥٧٥ م (٥٬١٦٧ پێ)[١]
شوێن
Map
شوێنسنووری ئێران و عێراق
بەشێک لە زنجیرە چیایزاگرۆس
پۆتانی شوێن36°46′36″N 44°55′07″E / 36.77667°N 44.91861°E / 36.77667; 44.91861پۆتانەکان: 36°46′36″N 44°55′07″E / 36.77667°N 44.91861°E / 36.77667; 44.91861[١]
سەرکەوتن
یەکەم سەرکەوتن٢٠٠٤

چیخی دەرێ بەرزترین لوتکە چیایە لە عێراقدا کە دەکەوێتە ھەرێمی کوردستانەوە. کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی سی ئای ئەی بانگەشەی ئەوە دەکات کە لوتکەکە ٣,٦١١ م (١١,٨٤٧ پێ) بەرز بێت.[٢] لوتکەکە ٦ کم (٧٫٣ میل) لە باکوری گوندی گوندە ژوورە لەسەر سنووری پیرانشار لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٤دا جینج فولەنی گەڕیدەی ئینگلیزی بەسەر لوتکەکەدا سەرکەوت و خوێندنەوەی جی پی ئێسەکەی لوتکەکەی بە ٣٫٦٢٨ مەتر بەرز دانا. یەکەمین سەرکەوتن بەسەر لوتکەکەدا لە زستاندا لەلایەن جۆناسان بێزویک و ماسیو دوپوی بوو لە ١٨ی ئازاری ٢٠١١ دا، جی پی ئێسی جۆناسان و ماسیو لوتکەکەی بە ٣,٦١١ مەتر (١١,٨٤٧ پێ) دانا. لوتکەکە مەترسی ئەوەی ھەیە کە کێڵگەی مینی تێدا بێت لە نزیک ڕێگای ھامیڵتن و گوندی گوندە ژوور. ھەندێک لە کێڵگەکان نیشانەکراون بە نیشانەی سوور یان نیشانەی سێ گۆشەیی لەگەڵ کەلەسەر و ئێسک.

لوتکەیەکی دیکە بەناوی ھەڵگورد کە نزیکە لە چیخی دەرێ پێشتر بە بەرزی ٣٫٦٠٧ مەتر (١١٫٨٣٤ پێ) وەک بەرزترین لوتکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب داڕێژە:Cite peakbagger
  2. ^ "The World Factbook — Central Intelligence Agency". www.cia.gov. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.